بابهت: وه رنه وه وه رنه وه نوكته ي خوشمان لايه وه رنه وه
كابرای كەلە رەق و تەمەڵ
كابرایەك لە دێی "ئاوەكورتێ" هەبو, حەمەی عەوڵای ناو بو, تۆزێ دەوڵەمەند بو، ئەو ساڵە سەپانێكی راگرتبو خەڵكی دەوروبەری ئەو "گرێزە"و "موان"ە بو, بەڵام هەتا كابرایەكی كەلە رەق و تەمەڵ بو، شەوێك لەگەڵ حەمەی عەوڵای ئاغایا پێكەوە دانیشتبون, حەمە زۆری تێنو بوو پێی وت: ئا كوڕم بچۆ تۆزی ئاوم بۆ بێنە، كابراش وتی: لالە حەمە! من ئەبێ جارێك بچم بۆ سەر گۆزەكەو جارێك بێمەوە، جارێك گوزەڵەكە بەرمەوەو دیسان بێمەوە, ئەمە چوارجار نەوەالله خۆت هەستە سوك و باریك خێرا بچۆ ئاو بخۆرەوەو وەرەوە! لە پاش ماوەیەك دیسان حەمە پێی ئەڵـێ: ئا كوڕم سەرێك بكێشە دەرەوە بزانە ئەبارێ؟ ئەویش ئەڵـێ: لالە من بۆ بچم؟ ئێستە پشیلەكە دێـتە ژورەوە ئەگەر تەڕ بو, ئەوە دیارە ئەبارێ!
.............................
مریشک و کەڵەشێرێک دەچنە بازاڕ دەڕۆنە دوکانێک هێلکە بکڕن دەڵێنە: دوکان دارەکە هێلکەمان دەوێت ئەویش دەڵێت :ئەی ئێوە خۆتان هێلکە ناکەن ؟ مریشکەکەش دەڵێت: ئاخر هێشتا دەستگیرانین.......
...........................................
سالار ناوێك دەبێ برادەرێكی بەناوی رەمزی دەبێ, هەر دەیگاتێ و دەڵێ(السلام علیكم))
رەمزیش بێزار دەبێ و پێی دەڵێ(ئەمجارە سەلامم لێ بكەی دەتكوژم خۆ بێزارت كردم))..
رۆژێك سالارەكە لە مزگەوت لەناو نوێژ دەبێ سەلامی لای راست دەداتەوە هیچ لە گۆرِێ نییە, دەیەوێ سەلامی لای چەپ بداتەوە رەمزی دەبینیَ ناوێ سەلام بداتەوە و لە ترسان دەڵێ: ((هاى))
............................
کابرایەکی ناتەواو هەمیشەسەیری یاخود گوێبیستی هەواڵ دەبێت
پێی دەڵێن باشە بۆ تەنها سەیری هەواڵ دەکەیت
کابراش دەڵێت: چونکە یەکەم ئەڵقەم بینیوە دەمەوێ دوا ئەڵقەش ببینم
رۆژێک کابرایەکی ناحاڵی دەیەوێت بچێت لە یەکێک لە فەرمانگەکان ببێتە فەرمانبەر
کاتێک دەچێتە فەرمانگەیەک و داوا بەرزدەکاتەوە.
ئەوانیش پێی دەڵێن باشه ئێمە رازین و شەهادە بێنە.
کابرای ناحاڵیش بێ یەک و دوو ئەڵێت:
اشهد ان لا اله الا الله
و اشهد و ان محمد رسوال الله
..........................
مناڵ –دایە حەزدەکەم سوارى کەرببم
دایک –دەپیاوەکە هەندێک ئەو مناڵ’ هەڵگرە.. حەزى لێیە.. گوناهە
.................................
مەلا؛ کوڕم ئەو کەرە بەستەزمانەتان بۆ طۆپان؟
کابرا؛ مامۆستا وەڵاهی موستەحەقی لەوەش زیاتربوو.
مەلا؛ ئاخر کوڕم گوناحە.. بێ زمانە، چی کردبوو؟
کابرا؛ ناهەقمان نەبوو مامۆستا گیان.. توو خوا وەرە خۆت حوکم بە.. مامۆستا گیان، وەرە تۆ ئەوەنە کەربیت ئەوەنە کەربیت، دە پیاو هۆشت لێبکات و تۆش هەر هەڵتیزێنی و بڕۆیتە پێشەوە.
مەلا؛ ئێێێێێێێێێ؟
کابرا؛ نەک هەر ئەوەش مامۆستا گیان.. وەرە بە دە پیاو گوێچکە و کلکت بگرن و تۆش هەر خۆت ڕاپسکێنیت و مل بنێیت...
مەلا؛ ئێێێێێێێێ؟
کابرا؛ لەوەش زیاتر مامۆستا گیان.. وەرە تۆ ئەوەنە کەلەپوت و کەر بیت مامۆستا، بەسەر ئەو هەموو سیمە دڕکاوییەدا خۆتهەڵبەیت و ڕێک بچیتە ناو لوغمەکانەوە.
مەلا؛ ئێێێ؟
کابرا؛ ئێ وەڵا مامۆستا گیان ئەگەر تۆ ئەوەنە کەربیت، موستەحەقی طۆپاندنیت و زیاتریش.
........................
پیاوێک ئەچێتە سەروپێخانەیەک.. کابرای خاوەن مەطعەم پێی ئەڵێ؛ کاکە سەرت بۆ تێخەم؟ ئەویش ئەڵێ ئەرەوەڵا.. ئینجا ئەڵێ؛ ئەی زمانیش؟ کابرا ئەڵێ بەڵێ زمانیشم بۆ تێخە.. دوای ئەوە کابرا ئەڵێ ئەی ئاوەکەی؟ بۆت تێکەم؟ کابرا ئەڵێ؛ ئەرێ کاکە گیان تۆ سەروپێم بۆ ئەهێنیت، یان ئەتەوێت بمگێیت؟
.........................................
هەولێریەک کابرایەکی خەڵکی سلێمانی ئەبێت بە دراوسێی، لای برادەرەکانی ئەڵێت ئەم کابرای سلێمانیە زۆر کەرە.. برادەرەکانی ئەلێن بۆ؟ هەولێریەکە ئەڵێت ئەو خۆی دوو ژنی هەیە کەچی ئەو کەرە یەت بۆلای ژنەکەی من.
بریا سجنم هەڵبژاردایە
ژنەكە لەنیوەشەواد لەخەو هەستا و رۆبەكەی لەبەركرد و چوو بۆ مەتبەخەكە، لەوێ بینی مێردەكەی بەو نیوەشەوە فرمێسكی بەچاواندا دێتەخوارێ و دەگری.
ژنە حەپەسا و پرسی: پیاوەكە خێرە، بۆ دەگری؟
مێرد: ئافرەت بیرت دێت پێش 20 ساڵ بۆیەكەمجار مەوعیدمان دانا و یەكمان بینی؟
ژن: بەڵێ لەبیرمە.
مێرد: باشە بیرت دێت كە چووینە ناو ئۆتۆمۆبێلەكەی من و لەپڕ باوكت پەیدابوو و هەردووكمانی بینی؟
ژن: بەڵێ لەبیرمە.
مێرد: بیرت دێت باوكت دەمانچەكەی خستە سەر سەرم و وتی یان دەبێت كچەكەم بخوازیت یان 20 ساڵ سجنت دەكەم؟
ژن: بەڵێ لەبیرمە.
لەوكاتەدا مێردەكە دایەوە پڕمەی گریان و بەئەسەفێكەوە وتی:
دەستی شكاوم ئەو كاتە ئەگەر سجنكردنم هەڵبژاردایە ئَێستا بۆخۆم ئازاد دەكرام و تووشی تۆش نەدەبووم.
.........................
كوڕێكی سلێمانی هێلكەیەك دەكاتە دەستییەوەو دەستی دەنووقێنێت و بەهەولێییەك دەڵێت، ئەگەر بزانی ئەوە چیە لەدەستمدا بۆت دەكەم بەهێلكەو رۆن، هەولێرییەكە لەوەڵامدا دەڵێت: پەتاتەیە!!!!!!!!!
......................
هەولێرییەك كچێكی خۆش دەوێت كەچی دەچێت خوشكەكەی مارەدەكات، بۆ؟
بۆ ئەوەی زوو زوو خۆشەویستەكەی ببینێت!!!!!
.............................
لە فەیلەسوفێکی هەولێری ئەپرسن ئاو سودی چییە؟ لە وەڵاما ئەڵێ ئاو دوو سودی هەیە: ئەگەر ئاو نەبێت، ناتوانین مەلە بکەین و ئەگەر نەشتوانین مەلە بکەین، ئەوا ئەخنکێین..
....................
هەولێرییەک ئەچێت بۆ بەرنامەی "من سیربح الملیون"، پرسیارێکی قورسی بۆ یەتەوە و داوای پەیوەندی تەلەفونی ئەکات.. تەلەفون بۆ برادەرێکی ئەکات و ئەڵێ: بەبڕوای تۆ دوو وەڵام لابەرم یان ڕای میوانەکان وەربگرم؟
هەولێری و حەمام و ژێرپیاڵە
هەولێرییەك هەر جارێك كەدەچێتە حەمامەوە بۆ خۆشۆردن ژێرپیاڵەیەك لەگەڵ خۆیدا دەباتەژوورەوە، بۆ چی؟
بۆ ئەوەی ئاوەكەی پێ ساردبكاتەوە!
...........................................
مەلایەک لە پاسێکی قەرەباڵغدا دانیشتووە و ژنێکیش لە بەردەمیدا بەپێوە وەستاوە. پاسەکە خۆی ئەدات بە ئوتومبیلێکدا و ژنەکە ئەکەوێتە کۆشی مەلاوە. مەلا زۆر کەیفی بە وەزعەکە دێت و هاوار ئەکات:"ڕەحمەتی خواتان لێ بێت کەس لە جێی خۆی نەجووڵێت هەتا کەشف دێت!"
-------------------------------------------------------------------------------------------
ڕەزیلێك 3 پرتەقاڵ ئەكرێ. شەو ئەڕواتەوە و کە پرتەقاڵی یەکەم لەت ئەکا، خراپ ئەبێ. ئەویش فڕێی ئەدا. پاشان دووەمیان لەت ئەکا، به هەمان شێوه ئەویش خراپ ئەبێ و فڕێی ئەدا. ئیتر لە داخا كارەبای ماڵەكه ئەکوژێنێتەوه و پرتەقاڵی سێیەم لەت ئه کاوئه یخوات
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایەک لە ماڵی مامی میوانە. ئێوارە لە کاتی میوەگێڕاندا کابرا مۆزێک هەڵ ئەگرێت
پاش ئەوەی مۆزەکە ئەخوات توێکڵەکەی ئەخاتە گیرفانی. مامی چاوی لێی ئەبێت و لێی ئەپرسێت
"کوڕم ئەو توێکڵە بۆ ئەخەیتە گیرفانت؟" کابراش ئەڵێ
"بە خوا مامە زۆر خۆش بوو لە سەری ئەکڕمەوە
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕۆژێکیان ژنێک لە حەمام خۆی ئەشوات و گوێی لێیە یەکێک بە پرتاو لە دەرگا ئەدات و هاوار ئەکات
"ئەو دەرگایە بکەنەوە منم، کوێرەی دراوسێتانم
ژنەکەش کە ئەزانێت کوێرەیە لە دڵی خۆیدا ئەڵێ: پێویست بە خۆپۆشتەکردنەوە ناکات و هەر بە ڕووتی ئەچێت خۆی ئەداتە پاڵ دەرگاکە و دەرگاکە ئەکاتەوه و فەرموو لە کوێرە ئەکات بێتە ژوورەوە. کوێرەش خۆی و سینییەکەی سەردەستی دێتە ژوورەوە و ئەڵێ
"فەرموو شیرینی هەڵگرە چاوەکانم چاکبونەتەوه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایەکی سمێڵزل ڕێی ئەکەوێتە سلێمانی و تامەزرۆی تامی ئەو شەربەتی مێوژەیە کە هاوڕێکانی بۆیان باس کردووە. کابرا بە پرسیار باشترین شەربەتفرۆش ئەدۆزێتەوە و ئەچێت داوای شەربەتێک ئەکات. پاش ئەوەی شەربەتەکەی ئەخواتەوە بە شەربەتفرۆشەکە ئەڵێ
"ئەمەیە ئەو شەربەتەی کە هەموو کەس پیا هەڵئەدات، وەڵڵا هەرچی تام بێت نەیبوو
کابرای شەربەتفرۆشیش پێی ئەڵێ
"ئینجا تۆ ئەو فلتەرەت بەستووە، ئیتر چۆن ئەتوانیت تام بکەیت
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لە قەرە باڵغیەكی بەر ئەسحابە سپی دا پیاوێكی حافز خەریكبوو خۆی بكێشێ بە ژنێكا
خێرەو مەندێ هاواری كرد :-وریابە خاڵە خۆت نەكێشی بەو ژنەدا
حافزەكە بەنابەدڵی سوكانی ئەگۆرێو ئەڵێ :- خوا عەمر درێژت نەكا ئەگەر عەمودێك بوایە پێت ئەوتم ؟
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تووتییەکەی مارف
کابرایەک تووتییەک ئەکڕێت. پاش چەند ڕۆژێک کە تووتییەکە ڕا دێت و ئەکرێتەوە، گوێی لێ ئەبێت هاوڕێکانی بە خاوەنەکەی ئەڵێن: "مارفە حیز"، ئەویش یەکەم قسەی کە لەم ماڵەدا ئەیکات، "مارفە حیز" ئەبێت. پاش ماوەیەک وای لێ دێت مارف ناوێرێت خۆی پیشان بدات چونکە هەر بە بینینی هاوار ئەکات:
"مارفە حیز."
مارف ئەکەوێتە پرسیار کردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک. سەرئەنجام ئامۆژگاری ئەکەن کە سەری قەفەسەکەی بە پەڕۆیەک داپۆشێت بۆ ماوەی دوو سێ هەفتە تا کەس نەبینێت و بیری بچێتەوە. مارفیش چۆنیان پێ وتبوو، وا ئەکات و تەنانەت کاتێک کە خواردنیشی بۆ دائەنێت خۆی پیشان نادات و تەنها لەژێر پەڕۆکەوە دەست درێژ ئەکات و خواردنی بۆ دائەنێت. پاش هەفتەیەک بێدەنگی، ڕۆژێکیان مارف بە دزییەوە و هێواش هێواش سوچێکی پەڕۆکە بەرز ئەکاتەوە تا بزانێت تووتییەکە چی ئەکات و وەزعی چۆنە. کە تووتییەکە چاوی بە مارف ئەکەوێت ئەڵێت:
"ئەوە چییە مارفە حیز؟ قنگت ئەخورێ ؟"
--------------------------------------------------------------------------------------------
مەلایەک سواری یەکێک لە فەقێکانی ئەبێت. فەقێ شکاتی لێ ئەکات و ئەگیرێت. ڕۆژی دادگایکردنەکەی، دادوەر پێی ئەڵێت
"مەلا تۆ پیاوی خودای، ئەمەت چۆن کرد؟"
مەلاش ئەڵێت
"گەورەم زۆرم هەوڵدا بیخەمە مێشکییەوە، بێسوود بوو منیش لە داخا خستمە قنگییەوە."
دادوەر دیسانەوە ئەڵێت
"مەلا تۆ باش ئەزانیت کە ئەمە حەرامە، چۆن کردت؟"
مەلاش هەمان وەڵامی پێشووی ئەداتەوە.
دادوەر بۆ جاری سێهەم پرسیاری لێ ئەکات و ئەڵێت
"باشە تۆ ترسی خودات لە دڵدا نەبوو، بۆ وات کرد؟"
مەلاش ئەڵێت
"ئەوە چییە جەنابی حاکم! تۆش ئەڵێی شت ناچێتە مێشکتەوە؟"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------ژن و مێردێک ماوایەکی زۆرە شەریان بوە و پێکەوە قسەناکەن.رۆژێک ژنەکە لەسەر بەرماڵ دوای نوێژ کردن دەست بەرز دەکاتەوە بۆ دوعاکردن و ئەڵێ کاک ئەحمەدی شێخ دڵی ئەوپیاوەم نەرم بکەیت بێت ئاشتم بکاتەوە .پیاواکەش گوێی لەم دوعایە ئەبێت بەپرتاو خۆی ئەکات بەژورەکەداو ئەڵێ کەک ئەحمەد پاڵ مەنێ خۆم ئەرۆم
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
-مناڵێک داوا لە باوکی ئەکات کە تەپڵێکی بۆ بکڕێت. باوکی لە وەڵامدا پێی ئەڵێ:
"بۆت ناکڕم چونکە ئەزانم ئیزعاجمان ئەکەیت."
مناڵەکەش ئەڵێ:
"نە بەخوا مەترسه، هەتا نەخەویت لێی نادەم."
.............................................
خواپێداوێکی دەوڵەمەند، بۆیارمەتیدانی ژنەکەی خزمەتکارێک دەگرێت و لەهەمانکاتدا کوڕێکیشی لەدەرەوەی وڵات دەژیەت، ڕۆژێک کوڕەکە بەتەلەفۆن باوکی ئاگادار دەکاتو دەڵێ: دەمەوێ بەسەردان بێمەوە لاتان.
................................
باوکی کوڕەکەیش دەڵێ: نا، کوڕم حەزناکەم بگەڕێیەوە، چونکە دەزانم لەدەرەوە نەخۆشی ئایدز زۆرە، دەترسێم تۆیش ئەو نەخۆشیە پیسەت گرتبێت، ئەوکاتە خزمەتکارەکەشمان دەیگرێت، کە ئەویش گرتی، منیش دەیگرم، کە منیش گرتم دایکی بێچارەشت هەر دەیگرێتەوە، کە ئەویش گرتیەوە هەموو خەڵکی دەوروبەر دەیگرنەوە.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایەک خۆی بە شەقاوە دا دەنێت ڕۆژێک لە چاخانە دە چەقۆ دەرەهێنێ دەڵێ کێ پیاوە با قسە بکات. یەکێک دێتە جەواب دەڵێت من.کابرا لەترسانا وتی: ئەوا بوین بەدوان دە ئێستا قسە بکەن
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژنێکی زۆر ڕەزیل پێنج دینار ئەدات بە منداڵەکەی بۆ ئەوەی بچێت نان بکڕێت. لە ڕێگایدا بۆ نانەواخانەکه، منداڵەکە باوکی ئەبینێت ئۆتۆمبیل لێی ئەدات، بۆیە بە ڕاکردن ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و هاوار ئەکات:
"دایه، دایە باوکم ئۆتۆمبیل لێی دا."
دایکشی ئەڵێت:
" ئۆی، ناوی جەرگت به ئاو بێت، ڕۆحم چوو وەمزانی پێنج دینارەکەت ون کردووه
هەولێرییەکی زۆر سەریع
هەولێرییەک زۆر بە گوڕ دوای دزێک ئەکەوێت.. پاش پێنج شەش دەقە پێشی ئەیاتەوه
هەولێریی و سەتەلایت
بەهەولێرییەك دەڵێن تەلەفزیۆن هیچ نیە ئەوپەڕی دە كەناڵ وەردەگرێت، سەتەلایت موهیمە نزیكەی هەزار كەناڵ وەردەگرێت، ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت: زۆر چاكە لەبەیانی زووتر نیە، دەچم تەلەفزیۆنەكە دەفرۆشم و سەتەلایتێك دەكڕم....
شەوی زاوایەتی
شەوی زاوایەتییە و بوکێ زۆر زۆر شەرمنە.. زاواش لەو خراپتر. هەرچەند ئەکات نازانێت چی بڵیت و چۆن مەوزوع دابمەزرێنێت.. پاش ماوەیەکی زۆر ڕوئەکاتە بوکێ و ئەڵێ: ئەرێ ماڵی باوکت ئەزانن کە تۆ لێرەیت؟
هەولێری و مۆبایل
لەهەولێرییەك دەپرسن ئەرێ تۆ مۆبایلەكەت چ جۆرێكە، نۆكیایە یان سامسۆنە یان ئێڵ جییە؟
ئەویش دەڵێت: وەڵا ئەوەی ئەمن هیچ یەكێكیان نیە، ئەوەی ئەمن ئاسیایە
هەولێری و وەزارەتی پەروەردە
پیاوێكی عەنتیكەی هەولێری دەچێتە كن د.بەرهەم ساڵح و دەڵێت: دكتۆر پۆستی وەزارەتی پەروەردە بدە بەمن، بەخودای ئەوەندە كارەكانم بەڕێك و پێكی بەجێ دەگەیەنم تەنانەت پێش ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان ئەمن ئەنجامەكانی لەمیدیاكانەوە رادەگەیەنم!!
...................................
نوكتەی ئاخرزەمان
مەلایەک خانەنشین ئەکرێت، لە دڵی خۆیا ئەڵێ: ئۆخەی خوایە گیان لێت بەزیادبێت، ئیتر نەجاتم بوو لە نوێژی بەیانیان..
.............................
لە زنجیرەی کۆتایی بەشی دووهەمی گەردەلوولدا دەنوسرێت "گەردەلوول بەردەوامە".. هەولێرییەک تا بەیانی نەخەوتووە و بەدیار تەلەفیزۆنەکەوە دانیشتووه، بە تەمای بەشی داهاتووە..
هەولێریی و چاوشاركێ
دوو ساڵ لەمەوبەر سێ هەولێری یاری چاوشاركێ دەكەن و گرەولەسەر ئەوە دەكەن كەكامیان زۆرتر خۆی بشارێتەوە، یارییەكە دەباتەوە....یارییەكە كراو لێ بووەوە بەڵام تائێستا یەكێك لەو هەولیَرییانە نەدۆزراوەتەوەو بێ سەروشوێنە..
سه رجاوه : كيبونوخ
حنفوشة
