1

بابه‌ت: ئيعجازێكی زۆر مەزنی زمانەوانی قورئانی پيرۆز

[center]ئيعجازێكی زۆر مەزنی زمانەوانی قورئانی پيرۆز
http://im18.gulfup.com/2011-10-30/131999590961.gif
http://im18.gulfup.com/2011-10-30/1319995120453.jpg][/center]
خوێنەرانی خۆشەويست لەم بابەتەدا كە دوا بابەتە ،ئيعجازێكی تايبەتی زمانەوانی قورئانی پيرۆز دەخەينەڕوو لەنێوان2 وشەی قورئانی پيرۆزكەئەويش جياوازی نێوان وشەی(الزوج)و(امرأة)ە، ئه م 2وشەيە زۆر لەقورئانی پيرۆزدا هاتوون،بەڵام لەمانادا ئيعجازێكی زمانەوانی مەزنيان هەڵگرتوە،بەر لەوەی ئيعجازەكە باس بكەين،ئەبێ لەمانای ئەم وشانە تێبگەين كەلە ڕووكاريان دا هەردووك بەمانای هاوسەری ژيانەوە دێن،بەڵام لەناوەڕۆكيان قورئانی پيرۆز لەئيعجازێكی زمانەوانيەوە جياوازی هەردووكمان فێردەكات بەم شێوەيەی خوارەوە:
ئايا چ كاتێك دەگوترێت (زوج) وە چ كاتێك دەگوترێت (أمرأة)؟!.
لەئايەتەكانی قورئانی پيرۆز دا كاتێك ورد دەبينەوەدەبينين كەوا جياوازيان هەيە:
وشەی(زوج)كاتێك دەگوترێت كەوا ئەگەر هاتوو لەنێوان ژن و پياوەكەدا بەشێوەيەكی تەواو ژن و مێردايەتيان لەنێوان دا هەبێت و جياوازی لە ئايين و بيرو ڕايان دا نەبێت،بەڵام وشەی(أمرأة)كاتێك دەگوترێت ئەگەر لەنێوان ژن و پياوەكەدا جياوازی لە ئايين و بيروڕاو ڕەگەزدا هەبێت.
ئەگەرجياوازی لەنێوان ئەم دوانەدا هەبوو،ئەوا قوز بەوشەی(أمرأة)دەری دەبڕێت: نموونەی ئەمە وەكو(وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا
لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ(الروم 21
واتا: (يەكێك لە نيشانە و بەڵگەكانى ترى ئەوەيە: كە هەر لە خۆتان هاوسەرى بۆ دروست كردوون بۆ ئەوەى ئارام بگرن لەلايداو لە نێوانتاندا خۆشەويستى و سۆزو ميهرەبانى فەراهەم هێناوە، بەڕاستى ئا لەو دياردانەدا نيشانە و بەڵگە هەيە بۆ كەسانێك بيردەكەنەوە و تێدەفكرن).
لێرەدا خوای گەورە وشەی (زوج)ی بەكاهێناوە،چونكە باسی خۆشەويستی و بەزەييی دەكات لەنێوان ژن و مێردەكەدا ،كەواتە تێكگەيشتن و جياوازيەك لێرەدا نيە بۆيە ئەم وشەيەی بەكارهێناوە.
هەروەها دەفەرموێت: (وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَاوَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا(الفرقان 74.
واتا: (  ئەوانەشن كە دەڵێن: پەروەردگارا لە هاوسەران‏ و نەوەكانمان كەسانێكمان پێ ببەخشە كە ببنە مايەى ڕووناكى ديدەمان‏ و شادمانى دڵمان و بمان كە بە پێشەوا بۆ پارێزكاران و خواناسان).
لەئايەتێكی تردا دەفەرموێت:
[ وَقُلْنَا يَا آَدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ ]  البقرة 35.
واتا:
( ئينجا وتمان: ئەى ئادەم خۆت ‏و هاوسەرت لەم بەهەشتەدا ژيان بەرنەسەر‏و نيشتەجێ بن لەهەر كوێ حەزدەكەن بخۆن ‏و بخۆنەوە بەتێرو تەسەلى، بەڵام نزيكى ئەم درەختە مەكەون (درەختێكى ديارىكراو بۆ تاقىكردنەوە لێيان قەدەغە كرا) ئەگينا دەچنە ڕيزى ستەمكارانەوە).
لەم ئايەتە پيرۆزەدا خوای گەورە لەبەر ئەوەی دايكە حەواو سيدنا ئادەم تەواو لەگەڵ يەكتر لە ڕەگەزی مرۆڤايەتی و ئاينەوە ‌يەك ڕێگابوون بۆيەوشەی(زوج) ی بەكاربردوە،كەواتە بەم دەربڕينە بێت خوای گەورە دايكە حەوای بە خێزانی سيدنا ئادەم ناوبردوەونەيفەرموە أسكن أنت وأمرأتك).
هەروەها دەفەرموێت: (النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُۆْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ(
واتا:
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نزيكتر بە ئيمانداران لە خودى خۆيان واتە دەبێت لە خۆيان زياتر خۆشيان بوێت و فەرمانەكانى لە سەرو فەرمان‏ و داخوازى خۆيانەوە بێت خێزانەكانيشى دايكيانن (دايكى ئيماندارانن).
لەبەر ئەوەی خێزانەكانی خۆشەويستمان لەئاين و ڕەگەزی مرۆڤايەتی و هەڵس و كەوتەوە لەگەڵ پێغەمبەر_د.خ_هاو ڕێگاو تەبابوونە ،بۆيە خوای گەورەی نەيفەرموە(ونسائە أمهاتهم).
ئەگەر هاتوو ئەم ڕێككەتن و هاو ڕێگاييە و يەك ئاينی و تەباييە لەنێوان ژن و مێردەكەدا نەبوو،ئەوا خوای گەورە لەجياتی وشەی(زوج)بە(أمرأە) دەريبڕيوە،نموونەی ئەم دەربڕێنە:
خوای گەورە دەفەرموێت:
(ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ كَفَرُوااِمْرَأَةَ نُوحٍ وَاِمْرَأَةَ لُوطٍ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا(.التحريم 10
واتا:
(خوا نموونەى هێناوەتەوە بە ژنى نوح و لوت بۆ ئەوانەى كە بێ باوەرِ بوون، كە ئەو دوو ئافرەتە هاوسەرى دوو بەندەى چاك‏ و پاكى ئێمە بوون، كەچى خيانەتيان لێ كردن (باوەرِيان پێيان نەبوو، غەيبەتيان دەكردن، گاڵتەيان پێدەكردن...)، ئيتر ئەو پێغەمبەرانە فرياى هاوسەرەكانيان نەكەوتن، لە قيامەتدا بەو ژنانە دەوترێت: بچنە ناو ئاگرى دۆزەخەوە لەگەڵ ئەوانەدا كە دەچنە ناوى).
لەم ئايەتە پيرۆزە دا چونكە خێزانەكانی سيدنا(نوح)و سيدنا(لوت)هەردوكيان لەگەڵيان دا لەئاينەوە جياواز بونە ولەگەڵ مێردەكانيان تەبا نەبوون،بۆيە لەجياتی وشەی(زەوج) بە(أمرأة)ناويان هاتوە،واتا خوای گەورە نەيفەرموە (زوج نوح  وزوج لوطٍ(
هەروەها لەئايەتێكی تردا دەفەرموێت:
[ وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِلَّذِينَ آَمَنُوا اِمْرَأَةَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ابْنِ لِي عِنْدَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِنْ فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ وَنَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ] التحريم 11
واتا:
(  هەروەها خوا نموونەى هێناوەتەوە بە هاوسەرەكەى فيرعەون بۆ ئەوانەى كە باوەڕِيان هێناوە، كاتێك وتى: پەروەردگارا لەلاى خۆت لە بەهەشتدا ماڵێكم بۆ دروست بكە تا بەردەوام بەديدارت شاد ببم و لە دەست فيرعەون‏ و كاروكردەوەى ڕزگارم بكە و لە دەست ئەم قەومە ستەمكارەش دەربازم بكە(.
لەم ئايەتە پيرۆزەدا چونكە خێزانی فيرعەون موسڵمان بوو فيرعەونيش بێ باوەڕ،بۆيه لەجياتی وشەی زەوج (أمرأە)ی بۆ بەكارهاتوه.
هەروەها لەئيعجازە ڕەوانبێژيەكانی قورئانی پيرۆزدا ئەوە هاتوە كەوا خێزانی سيدنا زەكەريا_س.خ_چونكە نەزۆك بوە بەم هۆيەشەوە جياوازيەك لەنێوانيان دروست بوە، بۆيە خوای گەورە وشەی(امرأة) بەكار بردوه ‌نەوەك(زوج):
[وَإِنِّي خِفْتُ الْمَوَالِيَ مِنْ وَرَائِي وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًافَهَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا]مريم 5
واتا:
(بەڕِاستى من لەوە ترساوم كە خزم‏ و خوێَشان‏ و عەشرەت دواى مردنم سەرگەردان بن ، (چونكە كەسێكى وايان تيادا بەدى ناكەم كە شايستەى گەياندنى پەيامەكەت بێت، خۆت دەزانيت) خێزانەكەشم منداڵى نابێت، بۆيە داواكارم لەبەخششى خۆت بەهرەوەرم بكە و منداڵێكم پێ ببەخشيت كە بتوانێت جێگەى من بگرێتەوە).
لێرەدا لەئاينەوە يەكن بەڵام ژن و مێردايەتيەكە بەتەواوی نەهاتۆتە دی،واتا كەم و كوڕيەك هەبوە،لەبەر ئەم جياوازيەو كەم و كوڕيە كەلەنێوانيان هەبوەو ئەويش نەبوونی توانای منداڵ بون بوەلەلايەن خێزانەكەی سيدنا_زەكەرياوە_س.خ_بۆيە وشەی (أمرأە)بۆ بەكار هاتوەو نەيفەرموه(وزوجتي عاقرا)،ئەوەی كە لێرە زۆر سەيرە ئەوەيە كەوا دوای ئەوەی سيدنا زەكەريا_س.خ_نزای ئەوەی كرد خوای گەورەمنداڵێكی پێ ببەخشێت،خوای گەورەش نزاكەی يراكردوسيدنا(يەحيا)ی _س.خ_ پێ بەخشی،كەواتە لێرەدا ئەو جياوازيەی لەنێوانيان دا هەبوو بە لەدايك بوونی سيدنا(يەحيا)_س.خ_نەما ،بۆيە دوای لەدايكبوونی خوای گەورە وشەی (أمراة)ی لابرد و وشەی (زوج)ی بەكارهێنا:
[ وَزَكَرِيَّا إِذْ نَادَى رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنْتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ * فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَوَهَبْنَا لَهُ يَحْيَى وَأَصْلَحْنَا لَهُ زَوْجَهُ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ] الأنبياء 89_٩٠.
واتا:
يادى (زكريا) ش بكەرەوە كاتێك هاناو هاوارى بۆپەروەردگارى بردو وتى: پەروەردگارا؛ من بەتەنهاى مەهێڵەرەوە (نەوەيەكى چاك ‏و پاكم پێ ببەخشە) تۆيش چاكترين زاتێكى لە پاش من و هەموو مردوويەك دەمێنيتەوە*ئينجا ئێمە نزاكەيمان گيرا كردو(يحيى) مان پێبەخشى، هاوسەرەكەشيمان بۆ چاككرد كە مندالَى ببێ، چونكە بەڕِاستى ئەوانە چالاك‏ و گورج‏ و گۆڵَ بوون لە ئەنجامدانى هەموو خێرو چاكەيەكدا و نزاى بەكوڵيان دەكرد، بەئومێدى ڕەحمەت‏ و بەهەشتى ئێمە و لە دۆزەخ‏ و خەشمى ئێمە دەترسان و ئەوان هەميشە گەردن كەچ بوون بۆ ئێمە.
سەير بكەن خوێنەرانی بەڕێز كاتێك منداڵە بو دوای ئەوە خوای گەورە نەيفەرموە(وَأَصْلَحْنَا لَهُ أمرأته)،بەڵكو وشەی (زوج)ی بەكار برد چونكە جياوازيەكە كە نەزۆكی بوو نەما.
لێرەدا ئەوەمان زانی كە ئەم 2وشەی(زوج)و(امرأة)دوو وشەی(ألفاظ مترادف)نين.
سبحان الله ،ئا ئەم ڕەوانبێژيەی قورئانی پيرۆزە كە هۆنەر و زانا زمانزانەكان لەبەرامبەری دا دەستەوئەژنۆ وەستاون.

وەرگێڕانی لەعەرەبيەوە (((((  عبدالمجيدهەريری ))))))

[center][]http://im18.gulfup.com/2011-10-30/1319995120521.gif[/center]
-------------------------------------------------------
http://tamimbarghouti.alafdal.net/t1091-topic
http://www.shbab-2day.com/vb/t86828.html
http://www.nokiagate.com/vb/showthread.php?t=392962
http://www.srr7.com/vb/showthread.php?t=5994
http://www.syrianclinic.com/vb/threads
[/SIZE]

با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌دڵ دا بێت