1

بابه‌ت: راستكويى بيغه مبه رمان بزانه

راستێتی یەكەم
پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) بە هاوەڵانی فەرموو: (سیبلغ هذا الأمر ما بلغ اللیل والنهار) واتە: ئیسلام لە سەراپای زەویدا بڵاو دەبێتەوەو دەگاتە ئەو شوێنانەی كە شەوو رۆژی دەگاتێ‌, سەرژمێرییە رۆژئاوایییەكان ئاشكرایان كردووە كە ئەمڕۆ ئیسلام لە هەموو شوێنێكی جیهاندا هەیە!! وە هەواڵی ئەوەیان داوە كە ساڵی 2025 زایینی ئیسلام دەبێتە یەكەم ئایین لە ڕووی زۆری ژمارەی شوێنكەوتووانی لەسەر ئاستی جیهاندا, كە ئەم سەرژمێرییەش راستییەو زانا ناموسڵمانەكان سازیان داوەو گومانی تێدا نییە..

راستێتی دووەم
پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) فەرمویەتی: (جعلت لی الأرض مسجداً وطهوراً) [رواه مسلم] واتە: زەویم بۆ كراوەتە شوێنی نوێژو پاكێتی… زانایان لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌دا ئاشكرایان كردووە كە لە ناو خۆڵی زەویدا چەند زیندە كوژ (مضادات حیویة‌)ێك هەیە, كە توانای لە ناوبردنی سەرسەختترین و پیسترین جۆرەكانی میكرۆبی هەیە, ئەمەش ئەوەی لێوەردەگیرێت كە خۆڵ ماددەیەكی پاك كەرەوەیە, لەبەر ئەمە زاناكانی ئەمڕۆ بیریان لە دروستكردنی ماددەیەكی زیندەكوژ كردۆتەوە لە خۆڵ كە بەكاربهێنرێت بۆ كوشتنی میكرۆبە سەرسەختەكان, وە دوای چەندین تەجرەبەی درێژخایەن لە تاقیگەكانیاندا بۆیان دەركەوتووە كە خۆڵ توانای لەناوبردنی پنتایییەكی تەواو لە میكرۆبەكانی هەیە لە ماوەی 24 سەعاتدا.

راستێتی سێ‌یەم
پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) زۆر بە ووردی باسی لە راستییەكی زانستی كردووە كە زانایان لەم چەند ساڵەی رابووردودا بۆیان دەركەوت. ئەوەتا فەرمویەتی: (لا تقوم الساعە حتی تعود أرض العرب مروجاً وانهاراً) [رواه مسلم]. واتە: قیامەت هەڵناسێت هەتا زەوی عەرەب دەگەرێتەوە بۆ دۆخی زووی بەوەی پڕ دەبێتەوە لە سەوزاییو رووبار. زانست سەلماندویەتی كە نیمچە دوورگەی عەرەب سەردەمانێك پڕبووە لە سەوزاییو رووبار, تا ئێستاش شوێنەواری رێرەوی رووبارەكانی پێوە دیارە كە ئەو وێنانەی مانگە دەستكردەكان گرتویانە ئەمەی دەرخستووەو گەورە زانایانی رۆژئاوایی لە وەكالەتی فەزای ئەمریكی(ناسا) ئەو راستییە دووپات دەكەنەوە كە ئەو وێنانەی بیابان كە بە رادار گیراوە ئەوەی تێدا دەردەكەوێت كە ئەو ناوچەیە رۆژانێك بووە داپۆشراوە بە دەریاچەو رووبار. وە لەو شێوەیە چووە كە ئێستا رۆژئاوای لەسەرە, وە رۆژانێكیش دێت كە دەگەڕێتەوە سەر هەمان حاڵەتی خۆی.

راستێتی چوارەم
فەرموودەی تێپەڕینی خەڵكی بەسەر پردی صراطدا لە رۆژی دوایی بە یەكێك لەو فەرمودانە دادەنرێت كە ئیعجازی زانستی تێدایە. پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) دەربارەی پەڕینەوەی كۆمەڵێك لە ئیماندارانی پلە بەرز كە وەك هەورە بروسكە دەپەڕنەوە بەسەر پردی صیراطدا دەفەرموێت: (ألم تروا إلی البرق كیف یمرُّ ویرجع فی طرفة‌ عین؟) [رواه مسلم]. واتە: ئایا نابینن كە هەورەبروسكە چۆن لەیەك چاوتروكاندندا دەڕوات و دەگەڕێتەوە.
چونكە ئەم ووتەیەیە تەواو هاوتەریبە لەگەڵ ئەوەی لەم دوایییەدا زانایان دۆزیویانەتەوە لەو كردارە ئاڵۆزو ووردەی لە رووناكیو پریشكی هەورەبروسكەدا هەیە, بە جۆرێ‌ زانایان ئەوەیان دۆزیوەتەوە كە هەر یەكێك لەو رووناكیو پریشكانەی هەورەبروسكە دوای هاتنە خوارەوەی رووناكیو پریشك لە هەورەكەوە بە ئاراستەی زەویو گەرانەوەی بە خێرایییەكی زۆر دروست دەبێت, جا لەو فەرمودەیەدا پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) باس لە قۆناغەكانی هەورە بروسكە دەكات زۆر بە ووردیو سەرسورهێنەر, بگرە كاتەكەشی دیاری دەكات, وە سەرسام دەبین كاتێ‌ ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە ئەو ماوەیەی هەورە بروسكە تیایدا روودەدات بریتییە لە هەمان ئەو كات و ماوەیەی لە چاونوقاندنێكدا تێپەردەبێت, كە ئەمەش لەفەرمودەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە.

راستێتی پێنجەم
زانایان لەم دوایییانەدا بۆیان دەركەوتووە ناوچەوان( كە بریتییە لە بەشی سەرەوەو پێشەوەی دەماغ) لە مرۆڤدا تایبەتە بە دەركردنی بریارە راستەكان, بە هەمان شێوە هەتا ئەم ناوچەیە چالاكترو سەلامەت تر بێت ئەوا بریارەكان ووردترو دانایانەتر دەبن, بۆیە دەبینین پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) لە پارانەوەیدا فەرمویەتی: (ناصیتی بیدك) رواه أحمد. واتە: خوایە نێوچەوانم بە دەستی تۆیە.
كە لەمەدا پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) بە تەواوی خۆی تەسلیمی خوای گەورە كردووە بەوەی هەموو كاروبارەكانی بۆ خوای گەورەیەو بە دەستی ئەوە, وەخواش خۆی بریاردەدات بەو شێوەیەی بیەوێت, شتێكی تریش كە لە فەرمودەكەوە دۆزراوەتەوە ئەوەیە كە ناوچەی پێشی سەرو ناوچەوان رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە كردارە بەرزەكانی مرۆڤدا لە نمونەی: هەست پێ‌كردن و ئاراستەكردن و حەل كردنی گرفتەكان و داهێنان, بۆیە پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) ئەم شوێنەی سپاردووە بە خوای گەورە لە دوعاكەیدا, لەمەشدا ئاماژەیەكی زۆر سەرنج راكێشی تێدایە بۆ گرنگێتی ئەم ناوچەیەی لاشە.

راستێتی شەشەم
پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: (إن من أمارات الساعە أن یظهر موت الفجأة‌) [رواه الطبراني]. واتە: لە نیشانەكانی قیامەت بریتییە لە دەركەوتنی مردنی لە ناكاو, لەم فەرمودەیەدا ئیعجازێكی زانستی تێدایە لە راستییەكانی زانستی تەندروستی كە موناقەشە هەڵناگرێت, كە ئەم موعجیزەیەش شایەتی پێغەمبەرێتی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) دەدات كە نێردراوی خوایەو لە خۆوە هیچی نەفەرمووە: لە سەرژمێرییە ووردەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە كە تەئكید لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە دیاردەی مردنی لە ناكاو لەم دوایییانەدا دەركەوتووە, وە لەگەڵ ئەو هەموو رێوشوێنی خۆپاراستانەشدا كە گیراوەتە بەر هەر لە زیادبوونی بەردەوامدایە.

راستێتی حەوتەم
زۆربەی زانایان تەئكید لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە پیریو كەوتنە تەمەنەوە چاكترین هۆكارە بۆ كۆتایی هاتن بە سروشتی مرۆڤ, ئەگەرنا هەر هەوڵێك بدرێت بۆ درێژكردنەوەی تەمەن لەسەرو سنووری دیاری كراوەوە ئەوا كاریگەرییەكی گەورەی لێ‌ دەكەوێتەوە كە كەمترینیان تووش بوونە بە شێرپەنجە(سرطان), پرۆفیسۆر (لی سیلفر) لە زانكۆی (برینستون)ی ئەمریكی دەڵێت: (هەر هەوڵێك بدرێت بۆ گەیشتن بە نەمری ئەوا بە پێچەوانەی سروشتەوە دەروات), زانایان گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی كە سەرباقی سەرفكردنی بە ملیارەها بۆ چارەسەری پیریو بە مەبەستی درێژكردنەوەی تەمەن هەموو تەجرەبەو تاقیكردنەوەكانیان بێ‌ ئاكام و بێ‌ سوود بووە, ئەمەش ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) ئاماژەی پێ‌ داوەو فەرمویەتی: (تداووا یا عباد الله، فإن الله لم یضع داء إلا وضع له شفاءً إلا داءً واحداً: الهرم) [رواه أحمد]. واتە: ئەی بەندەكانی خوا چارەسەری نەخۆشی خۆتان بكەن, چونكە خوای گەورە هیچ دەردێكی دانەناوە ئیلا شیفاو چارەسەریشی بۆ دیاری كردووە, تەنها یەك دەرد نەبێت كە پیرییە..
بەم شێوەش دەردەكەوێت كە زۆربەی جار زانست چەند راستییەك ئاشكرا دەكات كە پێشتر نەزانراوەو تیایدا راستێتی پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم)و پەیامە بەرزەكە ئیسلام دەردەخات..

وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین.

http://i42.tinypic.com/2yovk15.jpg
ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت  هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا  هه موو  دونيا ده بوو  به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap:  :clap:          :clap:      :clap:      :clap:        :clap:    :clap:          :clap:         :clap:
:jang:           :jang:            :jang:         :jang:         :jang:                :jang:           :jang:
:vv:          :vv:            :vv:             :vv:              :vv:               :vv:           :vv:

2

وه‌ڵام: راستكويى بيغه مبه رمان بزانه

دەست خۆش براکەم خوای گەورە پاداشتی خێرت بداتەوە

ئه‌ی خوای گه‌وره‌:
ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ت وسامانت پێ به‌خشیم،،،به‌خته‌وه‌ریم لێ مه‌ستێنه‌وه‌…
ئه‌گه‌ر هێزو توانات پێ به‌خشیم،،،عه‌قڵم لێ مه‌ستێنه‌وه‌…
ئه‌گه‌ر پله‌وپایه‌ت پێ به‌خشیم،،،خۆ به‌كه‌م زانیم لێ مه‌ستێنه‌وه‌…
ئه‌گه‌ر خۆ به‌كه‌م زانیت پێ به‌خشیم،،،عیززه‌ت وسه‌رفرازیم لێ مه‌ستێنه‌وه‌…
ئه‌گه‌ر توانات پێ به‌خشیم،،،لێبوورده‌ییم لێ مه‌ستێنه‌وه‌…
آمين يارب العالمين

3

وه‌ڵام: راستكويى بيغه مبه رمان بزانه

زوباست ده كه م  به به يا مه كه ت خوشحال بوو م خاتونه كه م

http://i42.tinypic.com/2yovk15.jpg
ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت  هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا  هه موو  دونيا ده بوو  به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap:  :clap:          :clap:      :clap:      :clap:        :clap:    :clap:          :clap:         :clap:
:jang:           :jang:            :jang:         :jang:         :jang:                :jang:           :jang:
:vv:          :vv:            :vv:             :vv:              :vv:               :vv:           :vv: