1

بابه‌ت: لەسەيرو سەمەرەكانی بسم الله الرحمن الرحيم زۆر زۆر گرنگە _سبحان الله_

لەڕێگای ئەم نموونەجوانانەی خوارەوە بە ئيعجازێكی يەكجار وردوجوان و مەزنی قرئان پيرۆز ئاشنا دەبين،ئەويش بريتيە لە (سەيرو سەمەرەكانی بسم الله الرحمن الرحيم)،لەم نموونانەدا يەكڕيزی و تێك كردنەوەيەكی يەكجار سەرسورهێنەر لەوشەكان و رستەی (بسم الله الرحمن الرحيم)بەرچاو دەكەوێت.ويستی خوای گەورە وابوو كەئەم جۆرە ئيعجازانە دوا بكەوێت بۆ ئەوەی لەم چەرخ و سەردەمەدا بەديار بكەوێت،تاوەك كاريگەريەكەی زياتر ببێت،چونكە لەم زەمانەدا كەسانێك هەن كەتەنها لە زمانی ژمارە و ئيعجازەكان تێ دەگەن،بۆيەشە كەقورئانی پيرۆز بە عەقڵ و بيری هەموو جۆرە كەسانێك دەدوێت و ئيعجازەكانی خۆمان پيشان دەدات.
ئەگەر هاتبايەو ئەم جۆرە ئيعجازە ژمارەييانەی قورئانی پيرۆز لەسەردەمێكی پێش ئێستای سەردەمی ژمارە باس بكرايه ئەوا كاريگەريێكی ئەوتۆی نەدەبوو.
پێويستە ئاماژە بەشتێك بكرێت لێرەدا:
ژماردنی پيتەكانی قورئانی پيرۆز بەم شێوەيەدەبێت كەوا لە قورئان دا نوسراوە،واتا ئەم پيتانەی نوسراو ئەوا بە پيتێكی سەربەخۆ دەنوسرێت و هەژماردەكرێت،ئەوجا يەكسانە بخوێندرێتەوە يان نا،بۆ نموونە (واوالعطف)پيتێكی سەربەخۆيە چونكە لەقورئان دا نوسراوەتەوە ،بەڵام زەننە و __شدة_ئەليفی بچوك و ئەمانە بەپيتی سەربەخۆ ناژمێردر ێن چونكە لەسەردەمی پێغەمبەر_د.خ_نەنوسراونەتەوە.

گەورەیی (بسم الله الرحمن الرحيم)
خوای گەورەپەرتوكە پيرۆزەكەی_قورئان_بەم ڕستەيە دەست پێكردوە كەلە سوڕەتی(الفاتحة)دا بەيەكەم ئايەت دانراوە،بۆيە پێغەمبەر_د.خ_هەموو كارەكانی دا بەم 4پيتە دەست پێدەكرد(بسم الله الرحمن الرحيم).

بناغەی بيركاری لەم وشەيە:
ئەگەر هەموو پيتەكانی ئەم ڕستە پيرۆزە بژمێرين ئەوە ئەنجامەكەی بەم شێوە دەبێنين:
وشەی (بسم) 3 پيتە.
وشەی (اللە) 4 پيتە.
هەريەك لە وشەكانی (الرحمن) و (الرحيم)  6  پيتن.
كۆی گشتی پيتەكان بەم شێوەيە: 3 + 4 + 6 + 6=19 پيت ،ئەگەر ڕيزی وشەكاك تێك بچێت ئەوا ئەنجامەكەی هەروەك خۆی دەمێنێتەوە،بەم جۆرە خوای گەورە زنجيرەی وشەكانی پەرتوكەكەی دەپارێزێت.
ئێستا با ڕستەی (بسم الله الرحمن الرحيم) بنوسينەوەو لەژێر ئەر وشەيەكيش ژمارەی پيتەكانی بنوسينەوە:

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
6       6       4     3
دەبينين ئەگەر ژمارەكان لەتەك يەكتر بنوسرێتەوە ئەم ژمارەيە دەردەچێت(6643)شەش هەزاروشەش سەدو چل و سێ.
ئێستا دەبينين لەم ژمارەيەدا كەهەريەكێكيان نوێنەری پيتێكی ڕستەكەيە و بەڵگەی وشەيەكە،دەبينين ژمارە 3دەلالەت لەسەر وشەی يەكەم (بسم)دەكات،ژمارە4بۆ وشەی دووەم (اللە) بەم شێوەيە تاكۆتایی،بەڵام ئايا تايبەتمەنديەكانی ئەم ژمارەيە چيە؟.
ئەمە كردارێكی دابەش كردنە بەسەر ژمارەيەكی دياری كراو،ياخود لەدوبارە بووی ژمارەيەكە،ئەم ژمارەيە لەدووبارە بووی ژمارە( 7) ە :
   6643 = 7 × 949كەواتە : 6643÷7=949.

لەشتە جوانەكانی زانستی بيركاری (زنجيرەكانی ژمارە)ييە،ئاشكراكردن و لێكۆڵينەوە لەم زنجيرانە،يارمەتی دەرێكی سەرەكی بوون لەپێشخستنی هەموو زانستێك ،وەكو زانستی زانستەكانی (تەكنەلۆژيای ژمارە)،بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەيە ئايا سوودی ئەم زنجيرانە چين؟!.
كاتێك زانايان بيريان لەداهێنانی ژمێرياركردەوە_الحاسبة_ئەوە پێويست بوو كەوا سيستەمێكی گونجاو بوو بۆ ئەوەی ئەم كارە واتا داهێنانی ژمێريار بكەن،لەبەر ئەوەی ژمێريار_الحاسبة_وەك مرۆڤ زمانی ژمارە نازانێ،بۆيی سيستەمی دوانەیی_ النظام الثنائي _ بيركاريان بۆدانا ،كە تەنها 2 ژمارە دەگرێتەوە ئەويش بريتينن لە هەردووك ژمارەی(1 _0 )،بەم سيستەمە نوسينی هەر ژمارەيەكی بتەوێت كە بگەنجێ لەگەڵ ئەم 2ژمارەی باسمان كرد دەتوانی بينوسيت،گەوربێت يان بچوك،لەسەر شێوەی زنجيرە هەموو ژمارەيەكی ئەم سيستەمە لەم 2ژمارەيە پێك دێت و دووبارە دەبنەوە لەگەڵ ئەو ژمارەی لەگەڵی بگونجێت.
ئێستا دێين باسی سيستەمی (دەيان)دەكەين،كەئێمە بۆ ژماردنەئاساييەكانمان بەكاری دێنين،ئەم سيستەمە دەكرێت كەوا بەرجەستەی بكەين بەهۆی زنجيرەی ژمارە10ەوە ،هەروەها دەكرێت ئەم زنجيريە بنوسرێت لەهەموو ژمارەيەكی 10 كە چەند جارێكيش سفرەكەی دوبارە بوبێتەوە:

10 100 1000 10000 100000  1

كەواتە سەيری ئیم ژمارانە بكەين هەريەكێكان 10جار لەگەڵ ئەوەی پێشتر دوبارە بۆتەوە،واتا 10ئەوەندەی پێشوی خۆيەتی بۆ نموونە:
10 دەجار دوبارە دەبێتەوە تا دەبێتە 100هەورەها 100دە جار دوبارە دەبێتەوە تا دەبێتە 1000بەم شێوە تاكۆتایی.
ئێستا با بێينەوە سەر باسەكەی خۆمان، بابەيەكەوە ئايەتە پيرۆزەكە(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ)بەم سيتەمەی باس كرا بەم شێوەيە شيبكەينەوە:
ئەم ژمارەیەی باسمان كرد واتا(6643) نوێنەری زنجيرەی ئايەتە پيرۆزەكە ،ئەم ژمارەيە بەم سيستەمە بەم شێوە دەكرێت بينوسين:
+ ( 3 × 1 ) + ( 4 × 10) + ( 6 × 100) ( 6 × 1000)
3  + 40   + 600   +6000 
يەكان +دەيان+سەدان+هەزاران
ئەمە دەكاتە هەمان ژمارە (6643) كەئەمەش نموونەی ريزكراوی پيتەكانی (بسملە)يە.
كەواتە:كاتێك ژمارەی پيتەكانی هەريەك لەوشەكانی (بسملە)بەشێوەی ڕيزكردنی ژمارەكانيەوە بنوسين،ئەوە هەڵدەستين بەژماردنی پيتەكانی هەموو وشەيەك و ژمارەكەشی لەژێری دەنوسين و ئەنجامەكە دەبينين لەم ڕێزبەنديە پێكدێت(يەكان،دەيان،سەدان،هە‌زاران،دەيان هەزار ،سەدان هەزار.........)واتا هەر وشەيەك شوێنێك دەگرێت كەوا بە10جار لەپێشەكەی گەورەتر دەبێت.
بوونی زنجيرەی ژمارەكان لەقورئانی پيرۆز ،بەڵگەيە لەسەر ئەوەی قورئانی پيرۆز بەچەندين سەدە پێش زانايانی بيركاری كەوتوە،بەرلەوەی لە ئيعجازی(بسملە)بكۆڵينەوە،ئەوە بەبيرخۆمان دێنينەوە كەوا ژمارەی (6643)ڕيزبەندی پيتەكانی ئايەتەكەيە_بسملە_،پرسيارەكە لێرەدا ئەوەيە:
ئايا ئەم سيستەمە بەسە بۆ ڕێكخستنی ئايەتەكەو پارێزگاری كردنی لە دەستكاری كردن؟!.
بابەيەكەوە بابەيەكەوە ئەم بەشە بخوێنينەوە:
پيتەكانی وشەی پيرۆزی (اللە)لەسەرەتای ئايەتەكە:
بۆ زياتری ڕێكخستنی ئايەتەكە خوای گەورە پيتەكانی ناوی پيرۆزی خۆی بەسيستەمی (حەوت)ی پاراستوە،بيری ئەم سيستەمە پشت بە ژماردنی پيتەكانی ناوە پيرۆزەكە دەبەستێت واتا ژم،لەهەموو وشەيەی ئايەتەكە،واتا ژماردنی (ئەليف)و(لام)و(هاء)لە هەمو وشەكانی(بسملە)بەم شێوەيە:
وشەی (بسم) ژمارەی پيتەكانی (ئەليف) و (لام)و (هاء) تيايدا 0
وشەی (الله) ژمارەی پيتەكانی(ئەليف)و(لام)و(هاء) تيايدا      4
وشەی(الرحمن) ژمارەی پيتەكان(ئەليف)و(لام)و(هاء)تيايدا  2 
وشەی (الرحيم) ژمارەی پيتەكانی(ئەليف)و(لام)و(هاء) تيايدا2 
وشەی(الرحيم) ژمارەی پيتەكانی(ئەليف)و(لام)و(هاء) تيايدا  2
كەواتە ئێستا ئێمە لەبەرامبەر زنجيرە ژمارەيەكی نوێين ئەويش بريتيە له:
‌(0‌ . 4 .2  . 2 ) هەموو ژمارەيەك نوێنەری ئەو وشەيه ‌كەوا ئەوەندە لە پيتەكانی تێدايە،واتا 2 نوێنەری (الرحمن)ە چونكە 2لە پيتەكانی تێدايە،لەبەر ئەوە ئايەتەكە دەنوسينەوە لەژێری دا ژمارەكەش دەنوسينەوە بەم شێوەيە:
بِسْمِ الله الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
0      4     2       2
ئەم ژمارەمان بۆ دەردەچێت (2240) دوهەزارو دوسەدو چل،ئەمەش ژمارەيەكە قبوڵی دابەش بوون بەسەر ژمارە 7دەكات بەم شێوەيە:
  7 x 2240 = 320 هەمان ژمارەی سەرەوە، كەواته 2240÷7=320 بەبێ ماوە دابەش دەبێت،كەواتە ئەم ژمارەيەی نوێنەرايەتی ڕيزبەندی وشەی پيرۆزی (اللە)دەكات ئەوا لە دووبارە بووەكانی ژماره(‌(7ە.

بنەمای بيركاری بۆ كرداری دابەش كردنی پيتەكان
لەكاتی لێكۆڵينەوە بۆ دابەش كردنی پيتەدياركراوەكان بەسەر وشەكانی ئايەتەكە_بسملە_ئەوە لە ڕێگای بنەمايەكی بەهێزی بيركاريەوە بۆی دەچين،هەموو وشەيەك لەوشەكانی ئايەتەكە نوێنەرايەتی شوێنێك و جێگايەكی تايبەتی هەيە،ئينجا ئەم جێگايە ژمارەكەی 0 بێت ،ئەمەش واتا وشەكە هيچ پيتێكی ناوی پيرۆزی (اللە)ی تێدا نيە،ياخود وشەكە ژمارە 1وەردەگرێت،ئەمەش واتا ئەم وشەيە 1پيتی ناوەپيرۆزەكەی تێدايە ئەويش يان (ئەليف)ە يان(لام)ە يان(هاء)ە،ياخود ژمارە 3 وەردەگرێت ،ئەمەش بەم مانايە واتا 3 پيتی ناوەكەی تێدايە،ياخود ژمارە 4ی پێ دەبەخشين واتا هەر4 پيتەكانی تێدايە.
هەروەها ئێمە بنەمايەكی ترمان هەيە كە پێی دەگوترێت(بڕگەی كۆمەڵەكان)،ئێمە لە(بسملە)دا 4 كۆمەڵەمان هەيە،كەبريتين لە هەر4 وشەكانی (بسملە)،هەر كۆمەڵەيەك ژمارەيەكی تێدايە لە پيتەكان،كە سەرجەمی پيتەكانی ئايەتەكەيە،بڕگەكانی ئەم 4كۆمەڵەيە لەگەڵ پيتەكانی وشەی (اللە)بەراورد دەكەين،دواتر پيتە هاوبەشەكان وەردەگرين،
بێ گومان بوونی سيستەمی كۆمەڵەكان و بڕگەكانيان لە پيتەكانی قورئانی پيرۆز،بەڵگەيەكی ترە لە پێشكەوتنی قورئانی پيرۆز بەسەر ئەم بيرە  بيركاریەی ئەمڕۆ بە بيركاری نوێ ناسراوە،هەروەها بوونی سيستەمێكی ڕاوەستاو بە وشەی پيرۆزی(اللە)بەڵگەيە لەسەر كە خاوەنی ئەم ناوە خۆی ئەم پەرتوكەی ناردۆتە خوارەوە، بەڵام ئيعجاز و سيستەمێكی زۆر بەهێزتر لەسەر ناوەجوانەكانی خوای گەورەدا لێرە هەيە:
خوای گەورە شێوازی نوسين و دانانت ناوە جوانەكانی لەناو قورئان دا بەشێوەيەكی بيركاری وەها بەهێز و جوالن داناوە كەبەهيچ شێوەيەك قبوڵی دەستكاری وگۆڕين ناكات،لە سەيرترين شێوەكانی دانانی ناوی پيرۆزی خۆی لەوشەی (الرحمن)و (الحيم) دەبينين،پێش ئاشكرا كردنی سيستەمەكانی ئەم دوو وشەيە پێويستە يەكەم جار لەماناو  دەلالەتەكانيان تێبگەين:
ئێمە دەزانين بێ بەزەيی و توندی پێچەوانەی وشەی (الرحمن)ە،ئەم ئايەتەش دوو سيفەتی بۆ خوای گەورە كۆكردۆتەوە(سيفەتی پاكی و بەهێزی و توندی و گەورەیی و جەبەروت ،لەناو وشەی (الرحمن)دا هەيە،هەروەها سيفەتی بەزەیی و لێخۆشبوون وتەوبە گيراكردنيش لەناو وشەی(الرحيم)دا هەيە،ئێستا ئێمە لەنێوان دوو سيفەتی هاودژ(لەمانا)داين لەڕووی ڕەوانبێژی و زمانەوانيدا،پرسيارەكە لێرەدا ئەوەيە:
ئايا سيستەمی ژمارەیی بۆ ئەم دوو وشەيە چيە؟!،ئايا دەكرێ لەژمارەش دا هاو دژبن و تالەگەڵ دژبوونی لەزمانەوانی دا يەكبگرێتەوە؟!
بێگومان ئەمە ئەو شتەيە كەلە ڕێگای لێكۆڵينەوەو دابەش كردنی پيتەكانی ئەم دوو وشەيە بەسەر وشەكانی ئايەتەكەدا_بسملە_‌ دەيبيني،لەبەر ئەوە ژمارە بەدەست هاتوەكە،واتا ئەنجامی دابەش كردنەكە قبوڵی دابەش بوون دەكا بەسەر‌‌7ڕووی هاودژ لەگەڵ يەكتر،لێرەدا،لێرەدا شتێكی نوێ لەبيركاری قورئانی پيرۆز دەبينين،كەبريتيە لە خوێندنەوەی ژمارەكان بە دووڕووی هاودژ لەگەڵ يەكتر بۆئەوەی لەگەڵ هاودژ بوونی ماناكەش بگونجێت،ئەمە يەكێكە لەو هەزاران شتانەی كە قورئانی پيرۆز لەهەموو پەرتوكەكانی تردا جيادەكاتەوە،بۆ بوونی بە بەڵگەی ئەوەی لەلايەن كەسێكەوە هاتوە كە دروست كەری گەردوون ومرۆڤەكانە،خوايە گيان چەندە ڕاستت فەرمووە
(ألر كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ، هود: 11/1
واتا
(  ئەمە كتێب و پەيامێكە (لەو پيتانە پێكهاتووە) كە ئايەت‏ و ياساكانى بەشێوەيەكى ڕاست ‏و دروست پێكەوە پەيوەست كراون و جۆشدراون، پاشان درێژەيان پێدراوە و ڕوون كراونەتەوە لەلايەن زاتێكەوە كە داناو بە ئاگاو لێزانە).
ئەوكەسەی لەپەرتوكی خوای گەورە دەكۆڵێتەوەو بەدوای ئەم 2ناوە پيرۆزەدا دەگەڕێت،ئەوا ئەم ئەنجامە دەبينێت كەوا:
وشەی(الرحمن)بەزۆری وايە لەشوێنێك باس دەكرێت كەباسی توندیی وپاكی بۆخوا كرابێت،بۆنموونە (وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَداً)مريم: 19/92
واتا
(لەكاتێكدا بۆ خواى ميهرەبان نەهاتووە و ڕەوا نيە كە منداڵ و نەوە‌ بۆ خۆى بڕِيار بدات)،سەيربكەن لێرەدا باسی پاكی و بێ گەردی خوای گەورە دەات لە منداڵ بوون.
هەروەها دەفەرموێت (وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمنِ وَلَداًسُبْحَانَهُ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ)الأنبياء: 21/26
واتا (خوانەناسان دەيانوت: خواى ميهرەبان كوڕِى بۆ خۆى برِيارداوە (فريشتەكان ڕۆڵَەى ئەون)، پاكى و بێگەردى بۆ ئەو زاتەيە، بەڵكو ئەوانە بەندەى ڕێزدارى ئەون).
سەيربكەن لەم دوو ئايەتەدا باسی پاكی خودا دەكات لەوەچەنانەوه.
كاتێك باسی جەبەڕوت و گەورەيی دەكرێت ئەوە ديسان وشەی(الرحمن)ی تێدا بەكار هاتوە،خودای گەورە دەفەرموێت(يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفّاً لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمنِ وَقَالَ صَوَاباً النبأ: 78/38.
واتا
(  ڕۆژێك دێت جوبرەئيل‏ و فريشتەكان بە ڕيز دەوەستن‏ و ورتەيان لێنايەت‏ و هيچ قسە ناكەن، مەگەر ئەوەيان كە خواى ميهرەبان مۆڵەتى بدات‏ و قسەى جوان‏ و بەجێ پێشكەش بكات)،لێرە گەورەیی بۆ خودايەو تەنها ئەو زاتی قسەكردن دەكات ئەوڕۆژە دەستەڵاتدارە،بەڵام كاتێ خوای گەورە باسی بەزەیی و لێخۆشبوون و تەوبە دەكات ئەوە وشەی(الرحيم)ی بەكارهێناوە بۆنموونە
قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمِ، الزمر: 39/53.
واتا
(ئەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) پێيان بڵێ:خوا دەفەرموێت ئەى بەندەكانم.. ئەوانەى كە خۆتان گوناهبار كردووە و هەڵەتان زۆرە، نائومێد مەبن لە ڕەحمەتى خوا، چونكە بەڕِاستى ئەگەر ئێوە تەوبەى راست‏ و دروست بكەن، خوا لەهەر هەموو گوناهو هەڵەكانتان خۆش دەبێت، چونكە بێگومان ئەو خوايە زۆر لێخۆشبوو لێبوردەيە و زۆر بەسۆز‏و ميهرەبانيشە)،دەبينين لێرەدا خوای گەورە باسی لێخۆشبوون و گيراكردنی تەوبە دەكات بۆيە وشەی (الرحيم)ی بەكارهێناوەونەیفەرموە(إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرحمن).
هەورەها دەفەرموێ(أَلَمْ يَعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ هُوَ يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ وَيَأْخُذُ الصَّدَقَاتِ وَأَنَّ اللّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمِ)التوبة: 9/104.
واتا
(  ئايا نەيانزانيووە كە بەڕاستى خوا خۆى تەوبە قبوڵ دەكات لە بەندەكانى و هەموو خێر و سەدەقەيەكيشيان لێ وەردەگرێت و بەڕاستى خوا خۆى تەوبە وەرگرو ميهرەبانە)،لێرەش بەهەمان شێوە لەشوێنی تەوبە گيرا كردن وشەی (الرحيم)بەكارهاتوە.
كەواتە 2سيستەمی ژمارەیی لەم 2وشە پيرۆزە ئاشكرا دەبێت،هەروەك ئێمە لەبەرامبەر 2هاودژ داين لەڕووی زمانەوانيەوە،توندی و توڕەیی،دژی بەزەیین،ئێستا دەبينين سيستەمی ژمارەیی ئەم 2وشەيە هەروەك ماناكانيان دژی يەكترن.
دابەش كردن و شيكردنەوەی پيتەكانی(الرحمن):

بائايەتی(البسملە)بنوسين  و لەژێر هەر وشەيەك ژمارەی ئەو پيتانە بنوسين كە لەوشەی (الرحمن) دا هەن،واتا هەرو وشەيەكی (بسلمە)چەند پيتی پێكهاتەی (الرحمن)ی تێدابوو واتا(ا ل ر ح م ن)ئەوە ژمارە ئەوەندە لەژێری دەنوسين  ئەگەر يەك پيتی تێدابوو ژمارە 1دەنوسين ئەگەر2بوون ئەوە 2دەنوسين .......تاكۆتایی،بەم شێوەيە:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
1      3       6      5
ئێستا دەبينين وشەی(بسم) تەنها يەك پيتی پێكهاتەكەی تێدايە ئەويش پيتی(م)بۆيە ژمارە(1)مان لەژێری نوسيوە، وشەی (اللە) (ئەليفێك و دوو لامی تێدايە)كەواتە ژمارە 3 ی بەردەكەوێت (الرحمن) شەش پيتی پێكهاتەی تێدايە كەهەمان وشە بەخۆيەتی ژمارە 6 لەژێری نوسراوە، وشەی (الرحيم) 5 پيتی (الرحمن)ی تێدايە،كەواتە دەبێ ژمارە 5 ی لەژێر بنوسرێت، ئێستا ئێمە ئەگەر ئەم چوار ژمارەيە  لەتەك يەكتردال بتوسين ئەم ژمارەيەمان بۆ دروست دەبێت(5631 )
ئەم ژمارەيە نوێنەرايەتی وشەی(الرحيم)دەكات لەم ئيعجازە،كەواتە ئەگەر ئەم ژمارەيە پێچەوانە بكەينەوە دەبێتە(1365)ئەوكات دابەش دەبێت بەسەر ژمارە 7بەم شێوەيە: 1365 = 7 × 195  كەواتە 1365÷7=195،ئەمە وشەی (الرحمن).
دابەش كردن و شيكردنەوەی وشەی(الرحيم)
بەهەمان شێوەی (الرحمن) پێك هاتەی پيتەكانی وشەی (الرحيم)يش لەناو(بسملە) هەژمارە دەكەين و ژمارەيان بۆ دادەنێين:

ا ل ر ح ي م
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
                            1    3        5      6
ئێستا ژمارەی نوێنەری وشەی (الرحمن) 5631  بوو بەڵام هی (الرحيم)6531 نوێنەريەتی،ئەگەر لەم ژمارەيه ورد بينەوە دەبينين كەوا لە‌ چەند جارێكی دوبارە بونەوەی ژمارە 7 پێك هاتوە بەم شێوەيە:
6531 = 7 × 933 كەواتە 6531÷7= 933.
ئێستا جياوازيەكەی دەبينين:
وشەی الرحمن چونكە لە زمانەوانی دا مانای پێچەوانەی وشەی الرحيم ە بۆيە ژمارە نوێنەرەكەی (5631) دەبێ پێچەوانە بكەينەوە ئەوجا بەسەر ژمارە 7 دابەش بوو،بەڵام وشەی الرحيم وانيە و بەپێچەوانەی دژەكەی يەكسەر دابەش بوو.
ئايا ئەمە ئيعجازێكی سەرسورهێنەری قورئانی پيرۆز نيە؟!.
پرسيارێك لێرەدا سەرهەڵدەدا:ئايا ئەم سيستەمە بەسە بۆ پاراستنی قورئان لە دەستكاریكردن؟!.
ئەم سيستەمە بەس چونكە گۆڕانكاری قبوڵ ناكان،بەڵام ڕەحمەتی خوداش لەسەرووی هەموو شتێكەوەيە.
ئێستا ئەگەر پيتەكانی وشەی سەرەتای(البسملە)وەرگرين لەگەڵ كۆتاكەی ئەم ئەنجامەمان دەبێت:
وشەی (بسم) 3 پيتە ، وشەی (الرحيم)  6 پيتە ،هەردووك ژمارە لەتەك يەكتر بنوسين ئەوا ژمارە 36دەردەچێت،كەواتە ژمارەی نوێنەری سەرەتاو كۆتایی(بسملە) ژمارە(36)ە،ديسان ئەوەش لەدوبارە بووی چەند جارێكی ژمارە(7)ە بەم شێوەيە:
63=7×9 كەواتە : 63÷7=9 ، لێرەدا دەبينين  سەرەتاو كۆتایی (بسملە) پەسوەستە بەسيستمی ژمارە 7 كە قبوڵی گۆڕانكاری ناكات،ئەمەش كارێكی ڕەوايە ئێمە دەبينين كەوا هەموو كۆشكێك سەرەتاو كۆتاكەی بەيەكەوە بەستراوە ،ئەگەروانەبێت ئەوە زۆر زوو تێك دەچێت،خوای گەورەش ويستی وابوو پەرتوكەكەی بپارێزێت بۆيە بەم سيستەمە پاراستويەتی.
سيستەمی دوبارە بونەوەی پيتەكان:
(بسملە) لە 10 پيتی ئەبجەدی پێكهاتوە، لەوپيتەوە دەيژمێرين كەزياتر دووبارە بۆته

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی