1

بابه‌ت: خانە برسییەکانی مێشک خۆیان دەخۆن

[size=16]ڕێجیم کارێکی زۆر گرانه. توێژەرانی ئەمەریکی پێیانوایه، که ئەوان ئێستا هۆکاری ئەم کارگرانییانه دۆزیبێتەوه: برسێتی چەند خانەیەکی دیاریکراوی مێشك ناچار دەکات، پێکهاتەی خۆیان دابڕمێنن - بەمجۆرەش نیشانەی برسێتی دروست دەبێت. توێژەران توانیویانه ئەم پڕۆسەیه لەناو ئاژەڵدا سڕ بکەن.

ئەو مرۆڤانەی بەهۆی ڕێجیمکردنەوه خۆیان له خۆڕاك بەدووردەگرن، بەشێك له خانە دیاریکراوەکانی مێشك دەست به خواردنی خۆیان دەکەن. بەپێی پەیڤی توێژەران، ئەم کردارەش دەبێته هۆکاری گەیاندنی نیشانەی برسێتی. بەهۆیەوه مرۆڤ ناچار دەکرێت، خۆراك بخوات، هەروەك توێژەران لەسەر ڕووپەری گۆڤاری "Cell Metabolism"دا نووسیویانه.

بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکەیان توێژەران خوێندنیان لەسەر خانەیەك‌ کرد و ڕێچکەکان ناو مێشکی مشکیان پشکنی، پاش ئەوەی دوانزه کاژمێر ناچاری برسێتیان کردن. هەندێك له خانەکانی "Hypothalamus" - ناوەندی کۆنترۆڵکردنی پڕۆسە جەستییە نەویستراوەکان - به خۆخواردن کاردانەوەیان بۆ برسێتی دەکرد.

ئەم پڕۆسەیەش به "Autophagozytose" دەناسرێت و تا ڕادەیەك بەبەردەوام له جەستەیەدا ڕوو دەدات: خانەکان بەمجۆره بەشە کۆنەکان دادڕمێنن. هەروەها جەسته دەتوانێت میکانیزمییەی باری برسێتی توڕ بدات. خانەکان پێکهاتەی خۆیان دەگۆڕن، تا سوود له وزە وەربگرن. ئەمانەش له خانه ماسوولکییە‌كاندا ناسراون. هەروەها ئەم پرۆسەیه لەلای هەندێك له خانه دیاریکراوەکان دەمارگیرییدا "Hypothalamus" لەنێو مشكدا سەلمێنراوه.

"Susmita Kaushik" و هاوەڵەکانی له "Albert Einstein College of Medicine" له "New York City" پێیانوایه، که ئەم پڕۆسەیه بەهەمان شێواز لە مرۆڤدا ڕوودەدات. بەتێڕوانینی توێژەران ئەم تێگەیشتنه دەرگایەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆرکێشی واڵا دەکات. لەو مشکانەی "Autophagozytose"یان بلۆكکرابوو، کەمتر برسیان ببوو و زۆرتر کێشان دابەزیبوو. توێژەران باوەڕیان هەیه، که نیشانەی برسێتی لەنێو مرۆڤدا بەهەمان شێوه کاریگەری هەیه.

بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەیه، هۆکاری خۆخواردنی خانەمێشکییەکان بۆ ترشه چەورییه سەربەستەکان دەگەڕێتەوه. ئەمانەش دەڕۆنه ناو سووڕی خوێنەوه، ئەگەر جەسته پەلاماری چەورییه پاشکەوتکراوەکان بدات. هەروەها دوای خواردنی خۆراکی چەور دەڕۆنه ناو خوێنەوه.

له یەكێك له لێکۆڵینەوەکانی خانەکاندا توێژەران بۆیان دەرکەوت، که خانه دەمارگیرییەکانی "Hypothalamus" ترشه سەربەستەکان لەناوەوه وەردەگرن. بەگەیشتنیان بەوەی، ترشه چەورییەکان دەست به دڕاماندنی هەندێك له پێکهاتەی خانەکان دەکەن - هەروەها "Autophagozytose". بەمشێوەیەش خانە دەمارگیرییەکان بڕێکی زۆر له مادده وەبەرهەمدەهێنن، که هەستی برسێتی هان دەدەن.

توێژەران دەنووسن، که ئەو مرۆڤانەی بەبەردەوام خۆراکی چەور دەخۆن، ئەم میکانیزمه تێیاندا بەرەوو زۆرخۆراکی و گۆڕانکاری وزه ببات.

له هەوڵێکی دیکەدا توێژەران خانەی "Hypothalamus"ی خۆخۆراکانیان سستکرد. ئەمەش ماددەی برسێتی بەرهەمهاتووی سڕکرد. ئەمەش بووه هۆکاری بەرزبوونەوەی خەستی یەكێك له هۆرمۆنەکان. ئەم گۆڕانکارییەش له میتابۆلیزمی مشکەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا تەواو دەرکەوت.[/size]

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

2

وه‌ڵام: خانە برسییەکانی مێشک خۆیان دەخۆن

دەست خۆش

Do Not Ever Say Never