بابهت: چەند زانیارییەكی گرنگ لەبارەی گوگل كرۆمەوە

[size=16]بۆ ئەوانەی كە گوگل كرۆم وەك دینەمۆی دۆزەرەوەی سایتەكان بەكار دێنن، بۆیان دەركەوتووە كە ئەم خزمەتگوزارییەی گوگل بە بەراورد بە سایتە دۆزەرەوەكانی دیكە هەم بەكارهێنانی ئاسانترە و هەم گەلێك تایبەتمەندی تێدایە كە لە سایتە دۆزەرەوەكانی دیكە دا نین. ئەوانەی كە شارەزای گوگل كرۆم نین ڕەنگە نەزانن چ تایبەتمەندییەكی گرنگی تێدایە، لێرەدا ئاماژە بە چەند خزمەتگوزارییەكی ئەم دینەمۆیە دەكەین.
ئێوە گەلێك جاران حەز دەكەن هیچ شوێن پێیەكتان لەسەر ئینتەرنێت نەمێنێت، واتە هیچ كەسێك نەزانێت كە ئێوە چ سایتێكتان كردۆتەوە، یان لە چ خزمەتگوزارییەكی ئیمێل سوود وەردەگرن، یان چ گرتەیەكی ڤیدیۆیی یان پرۆگرامێكتان دابەزاندووە. بە داگرتنی دوگمەكانی Ctrl+Shift+N لاپەڕەیەكی نوێ دەكرێتەوە ئیدی لەو لاپەڕەیەدا هەر سایتێك كە بكەنەوە یان هەرچی بكەن شوێن پێتان لەسەر ئینتەرنێت بەجێ نامێنێ، واتە هیچ كەسێك نازانێت ئێوە چتان كردۆتەوە.
بە داگرتنی دوگمەكانی Ctrl+J پەنجەرەی داونلۆد دەكرێتەوە، Ctrl+H پێرستی سایتەكان كە پێشتر كراونەتەوە دەكرێتەوە. Ctrl+D خەزنكردنی لاپەڕەیەك. Ctrl+f كردنەوە و داخستنی پەنجەرەی بەدواداگەڕان. Ctrl+w داخستنی تەبی كراوە، Ctrl+ + گەورەكردنی لاپەڕە، Ctrl+0 گەڕاندەوەی لاپەڕەكە وەكو پێشوو. گەلێك خزمەتگوزاری تر لە پرۆگرامی گوگل كرۆم دا هەیە كە لەكاتی پێویستدا ئاماژەیان پێدەكەین.[/size]
سةرجاوه gulan