1

بابه‌ت: هۆی چیە هەندێ کەس خەویان سووکە و هەندێکیش خەویان قورسە

هۆکاری چییه، که هەندێك مرۆڤ خەویان قورسه و به خشپه و گیزەگیزی مێشووله بەئاگانابنەوه؟ هۆکاری چییه، هەندێك مرۆڤ شەوان چەند جارێك لەبەر پڕخەی خەوی هاوسەرەکانیان یان زریکەی زاڕۆکەکانیان دەستبەجێ بەئاگادێنەوه؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیاره "Jefferey Ellenbogen" و هاوەڵەکانی له "Harvard Medical School" له "Boston" ڕێگای "Electroencephalography"یان بەکارهێنا.

"Jefferey Ellenbogen" دەڵێت: "بەهۆی پێوەرکردنی سێڵاوەکانی مێشکەوه توانیمان تەواو ئاشنابین، چۆن مێشك دەتوانێت، بەربەستی دەنگی نەخواستراو بکات."

توێژەران لەسەر ڕووپەری گۆڤاری "Current Biology"دا نووسیویانه، که ئەوان نموونەیەکی تایبەتییان لەکاتی چالاکی مێشكی مرۆڤه خەوتووەکاندا دۆزیوەتەوه، که ڕۆڵێکی سەرەکی گرنگی هەیه.

بۆ گەیشتن به ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیه بۆ ماوەی سێ شەو دوانزه خۆبەخشکەر لە ژوورێکی داخراودا لەژێر چاودێری پزیشکیدا خەوتن. شەوی یەکەم، شەوێکی هێمن بوو. بەڵام دوو شەوی داهاتوو خشپه و دەنگ هەبوو. هەموو شەوێك توێژەران سێڵاوی ئەلکترۆنی مێشکیان وەردەگرت.

به چەند دەنگێکی جیاواز توێژەران ویستیان، خەوی بەشداربووان تێکبدەن: ژاوەژاوی شەقام و فڕۆکەخانه، زەنگی تەلەفون، ئاخافتن یان دەنگی ناو نەخۆشخانه. هەمیشه بۆ ده چرکه توێژەران نموونه دەنگه تۆمارکراوەکانیان لێدەدا، دوای 30 چرکە دەنگێکی دیکه دەهات - دەنگەکان هێزێکی 40 دیسبلیان هەبوو، که ئەمەش هێنده موزێکێکی هێمن بەهێزه.

دەرئەنجام توێژەران نموونەیەکیان دۆزییەوه، که بەناوی گرێی خەو دەناسرێت. باوەڕ هەیه، که کاریگەی بلۆککردنی بۆ دەنگ له مێشكدا هەبێت. ئەو مرۆڤانەی ژمارەیەکی زۆر له گرێیان هەیه، هێنده خەوسووك نیین.

سەرچاوەی هەواڵ: بی بی سی

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]