بابهت: درۆكانى دایكم
درۆكانى دایكم
دایكم هەموو كات رِاستى ناڵى:َ
بیرمە ٨ جار درۆى لەگەڵ كردم
..."
"
"
١- هەر لە سەرەتاى لەدایك بونم دەستى پىَ كرد و من تاقە منداڵى خێزانە هەژارەكەمان بوم كاتىَ كەمىَ
برنجمان دەس كەوتایە ئەوا هى بەردەمى خۆشى بۆ من دا دەنا و دەیوت : بخۆ رۆڵە گیان من برسیم نیە؟ ئەوە درۆى یەكەمى بوو.
٢- كەمى َ گەورە بوم و دایكم دواى تەواو كردنى كارى ماڵ بەرەو رِوبارەكەى نزیك ماڵمان دەرۆیشت بەڵكە ماسیەك بگرىَو من بیخۆم و گەشە بكەم . رۆژێك دووماسى گرت و هەردوكى ئامادە كردوو بۆ منى دانا ..منیش دەسم كردە خواردنى و بینیم دایكم گۆشتى ئێسكەكان ووردە ووردە لێدەكاتەوە و دەیخوا , ئەم دیمەنە ناخمى هەژاند و ماسیەكەى ترم پێدا , بەلاَم وەرى نەگرت و هەر زوو پێى دامەوەو ووتى :
رۆڵە گیان ئەمەش بخۆ نازانى من حەزم لە ماسى نیە ..ئەوەش درۆى دووەم
٣- دواى مردنى باوكم , دایكم بە تەنها بەرێوەبردنى ماڵى گرتە ئەستۆ و پێداویستى یەكانى دابین دەكرد, ژیان زۆر قورس و ئاڵۆز بوو بۆمان و زۆر برسیمان بوو, مامم پیاوێكى باش بوو دراوسێمان بوو, بە پێى برسێتیمان خواردنى بۆ دەناردین . دراوسێكانمان كە بینینان گوزەرانمان بەرەو خراپى دەروا , بە دایكمیان وت بۆ شوو ناكەى وا تەمەنت كەمەو وە سەرپەرشتیتان بكات ؟ دایكم رازى نەبوو وتى: من پێویستیم بە خۆشەویستى نیە ..ئەمەش درۆى سێەم بوو.
٤- كاتى چونە قوتابخانەم هات و پارەى تەواومان نەبوو بۆ خەرجى قوتابخانەم , هەربۆیە دایكم لەگەڵ یەكىَ كۆگاى جل و بەرگ ریگ كەوت كە بۆى بفرۆشیت و بە مالاَندا بگەرِىَ , شەوێكى باراناوى دایكم دوا كەوت , هەر بۆیە منیش چومە دەرەوەو لە تەنیشت شەقامەكانى نزیكمان بۆى گەرام , بینیم كۆمەلىَ كەل و پەلى هەڵگرتوەو لە دەرگاى مالاَن دەدات , منیش وتم دایە بگەرێوە درەنگە و دنیا ساردە.. دەتوانى بەیانى كارەكانت تەواو بكەى , بە زەردەخەنەوە ووتى : رۆلە گیان من هیلاك نیم. ئەمەش درۆى چوارەم
٥- كۆتا ساڵى تاقى كردنەوەم بوو دایكم سوور بوو لەسەر هاتنى لەگەڵم و لەم گەرمیە چاوەرىَ هاتنە دەرم بوو, دواى تەواو بونم لە تاقى كردنەوە هاتمە دەرەوە و دایكم توند لە باوەشى گرتم و دوعاى سەركەوتنى بۆكردم و پەرداخێك شەربەتى ساردى بۆ كریبوم هەر چەند باوەشى دایكم پرِ سۆز و فینكایى و ئاارمى بوو , منیش زۆر تینوم بوو خواردمەوە و بینیم دایكم عەرەقەى لە نیو چاوان دیتە خوارو پەرداخەكەم پىَ دا و وتم دایكە بیخۆوە.. ووتى تۆ بیخۆوە ئازیزم من تینوم نیە . ئەمە درۆى پێنجەم.
٦- خوێندنم تەواو كردوو لە زانكۆ دەرچوم و دامەزرام , وتم ئێستە كاتى ئەوەیە دایكم پشوو بدات و من كارى ماڵ بەرێوە بەرم , ئەوكاتە دایكم تەندروستى تەواو نەبوو نەیدەتوانى مالاَن بگەرىَ , تەنها لە بازار بەیانیان سەوزەى دەفرۆشت و ِرازى نەبوو واز لەم كارە بێنىَ , منیش بە شێك لە موچەكەم بۆ دابین كرد و وەرى نەگرت ,. ووتى : بۆ خۆتى هەڵگرە من پێویستیم پێى نیە . ئەمەش درۆى شەشەم..
٧- توانیم ماستەر وەرگرم و پلەم بەرز بۆوە .. شەریكەیەكى ئەڵمانى كە كارم تیا دەكرد لە لقى سەرەكى ئەلمانیا كارێكى پێدام و زۆر بەختەوەر بوم و خەونم بە سەرەتا و ژیانێكى تازەو خۆش بینى و دواى ماوەیەك داوام لە دایكم كرد بێت لە گەڵم بژى , لەوەلاَمدا ووتى :ِ رۆڵە شیرینەكەم من بە ژیانى دەوڵەمەندى رِانەهاتوم ..ئەوەش درۆى حەوتەم
٨- دایكم كەوتە تەمەنەوەو توشى سەرەتانى چاو بوو , پێویستى بە یەكیك بوو چاودێرى بكات , منیش زۆر دور بوم لەدایكى خۆشەویستم ,هەموو شتیكم جىَ هێهێشت و بەرەو لاى دایكم بە رىَ كەوتم و بینیم لە جێگادا كەوتوەو دواى نەشتەرگەرى زۆر بىَ هێز و لاوازە , كە منى بینى هەوڵِى دا بۆم پێبكەنىَ ..منیش دڵم گرِى گرت و فرمێسك لە چاوانم هاتە خوار , دایكم زۆر لاواز و بىَ هێز بوو,بەلاَم دایكم ویستى دڵم بداتەوەو ووتى مەگرى رِۆڵە گیان من هەست بە ئازارم ناكەم . ئەمە درۆى هەشتەم بوو.دواى ئەوە چاوەكانى داخست و ئیتر نەیكردەوە بۆ هەتا هەتایى..
بۆ هەموو ئەوانەى نیعمەتى بوونى دایكیان هەیە : ئەم نیعمەتە بە نرخە بپارێزە پێش ئەوەى دڵ تەنگ بى بەلەدەست دانى.
بۆ هەموو ئەوانەى دایكى خۆشەویستیان لەدەست داوە: بەردەوام بیر بكەرەوە كە چەندە هیلاك بوە لە پێناوتا و دوعاى سۆز و لێخۆش بونى بۆ بكە .
خــۆشــم دەوێــى دایــــە گــیـــان