بابهت: پیس بوونی ژینگە هۆكاری توش بوون بە نەخۆشی شەكرە
پیس بوونی ژینگە هۆكاری توش بوون بە نەخۆشی شەكرە
[imgl]http://a6.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos- … 5746_n.jpg[/imgl]
لە تازەترین لێكۆڵینەوەی دانیماركدا دەركەوتووە ئەو ناوچانەی كە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبیل و ترفیك لێیان ڕادەوەستێت و نایترۆجین و كاربۆنیان زۆرە مرۆڤ توشی نەخۆشی شەكرە ئەكەن.
ئەو لێكۆڵینەوەیە نزیكەی 52000 كەسی لەخۆگرتووە و دەركەوتووە كە ئەو مرۆڤانەی لەو شوێنانەدا نیشتەجێن كە ئوتۆمبیل تێیدا زۆرە و ترافیك دانراوە لەسەدا 4 یان زیاتر توشی نەخۆشی شەكرە ئەبن لە چاو ئەوانەی كە لەو شوێنانەدا نیشتەجێ نین.
ئەو لێكۆڵینەوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەو كەسانەی تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 65 ساڵیدایە لەسەدا 5.5 یان توشی نەخۆشی ئەكرە ئەبن. وە ئەو كەسانەی كە تەندروستیان باشترە و جگەرە ناكێشن زووتر پیس بوونی ژینگە كاریگەری لەسەریان ئەبێت.
ئەو زانایانە ڕایان گەیاندووە كە ئەگەری هەیە پیس بوون خۆی ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر توش بوون بەو نەخۆشییە نەبێت بەڵكو ئەو كەسانەی لەو شوێنانەدا نیشتەجێن بەزۆری كەسانی فەقیرن و توشی خەفەت خواردنیش بوون ئەگەری هەیە ئەو خەفەتە توشی ئەو شەكرەیان بكات.
سەرچاوە:فەیس بوک (زانست و زانیاری)

