بابهت: بۆ منال درۆ ئەکات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!
[size=16]هەندێك خێزان بەدەست گرفتێكەوە دەناڵێنن ئەویش فێربوونی منداڵەكانیانە بەدرۆكردن و هۆكارەكانی درۆكردنی منداڵەكەت بزانەنەوتنی ڕاستیەكان ئەوەش پێچەوانەی ڕەوشتی خێزانە،و دایكان و باوكان بەشوێن هۆكاری “درۆكردنی منداڵەكانیان” دا [/size][size=16]دەگەڕێن، بەڵام ڕەنگە هۆكارەكان نەدۆزنەوە و بەوەش چارەسەری گرفتەكە ناكرێت.[/size]
[size=24]د. جەمال شەفیق[/size]، [size=16]مامۆستای دەرووناسی و سەرۆكی بەشی لێكۆڵیەنەوە دەروونیەكانی منداڵان لە پەیمانگای لێكۆڵینەوە باڵاكان سەبارەت بە منداڵان لە زانكۆی عەین شەمس-ی میسر دەڵێت: “منداڵی درۆزن ئەو منداڵەیە كە لە وتنی ڕاستیەكان دووردەكەوێتەوە و ئەوەی ڕووینەداوە دروستی دەكات و زیادەڕۆیی تێدا دەكات. درۆكردن ڕەفتارێكی وەرگیراوە لەو ژینگەیەی منداڵ تیایدا دەژی و ڕەفتارێكی كۆمەڵایەتی نەویستراوە و چەندین كێشەی [/size][size=16]كۆمەڵایەتی لە گەورەیدا لێدەكەوێتەوە وەكو ناپاكی.[/size]
[size=16]ئەو پزیشكە ڕونیدەكاتەوە هۆكارەكانی درۆكردنی لای منداڵ چوار هۆكاری هەیە كە بریتین لە:[/size]
1- [size=16]نەبوونی ڕابەری باش لەو ژینگەیەی تیایدا دەژی، بەجۆرێك كاتێ منداڵ دەبینێت گەورەكان لە ژیانی ڕۆژانەدا[/size] [size=16]درۆدەكەن ئەوەش وادەكات منداڵ لاسایی ئەو ڕەفتارەی گەورەكان بكاتەوە.[/size]
2-[size=16] ڕوبەڕووبونەوەی ژمارەیەكی زۆر لە كێشە و فشار وادەكات منداڵ درۆكردن بكاتە ئامرازێك بۆ ئاسانكاری لە [/size][size=16]كاروبارەكانی خۆیدا[/size].
[size=16]3- توندوتیژی و دڵرەقی لە مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵدا كاتێ هەڵە دەكات، بۆیە منداڵ پەنادەباتەبەر درۆكردن بۆئەوەی خۆی لە [/size][size=16]سزادان بپارێزێت.[/size]
4- [size=16]جیاوازی لە مامەڵەكردن لەنێوان منداڵاندا لەلایەن دایكان و باوكان و سەرپەرشتیارانەوە پاڵ بە منداڵەوە [/size][size=16]دەنێت دژی براكەی یان[/size] [size=16]خوشكەكەی بكات پەنا بۆ درۆكردن دەبات ئەویش بەهۆی ئیرەیی زۆر و خۆشەویستی تۆڵەسەندنەوە.[/size]
سەرچاوە: سایتی [size=24](ئەلیەوم ئەلسابیع)[/size]