1

بابه‌ت: گەرانەوە بۆ مێژوی ئینتەر نێت، سەرەتا کان و قۆناغەکانی گەشە کردنی

ئاورِدانەویەك بۆ مێژووى ئینتەرنێت و قۆناغەكانى گەشەسەندنى
لە ئێستادا تەكنەلۆژیا بەشێكى گەورەى لە ژیانى مرۆڤەكان داگیر كردوە تا ئەو رِادەیەى بە رِاى زۆرێك لە زانایان ژیان بە بێ تەكنەلۆژیا ئەستەمە و زۆر جار دەگەنە ئەو بۆچونە كە لە ئێستا ژیان بە بێ تەكنەلۆژیا نابێت.
یەكێكیش لەو داهینانەى تەكنەلۆژى كە زۆرێك لە خەڵكى پێیەوە سەرقاڵە و كاتێكى دیارى كراوى خۆیان بۆ تەرخان دەكەن بریتیە لە ئینتەرنێت , بەڵام لەهەمان كاتدا كەسانێكیش هەن كە زۆر برِوایان بەو تەكنەلۆژیایە نیە و واى بۆدەچن ئەمە شتێكى گرنگ نەبێت لە ژیاندا و ئەمەش دەگەرِێتەوە بۆچەند هۆكارێك بە تایبەتى درەنگ ئاشنا بوونى گەلانى رِۆژهەڵاتى ناوەراست بەم تەكنەلۆژیا و گەلى كوردیش بە تایبەتیتر , لەگەلڕ ئەمەشدا رِۆژ لەدواى رِۆژ ماڵپەرەكانى ئینتەرنێت روو لە زیادبون دەكەن و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كەبەكارهێنەرانى ئینتەرنێت روو لە هەڵكشاندایە ، لەخوارەوە رِاپۆرتێك لەسەر مێژووى سەرهەڵدانى تۆرى ئینتەرنێت بخوێنەرەوە لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە تاكو ئەمرِۆ ...

ئینتەرنێت چی یە؟
ووشەى ئینتەرنێت واتا تۆرِى گەیاندن لە كۆمپیوتەرێكەوە بۆ یەكێكى تر یان لە كۆمەڵە كۆمپیوتەرێكەوە بۆ چەندان كۆمەڵەى تر و بەواتایەكى تر پەیوەندى كردن لە شوێنى خۆتەوە بەتەواوى جیهان.

بەپێى راگەیاندنى پەیمانگاكانى تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە ئینەرنێت ئاماژە بەوە دەكەن كە رِیژەى بەكارهێنەرانى ئینتەرنێت لەم ساڵانەى داویدا بە رِێژەى 100% زیادى كردوە ئەمەش ئەوە دەردەخات كە ئاستى پێشكەوتن و تێگەیشتنى خەڵك بۆ ئەم تەكنەلۆژیایە گۆرِاوە.

بیرۆكەى سەرهەڵدانى دروست كردنى ئینتەرنێت لەسەرەتادا بیرۆكەیەكى سەربازى بوە و بەمەبستى جەنگ بەكارهاتوە لە لایەن روسیا و ئەمریكا بەڵام وەكو دیارە ئێستا ئەم بیرۆكەیە پەرەى سەندوە و كۆمەڵە كەسانێكى جیاواز لەوەى سەرەوە بەكارى دەهێنن چ لە بوارى بازرگانى یان هەواڵى یان ...بگرە هەموو تاكێكى جیهان گەر ئارەزوو بكات ئەوا دەتوانێت بەكارى بهێنێت.

ئێستاش هەندێك كەس واى بۆدەچن كە كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت تەنها یەك شتن ، بەڵام لەراستیدا دوو جیهانى تەواو لێك جیاواز و گەورەترین جیاوازیش ناتوانى بە كۆمپیوتەرەوەو بێ بوونى ئینتەرنێت پەیوەندى بە جیهانەوە بكەیت .

سەرەتاى سەرهەڵدانى ئینتەرنێت چۆن بوو؟

لەسەرتادا پەپوەندى كردن بە ئینتەرنێت بە هۆى پرۆتۆكۆلەكانەوە بوە كە بەهۆى سیستەمى Unix ئەم كارە دەكراو وە لەهەمان كاتدا زۆر ئەستەم بوو ، لەوەش ئەستەمتر ئەوەبوو كە بەهۆى مۆبایل بتوانى بچیتە ناو ئینتەرنێتەوە تا ئەو كاتەى كۆمپانیاى CompuServe دەستپێكى ئەوكارەى كرد لە ساڵآ 1995 و لە رِێگاى پرۆتۆكۆڵى Point-to-Point كە ئەمەشیان زۆر ئەستەم نەبوو وە لەوەى پێشووتر پەوەندى كرا بە ئینتەرنێتەوەو دەتوانین بڵین ئەم كارەیان كەمێك ئاسانتر بوو لەوەى پێشووتر .

گرنگتریشیان لەوكاتەدا ئەوانەبوون

1-wwwواتە تۆرى جاڵجاڵۆكەى جیهانى و كورتكراوەى wold wide web.

2-گواستنەوەى فایلەكان FTP و ئەمەش كورتكراوەى File Transfer Protocol واتە گوستنەوەى فایلەكان لە رِێگاى پرۆتۆكۆڵەوە.

3- ئیمەیڵ E-Mailكورتكراوەى ووشەى( electronic mail )ە و واتا پەیامى ئەلیكترۆنى.

4-كۆمەڵە هەواڵ Usenet.

جێگاى وەبیر هێنانەویە ئەوكات تەنها زمانى ئینگلیزى بەفەرمى لەو تۆرەدا هەبوو وە گەران لە ئینتەرنێتیش بە شێوەى خۆرِایى بوو وە هەندێك خزمەتگوزاریش بە پارە بوو.

گەرِانەوە بۆ ساڵى پەنجاكان سەرەتاى سەرهەڵدانى ئەم تەكنەلۆژیایە

1- 1957 : یەكیەتى سۆڤیەتى جاران UDSSR یەكەم مانگى دەستكردى بەناوى SPUTNIK هەڵدایە بۆشایى ئاسمان كە ئەمەش پێشكەوتنێكى سەربازى بوو لەوكاتەدا ، بۆ وەڵام دانەوەیەك بۆ ئەمەش ئەوەبوو ویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمریكا هەڵسا دامەزراوەیەكى دروستكرد بەناوى ئاژانسى پرۆژەى لیكۆڵینەوەى پەرەسەندوو Advanced Research Project Agency كورتكراوەى ئەم ئاژانسەش برتیە لە (ARPA) كە تایبەت بوو بە وەزارەتى بەرگرى ئەمریكا , كارى ئەم ئاژانسەش ئالوگۆركردنى پەیامە ئەلیكترۆنیەكان بوو.

ئەوى جێگاى ئاماژە پێدانە لەم ساڵەوە واتە 1957 تا ساڵى 1967 شتێكى ئەوتۆ رِووینەدا بەڵام لە خوارەوە بە شێوەیەكى خێرا باس لەو چەند ساڵە دەكەسن.

2- 1961 : لەم ساڵەدا Leonard Kleinrock هەڵسا بە دروست كردنى یەكەم تیۆر بەناونیشانى چۆنیەتى گواستنەوەى دراوەكان.

3- 1963 : بیرۆكەى Galactic Network لەلایەن J.C.R. Licklider und W. Clark ەوە سەرى هەڵدا.

4- 1964 : كۆمپانیاى RAND Corporation هەڵسا بە بڵاوكردنەوى بیرۆكەیەكى تازە كە دەیووت لەمەودوا پێویست بە كۆمپیوتەرى گەورە ناكات بۆ پەیوەندى كردن بە ئینتەرنێت.

 5- 1965 : دوو كۆمپیوتەر بە ناونیشانەكانى TX-2 و Q-32 لەرِێگاى هێڵى تەلەفۆنەوە بەیەكەوە بەستران.

6- 1966 : لەم ساڵەدا بیرۆكەیەك لەلایەن Lawrence G. Roberts خرایە ژێر دەست بۆ پەرەدان بە ARPA ئەمریكى.

7- 1967 : یەكەم پەرەپێدان لەلایەن ARPAnet دیزاین كراو هەر لەو ساڵەشدا هەردوو كۆمپانیاى RAND و NPL لەگەڵ ئاژانسى ARPA ئەمریكى ئەمریكى كۆبونەوە.

8- 1968 : كۆمپانیاى ARPA ئەمریكى دوو بۆندى لەگەڵ هەریەكە لە زانكۆى كالیفۆرنیا (UCLA) و كۆمپانیاى (BBN) واژوو كرد كە تایبەت بوو بەپەرپێدانى تۆرى ئینتەرنێت.

9- 1969 : ئاژانسى ARPAnet پارەیەكى زۆرى خەرج كرد لە پێناو وەزارەتى بەرگى ئەمریكى بۆ لێكۆڵینەوە لە تۆرِەكان.

سەرەتاى حەفتاكان

1- 1970 : Alohanet لەلایەن زانكۆى (هاوای) یەوە دامەزرا.

2- 1971 : چەند كۆمپانیایەك بەهۆى ئینتەرنێتەوە پەیوەندیان بەیەكەوە كرد ئەوانیش هەریەكە لە UCLA, SRI, UCSB, University of Utah و BBN, MIT و RAND و SDC و Harvard و Lincoln Lab و , Stanford, UIU(C و, CWRU و , CMU و NASA/Ames.

* هەر لەو ساڵەدا بەرنامەیەكى تایبەت بە پۆستى ئەلیكترۆنى لەلایەن كۆمپانیاى BBN ەوە دروست كرا.

3 - 1972 : رِى تۆملنسۆن بەرنامەیەكى تایبەتى بە پەیامى ئەلیكترۆنى هاوشیوەى بەرنامەكەى ساڵێك پێش خۆیى دروست كرد.

4 - 1973 : یەكەم پەیوەندى ئینتەرنێتى نێو دەوڵەتى لە نێوان ARPAnet و كۆلیژى زانكۆى لەندەن University College of London. بەسترا.

5 - 1974 : Vint Cerf و Bob Kahn یەكەمین پرۆتۆكۆڵ بەناوى A Protocol for Packet Network Internetworking بڵاو دەكەنەوە و ناویشیان نا TCP هەر لەوساڵەشدا BBN هەڵسا بە بنیاتنانى Telnetكە ئەمەش بازرگانى بوو بۆ ARPAnet.

6 -  1975 : Steve Walker هەڵسا بە زیادكردنى لیستى پۆستە Mailing list بۆ ئاژانسى ARPANET.

7- 1978 : جیاكردنەوەى TCP لەگەڵ IP .

ساڵی هەشتاكان و چەند گۆرانكاریەك

8 - 1981 : Minitel و Teletel لە فەرەنسا بڵاو كرانەوە بە هۆى France Telecom.

9- 1982 : هەردوو DCA و ARPA هەڵسان بە دروست كردنى Transmission Control Protocol و هەروەها Internet Protocolوە بەم شێوەیە TCP/IP بوونە زمانى فەرمى ئینتەرنێت.

*هەر لەو ساڵەدا EUnet بە پاڵپشتى Euug خزمەتگوزارى پەیامى ئەلیكترۆنى كۆمەڵە هەواڵى پێشكەش كرد.

*بۆ یەكەم جار دەستەواژەى ئینتەرنێت بەكارهێنرا.

10: ناوى Name Server پەرەى پێدرا لەلایەن زانكۆى وسكنسن.

11 - 1984 : پەرە بە DNS ( Domain Name Server)درا و ژمارەى هۆستەكان بوون بە 1000.

12 :1985 : SRI (Stanford Research Institute)ئەركى تۆماركردنى DNS NIC پێسپێردرا.

13: 1986 : پێنج ناوەند دروست كران بەناوەكانى JVNC @ Princeton, PSC @ Pittsburgh, SDSC @ UCSD, NCSA @ UIUC, Theory Center @ Cornell

14 - 1987 : هەر سێ كۆمپانیاى Merit و IBM و MCI یەكیان گرت لە پێناو برەودان بە ANS كە كاریان بە هێزكردنى تۆرى ئینتەرنێت بوو بە پێشكەش كردنى خزمەتگوزاریەكانیان لە دەوڵەتەكانى هاوپەیمانى ئەمریكا و لەهەمان كاتدا ژمارەى كۆمپیوتەرەكان گەیشتە 10 هەزار.

15- 1988 : ڤایرۆسێك بەناوى كرمى ئینتەرنێت Internet-Worm بڵاو بویەوە.

16- 1989 : ژمارەى كۆمپیوتەرەكان (هۆست)گەیشتە 100 هەزار.

*هەریەكە لە ئوسترالیا و ئەڵمانیا و ئیسرائیل و ئیتالیا و یابان و مەكسیك و هۆڵەندا پەیوەندیان كرد بە تۆرِى NSFNET.

لە ساڵانى نەوەدەكان

1- 1990 : یەكەم كۆمپانیاى بازرگانى تایبەت بەخزمەتگوزاریەكانى ئینتەرنێت بەناوى The World Comes On-line دامەزرا.

2- 1991 : وڵاتى تونس پەیوەندى كرد بە ئینتەرنێتەوە وەكو یەكەم وڵاـى عەرەبى .

*پەرەسەندن و سەرهەڵدانى هەریەكە لە WAIS و Gopher و WWW..

1992 : كۆمەڵەى ئینتەرنێت Internet Society دامەزرا و ژمارەى ئەندامانیشى گەیشتە یەك ملیۆن كەس .

* كوێت پەیوەندى كرد بە ئینتەرنێتەوە.

* بانكى نێو دەوڵەتى بە ئینتەرنێتەوە بەسترایەوە.

1993 : كۆشكى سپى و نەتەوە یەكگرتوەكان پەیوەست بوون بە ئینتەرنێتەوە.

*میسر و ئیمارات پەیوندیان كرد بە ئینتەرنێتەوە

*هەریەكە لە Mosaic و WWW و Gopher پەرەیان بەكارەكەیاندا بە شێوەیەكى فراونتر.

1994 : بازارِگێرى واتە كرِین و فرۆشتن لە ئینتەرنێت بە شێوەیەكى بەرچاو گەشەى كرد.

*لوبنان و مەغریب پەیوەنیان كرد بە ئینتەرنێتەوە.

*هەریەكە لە 1995 CompuServe و America On-line كاریان كرد بۆ پێشكەشكردنى خزمەتگوزراى بە بەكارهێنەرانى ئینتەرنێت.

1995 : بەرنامەى JAVA لە بازارەكان فرۆشرا.

1996 : یەكەم پێشنگاى تایبەت بە ئینتەرنێت كرایەوە.

*قەتەر و سوریا پەیوندیان كرد بە ئینتەرنێتەوە.

1999 : سعودیە پەیوەندى كرد بە ئینتەرنێتەوە.

لە 2000 ەوە گۆرانكاری گەورە دەستی پێكرد

2000 :دۆت كۆم (dot.com) گەرانەوەیەكى خێرا بۆدواوە دواى ئەو سەركەوتنە گەورەیەى بەدەستى هێنابوو.

2001 : گەورە ماڵپەرى ویكپیدیا گۆرانكارى لە پەرەكانى خۆى كرد و لەهەمان كاتدا دومەینەكەى لە comگۆرى بۆ org.

2002 : كارێكى گەورە لەلایەن ئەپڵەوە، ئەویش بە كردنەوەى iTnues كە تەنها لەماوەى 24 كاتژمێردا نزیكەى 200 هەزار گۆرانى و مۆسیقاى تێدا بەرز كردەوەو هەر لەوماوەیەشدا 250 هەزار گۆرانى فرۆشت.

  2004 : نوكتە خۆشەكەى كۆمپانیاى گۆگڵ

لە 1/4/2004 گەورە كۆمپانیاى گۆگڵ رایگەیاند كە ئیمەێڵى جیمەیڵ تواناى هەڵگرتنى زیانبارى و داتا و فایلى هەیە تا قەبارەى 1 گێگابات ئەمەش وەكو رِكابەرى ئیمەیڵی هەردوو كۆمپانیاى هۆتمەیڵ و یاهوو كە توانى هەڵگرتنى 2 بۆ 4 مێگابایتیان هەبوو.

ئەوى جێگاى سەرنج بوو زۆربەى هاوڵاتیان بروایان بە كۆمپانیاى ناوبراو نەكردو دەیانووت ئەمە درۆى نیسانە لەلایەن كۆمپانیاى گۆگڵەوە چونكە ئەو رِۆژە 1 ى نیسان بوو , بەڵام لە كۆتایدا دەكەوت كەئەمە راستە.

2005 : بەروە پێشووچون و شوۆرشێكى نوێ لە جیهانى ڤیدیۆیى لە ئینتەرنێتدا لەلایەن یوتوبەوە كە لەو ساڵەدا دامەزرا

گۆگڵ لە ساڵى داهاتوو هەڵسا بە كرێنى ئەم ماڵپەرە بە برِى 1.6 ملیار دۆلار.

2006 : دامەزراندنى گەوەرەترین ماڵپەرى تۆرى كۆمەڵایەتى بەناوى فەیسبووك بۆ قوتایبانى زانكۆ لەلایەن گەنجێكى بەهرەمەندەوە بەناوی مارك زوكەربێرگ، 

2010: ئێستاش وا ساڵى 2010 و جیهانى تەكنەلۆژى هەنگاوى گەورەى ناوەو پێشكەوتنێكى مەزنى بە خۆیەوە بینیوە و وە بەبرواى هەندێك لە پسپۆران تەكنەلۆژیا لەمەزیاتر پێشكەوتوتر نابێت بەڵكو دەبێـت پەرە بەوانەى رابردوو بدەرێت بۆئەوەى زیاتر خزمەت بە مرۆڤایەتى بكات بەامبەر ئەوەش گەورە كۆمپاناى تر هەیە و پێش هەمویانەوە ئەپڵ رایدەگەیەنێت كە ئەوان هەردەم لە پێشكەوتندا دەبن و و لە داداهێنانەكانیادا بەردەوام دەبن و لەدواى ئەوەش هەر یەكە لە گۆگڵ و یاهوو هۆتمەیڵ و دێل و ئێل جى و سامسۆنگ و سۆنى و و دەیان و بگرە سەدان كۆمپانیاى تر بەلێن بە هاوڵاتیان دەدەنەوە كە ئەوانیش بەردەوام دەبن لە بەرەوە پێش بردنى تەكەنەلۆژیا.


س:سایە کورد

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

2

وه‌ڵام: گەرانەوە بۆ مێژوی ئینتەر نێت، سەرەتا کان و قۆناغەکانی گەشە کردنی

ده ست خوش بو ئه م با به ته جوانه

http://i42.tinypic.com/2yovk15.jpg
ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت  هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا  هه موو  دونيا ده بوو  به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap:  :clap:          :clap:      :clap:      :clap:        :clap:    :clap:          :clap:         :clap:
:jang:           :jang:            :jang:         :jang:         :jang:                :jang:           :jang:
:vv:          :vv:            :vv:             :vv:              :vv:               :vv:           :vv:

3

وه‌ڵام: گەرانەوە بۆ مێژوی ئینتەر نێت، سەرەتا کان و قۆناغەکانی گەشە کردنی

سوپاس بۆتۆ بەرێز سۆران

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]