بابهت: نهێنی وێنەکەی سەر دیسک تۆپی wın XP کە هەمومان بینیومانە
ئەو وێنەیەی كە زۆربەمان بینیومانە ، ئایا چیڕۆكەی دەزانی؟
[size=16]
كەم كەس هەیە كە كۆمپیوتەری بە كارهێنابێت و ئەم باكگراوەندە سەزەی نەبینیبێت كە بە شێوەی خودكار لە گەڵ هەموو ویندۆزێكی ئێكس پیدا هەیە و شێوەیەكی ئێجگار جوانی هەیە، بەڵام تا ئێستا نهێنی ئەو وێنەیە ئاشكرا نەكرابوو تا چەند ڕۆژێك لەمەوپش.
ئەم وێنەیە ناوی Bliss كە بەمانای (شوێنێكی زۆر خۆش یان بەهەشت بەكاردێت) و لە ساڵی 1996 ەوە گیراوە و پێش بەدیاركەوتنی ویندۆز ئێكس پی لە ساڵی 2000 و تەنانەت پێش دروستكردنی لە ویندۆز میلنیۆم.
ئەم وێنەیە لەلایەن فۆتگۆرافەر شارڵز ئۆریرەوە گیراوە لەیەكێك لە ناوچەكانی سنۆما لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لە كێڵگەیەكی تایبەت یە ترێ و لەهەمان كاتدا بە كامێرایەكی ئاسایی ئەو وێنەیەی گرتوە و نەیدەیزانی كە ڕۆژێك دێت ئاوا بەناوبانگ دەبێت وێنەكەی.
ئەوەی بە نهێنی لەم وێنەیەدا ماوەتەوە ئەوەیە كە تا ئێستا مایكرۆسۆفت ئاشكرای نەكردوە كە چەندی پارە بە شارڵزی فۆتۆگرافەر داوە بۆبەكارهێنانی ئەو وێنەیە لە بەناوبانگترین ویندۆزی جیهانی(ویندۆز ئێكس پی) و لە هەمان كاتدا شارڵزیش لای خۆیەوە ڕەتی كردۆتەوە كە لێدوان لە بارەی ئەو ڕێكەوتنە نهێننیەی نێوان خۆی و مایكرۆسۆفت بدات.
شایەنی باسە بە بۆنەی تێپەڕبونی دەساڵ بەسەر دروست كردنی ویندۆز ئێكس پی و بەكارهێنانی ئەم وێنەیە لەلایەن ناوبراوە هەڵسان بەبڵاو كردنەوەی وێنەی ئەم كێڵگەیە كە ئێستا شێوەیەكی زۆر گۆڕاوە و ئاساییە وێنەكە ، لە خوارەوە سەیری وێنەكە بكە
ساڵی 1996 و ئەم وێنەیە گیراوە و ساڵی 2000 لە ویندۆز ئێكس پی بەكارهاتوە[/size]
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]