بابهت: ئەو نەخۆشییەی ساڵانە یەک ملیۆن کەس دەکوژێت
[size=16]رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندوە؛ سێ بەشی دانیشتوانی جیهان کە نزیکەی یەک ملیار کەس دەکات، توشی نەخۆشییەکانی هەوکردنی گەدە بون، لەئەنجامیشدا ساڵانە نزیکەی 1ملیۆن کەس بەهۆیەوە دەمرن.
رێکخراوەکە ئاشکراشیکردوە، بەهۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە مرۆڤەوە بۆ کەسانی دیکه، بەو شێوە بەرفراوانە بڵاوبوەتەوە و دواتریش دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانیان.
لەراپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕو، بەهۆی نەبونی هۆشیاری پێویستەوە ئەم نەخۆشیە لەسەرانسەری جیهاندا بڵاو بوەتەوە، کە زۆرجاریش دەبێتە هۆی توشبون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی گەدە.
ئەو رێکخراوە جیهانیە ئاماژەی بەوەداوە؛ ئەو 5 ڤایرۆسەی دەبێتە هۆی توشبن بەو نەخۆشییە بریتین لە (A,B,C,D,E)، ڤایرۆسی جۆری B بەربڵاوترینیانە و ڤایرۆسی جۆری A لەرێگەی ئاو و خۆراکی پیسەوە دەگوازرێتەوە، ئەم جۆرەش لە وڵاتە تازەپێگەیشتوەکان زۆر بڵاوە.
[/size]
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]
