1

بابه‌ت: شوبهاندنى خێزان بەدایك و خوشك

[size=16]شوبهاندنى خێزان بەدایك و خوشك (الظِهاّر)

«ظهار» یەكێكە لەو ووتەو دەربڕینانەى سەردەمى نەفامى كە ئەمڕۆ پەیڕەو دەكرێ و لەناو موسڵماناندا بڵاوە، وەكو ئەوەى پیاو بە خێزانى خۆى بڵێ« تۆ وەكو دایكم وای، یان تۆحەرام بی لەسەرم وەكو چۆن دایكم لێم حەرامە ».
ئەم ووشە ى دەربڕینە ناشرینانە و هاوشێوەى ئەمانەن شەریعەت بە قێزەون و نابوتى داناوە، چونكە زوڵم و ستەمى تێدادەردەكەوێ بەرامبەر بە ئافرەت.
وەخواى گەورە ئەم كارەى بەوە وەصف كردووە كە دەفەرمووێ: [الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْكُمْ مِنْ نِسَائِهِمْ مَا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلاَّ اللاَّئِي وَلَدْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنْكَراً مِنْ الْقَوْلِ وَزُوراً وَإِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ ] المجادلة: ٢
واتە: « ئەوانەتان لە خێزانەكانیان «ظهار»ئەكەن و پیان دەڵێن: ئێوە وەكو دایكمانن، ئەوان دایكیان نین، دایكى ئەوان ئەو ئافرەتانەن كە ئەوانیان لێ بووە، وە بەڕاستى ئەوەى بە خێزانەكەى خۆى بڵێ (وەكو دایكم وای) ئەو قسەیەكى نابەجێ و درۆیەكى ناپەسەندى كردووە ».
وە شەریعەتى پیرۆزى ئسلام كەفارەتێكى قوسی بۆئەو حاڵەتە داناوە، كەفارەتەكەى وەكو كەفارەتى كوشتنى كەسێكە بەهەڵە، هاوشێوەى كەفارەتى جووت بوونە لەگەڵ خێزان لە مانگى ڕەمەزاندا.
جابۆیە ئەو كەسەى «ظهار» لە خێزانەكەى بكات و ئەو قسانەى بەرامبەر بكات، نابێت نزیكى خێزانى بكەوێ تاوەكو كەفارەت و باجەكەی دەدات.
خوداش خۆی باسی كەفارەتەكەى كردووە و دەفەرموێ: [وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (*) فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا فَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِيناً ذَلِكَ لِتُۆْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ ] المجادلة: ٣ - ٤.
واتە: « ئەوانەى لەخێزانەكانیان «ظهار» ئەكەن، لە پاشان دەگەڕێنەوەو پەشیمان دەبنەوە لەقسەى خۆیان و دەیانەوەى بیانكەنەوە بە خێزانى خۆیان، ئەوە پێش ئەوەى بچنە لایان دەبێ یەكێك لەم سێ شتە بكەن بۆ ئەوەى ببێتە كەفارەتى كارەكەیان»:
یەكەم:
[ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ] المجادلة: ٣.
واتە: « بەندەیەك ئازاد بكەن، پێش ئەوەى بگەن بەیەك و تێكەڵی ژن ومێردى بكەن».
دووەم:
[فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ] المجادلة: ٤
واتە: « ئەگەر ئەو كەسە كۆیلەى دەست نەكەوت ئازادی بكات، ئەوا دەبێ دوو مانگ لەسەر یەك بەڕۆژوو بێ. بەرلەوەى بگەن بەیەك ».
سێ یەم:
[فَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِيناً ] المجادلة: ٤
واتە: « جائەوەى نەیتوانى دوومانگ بەڕۆژوو بێ، با شەست هەژار لە ژەمێك خواردن تێربكات».[/size]

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]