1

بابه‌ت: ئەگەرى لەناوچوونى دۆلفینى سپى لەسەر رِووى زەوى

تیپێكى زانایانى لێكۆڵینەوە لە وولاَتى (چین) هۆشداریان داوە لە لەناوچوونى (دۆلفینى سپى) ناسراو بە (باى جى) كە ئەو جۆرە دۆلفینانە لە ئاوەكانى رِووبارى (یانگ تسى) لە رِۆژهەلاَتى (چین) ژیان بەسەر دەبەن.

ئەمەو زاناكان هۆكارى لەناوچوونى ئەو دۆلفینانە دەگەرِێننەوە بۆ زیاد پیس بوونى ئاوى ئەو دەریایەو دروست كردنى (3) بەنداوى گەورە لەسەر ئەو رِووبارە.

لەلایەن خۆیەوەش ئاژانسى هەواڵى (bbc) رِایگەیاندووە كەلەناوچوونى ئەو جۆرە دۆلفینانە لە ئاكامى رِاوى ئەو دەریاوانەیە كەبەشێوەیەكى چرِ رِاو لەو رِووبارەدا دەكەن، لەلایەكى ترەوە رِێكخراوى ژینگەپارێزى جیهانى دەستى كردووە بە لێكۆڵینەوە لەم بارەیەوە رِایگەیاندووە بەشێكى رِووبارەكە ماوە لێكۆڵینەوەى لەباریەوە بكات.

لەلایەن خۆیەوەش ووتەبێژى رِێكخراوەكە رِوونى كردەوە كەوا ناتوانین ئەو جۆرە دۆلفینە لە رِیزى ئەو گیانلەبەرانە دابنێین كەلە ناوچوون تا نزیكەى (50) ساڵى تر.

لەلایەن خۆیەوەش (سام تۆرفى) ئەندامى ئەو لێژنەیە ئاشكراى كرد ئەو جۆرە دۆلفینە سپیە جۆرێكە لەو دۆلفینانەى كەماەى (20) ملیۆن ساڵە لە سەر رِووى زەوییەوە هەبوونە.

بەپێى ووتەى ناوبراو لەناوچوونى دۆلفینى سپى واتە لەناو چوونى ئەو جۆرە دۆلفینانە بەتەواوى لەسەر رِووى زەوى.



سەرچاوە/ سایتى موحیت

Nothing..!!

2

وه‌ڵام: ئەگەرى لەناوچوونى دۆلفینى سپى لەسەر رِووى زەوى

دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئام بابەتە  ‌ wink