بابهت: Apple Safari پڕۆگرامێکی گەڕانی ئینتێرنێتە و خێرا يەو بەهێزە .
سڵآو هاورێيان..
Apple Safari یەکێکە لە پڕۆگرامەکانی گەڕانی ئینتێرنێتی لە شێوەی ( Opera و Internet Explorer و Firefox و هتد..) کە لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵ بۆ سیستەمی ماکێنتۆش بەرهەم هاتووە.
کۆمپانیای ئەپڵ بەمەبەستی ڕکابەری لە گەڵ پڕۆگرامەکانی تری گەڕان، ئەم پڕۆگرامەی بۆ سیستەمی ویندۆز بەرهەم هێناوە. ئەم پڕۆگرامە خێراییەکی زۆری هەیە لە کردنەوەی مالپەڕەکان...
تایبەتمەندییەکانی ئەم پڕۆگرامە بریتین لە: خێرایی زۆر لە کردنەوەی مالپەڕەکان، توانایی کردنەوەی چەندین مالپەڕ لە یەک TAB ، دروست کردنی Favorites و Book Mark ، ڕێگە گرتن لە کردنەوەی ئایکۆنی زیادە، تایبەتمەندی پڕ کردنەوەی فۆڕمەکان بە شێوەی ئۆتۆماتیکی Auto Fill وە چەند تایبەتمەندییەکی تری هەیە کە لە کاتی بەکارهێنانیدا هەستی پێ دەکەی..
فەرموو دايگرن....
