1

بابه‌ت: ئیبراهیم پاشای بابان

أبراهیم پاشای كوڕی ئەحمەد پاشای كوڕی سڵێمان پاشای كوڕی خالید پاشایە . لە كۆتایی ساڵی 1197كۆچی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابانی گرتوەتە دەست لە كۆتایی ساڵی 1199 بەرانبەر 1784 زاینی بنیاتی شاری سلێمانی ناوە، یەكێكە لە میرە هەرە بەناوبانگەكانی میرنشینی بابان‌و گەورەترین بەرهەمیشی دروستكردنی شاری سلێمانی-یە.
أبراهیم پاشا شازادەیەكی ئازاو جوامێر بووە، لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا شارەزاییەكی تەواوی هەبووە.. بەشێكی زۆری تەمەنی خۆی لە بەغدا بەسەر بردووە، لەبەر ئەوە حەزی لە ژیانی شارستانی بووە، هەربۆیە لەناو كاربەدەستانی ویلایەتی بەغدادا خۆشەویست‌و بەڕێز بوو.
ئەو سەردەمەی مێژووی میرنشینی بابان، سەردەمی ناكۆكی نێوان میرەكانی بابان‌و دەستێوەردانی رۆم‌و عەجەم بوو لە كاروباری میرنشینەكەدا، بۆیە زوو زوو میرەكان دەگۆڕدران.
سەرچاوە مێژووییەكان دەڵێن: پاشئەوەی كە لە نیوەی دووەمی سەدەی هەژدەدا مەحمود پاشای بابان وڵاتی بەبەی جێهێشت، والی بەغدا كە ناوی سڵێمان پاشا بوو، ئیبراهیم پاشای برازای مەحمود پاشای كرد بە فەرمانڕەوای بابان.
یەكەمین ئیشی ئیبراهیم پاشا دوای دەستبەكاربوونی ئەوەبوو لە نزیك گوندی مەڵكەندی‌و لە نزیك ئەو سەرایەی كە ساڵی 1775 مەحمود پاشا دروستی كرد بوو، بناغەی شارێكی هاوچەرخی دامەزراندو ساڵی 1784 ئەو شارەی كە ناوی نرا (سلێمانی) بوو بە پایتەختی میرنشینی بابان.
ئیبراهیم پاشای بابان، جگە لەو خزمەتە گەورەیەش، هەمیشە هەوڵی ئاوەدانكردنەوەو چەسپاندنی ئاسایشی داوەو توانی بە بێ شەڕو هەڵا، دەسەڵاتی بابانەكان بگەیەنێتە خانەقین‌و زەهاو و قەسری شیرین.. بەڵام رووداوە ئاڵۆزەكان‌و بەرژەوەندی هێزە دەسەڵاتدارەكان هەمیشە دژی ئەوە بوون ئاشتی‌و ئاسایش لە وڵاتی باباندا جێگیرببێ‌و چەند جارێك ئەم پاشا خێرخوازەیان لەسەر كار لابرد و دووبارە كردیانەوە بە فەرمانڕەوای میرنشینی بابان.
حوكمڕانی أبراهیم پاشا تا 1800 دەوامیكردووە .أبراهیم پاشا لە شاری موسڵ بە نەخۆشی كۆچیدوایی كردوە وە لە نزیك مەرقەدی حەزرەتی یونس بەخاكسپێردرا.

س/ pukm1

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]