1

بابه‌ت: ماملێ

[size=16]ماملێ

http://i33.tinypic.com/5x3fd2.gif
محەمەدی‌ ماملێ‌ كوڕی‌ میرزا سەعیدی‌ ماملێ‌ ساڵی‌ 1925 لە بنەماڵەیەكی‌ نیشتیمانپەروەر‌و هونەر دۆست ، لە گەڕەكی‌ )هەرمەنیانی‌( مهاباد لە دایك بووە.
هەر چەندە میرزا سەعیدی‌ باوكی‌ نەخوێندەواربووە بەڵام بەهۆی‌ دەنگخۆشییەكەیەوە رێزێكی‌ زۆری‌ لێگیراوە‌و وەك رێزلێنانیش پێیان وتوە میرزا ، باوكی‌ ماملێ‌ زیاتر شیعرەكانی‌ )وەفایی‌( كردوە بە گۆرانی‌‌و لە خانەقای‌ عارفانەی‌ شەمزینان گۆرانی‌ چڕیوە، میرزا سەعید پەیوەندی‌‌و هاوڕێیەتیشی‌ لە گەڵ گۆرانیبێژی‌ ناوداری‌ كورد"سەید عەلی‌ ئەسغەری‌ كوردستانی‌" هەبووە، میرزا سەعید 6 كوڕ‌و كچێكی‌ هەبووە‌و وەك محەمەدی‌ ماملێ‌ دەڵێت: باوكی‌ لە ناوبازاڕی‌ مەهابادا دوكانێكی‌ بچوكی‌ خوری‌ فرۆشتنی‌ هەبووە.
بەشێوەیەكی‌ گشتی‌ بنەماڵەی‌ ماملێ‌ بنەماڵەیەكی‌ دەنگخۆشبوون، بەلام پێگەی‌ مامۆستا ماملێ‌ لە ناویاندا لە هەمویان باڵاترە‌و دوای‌ مردنی‌ باوكی‌ ‌و میرزا حوسێنی‌ برای‌ كە دەساڵێك لە خۆی‌ گەورەتربووە ماوەی‌ پەنجا ساڵ بەرپرس‌و نوێنەری‌ هونەری‌ بنەماڵەكەی‌ بووە.
حامیدی‌ كاكیلی‌ كە یەكێكە لە نزیكترین دۆستەكانی‌ محەمەدی‌ ماملێیە یە دەڵێت: ناتوانین بڵێین بنەماڵەی‌ ماملێ‌ لە كەیەوە دەستیان بە هونەری‌ گۆرانی‌ وتن كردوە، چونكە بنەماڵەی‌ ماملێ‌ بە ژن‌و پیاویانەوە دەنگخۆشبون.
محەمەدی‌ ماملێ‌ جگە لەوەی‌ هونەرمەندێكی‌ ناوازە‌و مەزن بووە، هاوكات كەسایەتییەكی‌ كورد پەروەر‌و ئازادیخواز بووە‌و جگە لە بیری‌ كوردایەتی‌ سەر بە هیچ ئایدۆلۆژیایەك نەبووە،  هەر بە هۆی‌ ئازادیخوازیەكەشیەوە لە سەردەمی‌ دەسەڵاتدارێتی‌ محەمەد رەزا پەهلەوی‌ ‌و لە ساڵی‌ 1968 زیندانیی‌ كراوە، بەردەوامیش لە لایەن ساواكی‌ مەهابادەوە چاودێری‌ كراوە‌و لە نهێنی‌ پشت گۆرانیەكانی‌ وردبونەتەوە نەبادا تیایدا خەڵك لە سەر دژایەتیكردنی‌ دەسەڵات هانبدات. ماملێ‌ مەقامبێژێكی‌ زۆر كارامە بووە.
گۆرانییەكانی‌ مامۆستا محەمەدی‌ ماملێ‌  دابەشدەكرێن بۆ چەند بەشێك:
1. گۆرانی‌ فۆلكلۆری‌.
2. گۆرانییە هاوبەشەكان: واتە ئەو گۆرانیانەی‌ لە نێوان نەتەوەكاندا هاوبەشن ‌و یەكلایینەبونەتەوە لە ئەسڵدا چ نەتەوەیەك خاوەنیانە.
3. گۆرانییە خوازراوەكان : واتە ئەو گۆرانیانەی‌ كە لە گەلانی‌ دراوسێی‌ وەك فارس ‌و ئازەری‌ وەریگرتوون، بۆ نمونە كۆرانی‌ (رەعنا) فارسییە‌و (ئازربایجان مەراڵی‌) ئازرەییە، بەڵام ماملێ‌ بەمۆركێكی‌ كوردانەوە چڕیونی‌.
4. گۆرانییە داهێنراوەكان: كە ژمارەیان نزیكەی‌ 300 بۆ 330 گۆرانی‌ داهێنراوی‌ هەیە، جگە لە مەقام. ئەمانەش بەزۆری‌ خۆی‌ دیناون‌و هەندێكیشیان  هونەرمەندانی‌ دیكە بۆیان داناوە‌و هاوكاریان كرووە.
5.  قەتار یان مەقام: كە بەشێوەیەی‌ زۆر لێزانانە‌و هونەرمەندانە چڕیونی‌‌و لەو بوارەدا خاوەنی‌ تایبەتمەندییەكی‌ بێوێنەیە.
مامۆستا ماملێ‌ دوای‌ خزمەتێكی‌ زۆری‌ گۆرانی‌‌و ئاوازی‌ كوردی‌ پاش ململانێیەكی‌ سەرسەختانە لە گەڵ نەخۆشیدا سەرەنجانم لە ساڵی‌ 1999 گیانی‌ سپارد‌و ماڵئاوایی‌ یەكجارەكی‌ لێكردین.[/size]
نوا

کــاتــژمـــێــره‌کـــه‌ت چــــرکـــه‌ چـرك ده‌کــا
لـــــه‌گــــه‌ڵ هه‌ر چرکه‌ ته‌مه‌ن کــه‌م ده‌کــا
ئـــه‌ڵــێ چاکه‌ بــکــه‌ هــــه‌تـــاکــــو مــــاوی
خـــۆ تـــۆ بــه‌بێ هـــۆ دروســت نــه‌کـــراوی

http://lawykurd.net/vb/images/future/gradients/logo.png
[size=24]www.lawykurd.net[/size]

2

وه‌ڵام: ماملێ

دەست خۆش

3

وه‌ڵام: ماملێ

سووپاس بژیت بەرێز

کــاتــژمـــێــره‌کـــه‌ت چــــرکـــه‌ چـرك ده‌کــا
لـــــه‌گــــه‌ڵ هه‌ر چرکه‌ ته‌مه‌ن کــه‌م ده‌کــا
ئـــه‌ڵــێ چاکه‌ بــکــه‌ هــــه‌تـــاکــــو مــــاوی
خـــۆ تـــۆ بــه‌بێ هـــۆ دروســت نــه‌کـــراوی

http://lawykurd.net/vb/images/future/gradients/logo.png
[size=24]www.lawykurd.net[/size]

4

وه‌ڵام: ماملێ

دەست خۆش سماک بەهیوای بابەتی زیاتر

One Beautiful Heart Is Better Than Thousand Beautiful Faces

Contact Info: [email protected]

MFA @ Facebook: Facebook.com

http://www.xeyal.net/forum/mfa/rsm.jpg
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2692300&c=8077213

5

وه‌ڵام: ماملێ

بەسەرچاو سووپاس

کــاتــژمـــێــره‌کـــه‌ت چــــرکـــه‌ چـرك ده‌کــا
لـــــه‌گــــه‌ڵ هه‌ر چرکه‌ ته‌مه‌ن کــه‌م ده‌کــا
ئـــه‌ڵــێ چاکه‌ بــکــه‌ هــــه‌تـــاکــــو مــــاوی
خـــۆ تـــۆ بــه‌بێ هـــۆ دروســت نــه‌کـــراوی

http://lawykurd.net/vb/images/future/gradients/logo.png
[size=24]www.lawykurd.net[/size]