بابهت: كۆمپانیای نۆكیا بڕی 46 ملیۆن دۆلاری تەرخان كرد بۆ گۆڕینی جۆرێك پاتری

كۆمپانیای نۆكیا بڕی 46 ملیۆن دۆلاری تەرخان كرد بۆ گۆڕینی جۆرێك پاتری مۆبایلی نۆكیا، دوای ئەوەی بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك لەو جۆرە پاتریە دەركەوت كە لە كاتی شەحن كردنیدا پلەی گەرمیەكەی لە ڕادەی پلەی گەرمی ڕێگە پێدراو زیاتر بەرز دەبێتەوە.
كۆمپانیای نۆكیا ئاشكرای كرد: 250 ملیۆن پارتی جۆری (BL-5C) كە بەگوێرەی ڕێككەوتنێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی بەرهەم هێنانی پاتری لەسالاَنی 2005 و 2006 دا دروست كراوە بۆ زیاتر لە 50 جۆری مۆبایلی نۆكیا، دوای لێكۆڵینەوە لە جۆری ئەو پاتریە دەركەوتووە، كە لە كاتی شەحن كردنیدا پلەی گەرمیەكەی زیاتر لە پلەی گەرمی ڕێگە پێدراوە بەرز دەبێتەوە، كە ئەمەش دەبێتەهۆی زوو لە كاركەوتنی ئەو پاتریەو زیان گەیاندن بە مۆبایلەكە.
سةرجاوه: نةوا
