1

بابه‌ت: حوکمی پەنجە جولاندن لە تەحیاتدا ؟؟

[size=20]بسم اللە الرحمن الرحیم

ئەم جارە باسی پەنجە جوولاندن دەکەم لە کاتی تەحیاتدا لەسەر مەزهەبی ئیمام شافعی

بەرزکردنەوەی پەنجەی شەهادە لە وشەی ( الا اللە ) دەبی کاتێ هاتیە ئەم وشەیە لە تەحیاتدا پەنجەی شەهادەت بەرزدەکەیەوە و نایجولێنی و روولە قیبلە دەکەی و روو دەکەیتە پەنجە بەرزکراوەکە
پەنجەکەی هەتا هەڵدەستێتەوە یان سەلام دەداتەوە هیچ نایجولێنێ ، مەبەستی ئەم بەرزکردنەوەیە ئەوەیە : خوایی گەورە تاك و تەنهایە لە سیفەت و کرداردا ، تاکو لەیەکخواناسیدا کردار و گوفتار باوەڕی دڵ بەیەکەوە کۆ بکاتەوە

لە کوری عمر ( رضی اللە عنها ) { پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) بۆ تەحیات دادەنیشت دەستی چەپەی لەسەر ئەژنۆی چەپەی دادەنا و دەستی ڕاستەشی لەسەر ئەژنۆی راستەی دادەنا و پەنجەکانی وەك و ژمێریاری پەنجاو سێ دەنوقاندن و بە پەنجەی شادەی ئاماژەی بۆ یەكخواناسین دەکرد

وە جولاندنی پەنجە نا پەسەندە و بەڵکو لە فەرموودەیەکی مەزهەبدا هاتووە کە نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە هەروەك لە کتێبی ( المجموع و تحفە ) هاتووە

لە کوری زبیرەوە ( ڕضی اللە عنهما ) پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) ئاماژەی بە پەنجەی شەهادە دەکرد و نەیدەجولاند

لە وائلی کوری حجر ( رضی اللە عنە ) پێغەمبەر ( صڵی اللە علیە وسلم ) پەنجەی شەهادەی بەرز دەکردەوە و دیتم دەیجولاند و دوعای پێ دەکرد .
جا ئیمامی ( البیهقی ) دەفەرمووێ : دەگونجێ مەبەستی بەم جولاندنە : ئاماژە پێ کردنەکە بی ، نەك جولاندنی بەردەوام ؟
تاکو دژایەتی نەبێ لەگەل حەدیسەکەی ( ابن الزبیر ) ی ڕابردوو و هەردووکیان پێك بگەنەوە

ئەو حەدیسەی دەلێ : جولاندنی پەنجە ترساندنە بۆ شەیتان ، ئیمامی ( النواوی ) دەفەرمووێ : ئەم حەدیسە ( صحیح ) نیە و بێ هێزە ، لە ( المجموع )دا مەسەلەی پەنجەی بە درێژی روون کردۆتەوە ،
وە ئەو حەدیسەی کە دەفەرمووێ : ( لهی اشد علی الشیطان من الحدید ، یعنی السبابە ) پەنجەی شەهادە لە ئاسن بەهیزترە لە دژی شەیتان ، مەبەست بە  ( لهی ) خودی پەنجەکەیە هەروەك لە کۆتایی حەدیسەکە بە ( السبابە ) ڕاڤەی کراوە
کەوابوو لێرەش مەبەست جولاندن نیە؟ چونکە ( هی ) بۆ ( مۆنث ) مێ ینە بە کاردێ و ( تحریك )ش ( مذکر ) نێرینەیە

وە لە کوری عمر ( رضی اللە عنهما ) کە پێغەمبەر( صلی اللە علیە وسلم ) بۆ تەحیاتی نوێژ دائەنیشت ، دەستی  راستی لەسەر ڕانی راستەی دائەناو هەموو پەنجەکانی ئەنوقاندن و ئاماژەی بەو پەنجەیە ئەکرد لە لای پەنجەی گەورەیە ، وە دەستی چەپەی دائەنا سەر ڕانی چەپەی .


ئا : one [/size]

پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:له‌کاری چاك و په‌سند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌که‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ به‌روو یه‌کی خۆش و کراوه‌ رووبه‌رووی براکه‌ت ببیه‌وه‌.

اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

http://www.tvquran.com/banr/tvquran_6.gif

2

وه‌ڵام: حوکمی پەنجە جولاندن لە تەحیاتدا ؟؟

هەموو بابەتەکانی لەجێی خۆیتی.
دەستەکانت خۆشبێت.

3

وه‌ڵام: حوکمی پەنجە جولاندن لە تەحیاتدا ؟؟

دةست خوش وةلا  من ئةوةم نةزانيبوو ,,,

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .