1 (دەستکاری کراوە: soran21 2011-12-26 11:34:14 PM)

بابه‌ت: لەبەر نەبوونی منداڵەکانم ئەدەم بە خەڵک

http://img718.imageshack.us/img718/9293/komalayaty26122011b300x.jpg

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی كە ژن و مێردێكی خەڵكی رانیە دەڵێن بەهۆی ئەوەی باری داراییان خراپە بڕیاریانداوە دوو منداڵەكەیان بدەنە خەڵك، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسێیە دەكەین و چارەسەری گونجاوی بۆ دەدۆزینەوە.

لەژمارە (192)ی ئەمڕۆی هەفتەنامەی رووداودا راپۆرتێك بڵاوكراوەتەوەو تێیدا هاتووە: “كەژاڵ محەمەد حسێن، تەمەن 27 ساڵ و پشدەر محەمەد خدری تەمەن 34 ساڵ، خاوەنی كوڕ و كچێكن. پشدەر ماوەی شەش مانگە تووشی نەخۆشی بڕبڕەی پشت بووەو بەوهۆیەوە لە دۆخێكی خراپدا دەژین، بۆیە بڕیاریانداوە دوو منداڵەكەیان ببەخشنە خەڵك”.

لەو بارەیەشەوە محەمەد حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، بە سایتی‌ (خەندان)ی‌ راگەیاند: هەر ئەمڕۆ بەدواداچو‌ون بۆ ئەو كێشەیە دەكەین‌و چارەسەری‌ گونجاویان بۆ دەدۆزینەوە.

ئاماژەی‌ بەوەش دا، كە سەرجەم كێشەو كارەكانی‌ دیكەی‌ خۆمان وەلا دەنێین، بۆ ئەوەی كێشەی‌ ئەو خێزانە چارەسەربكەین و بەپێی‌ رێنماییەكانی‌ وەزارەت هاوكارییان بكەین.

ئەو ژن و مێردە دەڵێن هیچ لە ماڵەكەیان شك نابەن‌و ئەگەر رۆژانە خەڵك خواردنیان بۆ نەهێنێت هیچیان نییە بیخۆن. تەواوی ماڵەكەشیان كە لە ژوورێكدا كۆكراوەتەوە خەڵك پێیداون و سۆپاكەشیان بە قەرز وەرگرتووەو لە كۆتایی زستان دەبێت بیگەڕێننەوە، وەك چۆن سەلاجەكەیان لە وەرزی پایز گەڕاندووەتەوە بۆ خاوەنەكەی.

كەژاڵ دەڵێت: “چیتر ناتوانم بەمشێوەیە بەردەوام بم و توانای بەخێوكردنی منداڵەكانم نەماوە و لەماڵی ئێمە نان نییە بیخۆین و بەرماوەی خواردنی دراوسێیەكانمان دەخۆین، دەترسم منداڵەكانم لە برسان بمرن، بۆیە بڕیارمداوە دوو منداڵەكەم ببەخشمە خێزانێك كە بەخێویان بكات”.

سەرباری نەخۆشییەكەی پشدەر، كەژاڵیش تەنیا یەك گورچیلەی هەیەو دڵیشی كونەو بەم دواییەش تووشی نەخۆشیی شەقیقەش بووە.
كەژاڵ هەڕەشەی ئەوە دەكات، كە ئەگەرهاتوو تا مانگێكی تر حكومەت و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ئاوڕیان لێنەداتەوە، هەردوو منداڵەكەی دەداتە خەڵك “ئەوكاتیش كارێك بەسەر خۆم دەهێنم، بۆیە با لە ئێستاوە حكومەت ئاگادار بێت”.


ئاماده كردنى /سوران ع خ
وه ركيراوه له سايتى سه ربه ست

http://i42.tinypic.com/2yovk15.jpg
ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت  هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا  هه موو  دونيا ده بوو  به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap:  :clap:          :clap:      :clap:      :clap:        :clap:    :clap:          :clap:         :clap:
:jang:           :jang:            :jang:         :jang:         :jang:                :jang:           :jang:
:vv:          :vv:            :vv:             :vv:              :vv:               :vv:           :vv:

2 (دەستکاری کراوە: soran21 2011-12-26 11:31:55 PM)

وه‌ڵام: لەبەر نەبوونی منداڵەکانم ئەدەم بە خەڵک

[imgr]http://img252.imageshack.us/img252/6307/44460800.png[/imgr]

http://i42.tinypic.com/2yovk15.jpg
ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت  هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا  هه موو  دونيا ده بوو  به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap:  :clap:          :clap:      :clap:      :clap:        :clap:    :clap:          :clap:         :clap:
:jang:           :jang:            :jang:         :jang:         :jang:                :jang:           :jang:
:vv:          :vv:            :vv:             :vv:              :vv:               :vv:           :vv:

3

وه‌ڵام: لەبەر نەبوونی منداڵەکانم ئەدەم بە خەڵک

سه ركه وتو بى

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته