بابهت: خۆراك و گرفتەكانی رۆژوو
[size=16]
ئەو خۆراكەی لە پارشێواندا دەیخۆین، تاكە سەرچاوە و هۆكاری بە بەهێزی و چالاكی مانەوەمانە لە ڕۆژدا. هەربۆیە تۆی ڕۆژووەوان دەبێت ئەو ڕاستییە بزانیت كە خواردنی ژەمی پارشێوان پێویستییەكی سەرەكی بە تەندروستی هێشتنەوە و لەش ساغیتە لە مانگی ڕەمەزاندا. هەربۆیە لە پارشێواندا گرنگترین و باشترین جۆری خۆراك كە بخورێت بریتییە لەو خۆراكانەی درەنگ هەرس دەبن و مادەی ڕیشاڵییان زۆر تێدایە، وەك دانەوێڵە و میوە و سەوزە هەمەجۆرەكان.
ژەمە خواردنی ئێوارانیش لەكاتی ڕۆژووشكاندندا، پێویستە بە خورما یاخود شەربەتی سروشتی دەستپێبكەین كە ئەمانە وا دەكەن وزە بە خێرایی بۆ جەستەمان بگەڕێتەوە و زوو هەست بە چالاكی و بەهێزی بكەین.
ئەو خۆراكانەش كە لە قورئان و فەرموودەی پێغەمبەردا (د.خ) باسكراوە وەكو هەنجیر و ترێ و خورما و زەیتون و سەوزە و میوەی هەمەشەچن، هەمووی لەڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە كە وزە و تینی زۆریان تێدایە بۆ لەش و بۆ ڕۆژووگرانیش زۆر بەسوودن. جگە لەمانە لێرەدا بە پێویستی دەزانین باسی یەكێك لەو كێشە تەندروستیانەتان بۆ بكەین كە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕەنگە ڕووبدات و چۆنێتی خۆپاراستن و چارەسەركردنیشیان دەخەینەڕوو:
دڵەكزە، وەك دەزانین گەدە پڕە لە ترشەڵۆك كە لەڕێی ناوپۆشەكەیەوە دەریدەدات و كرداری هەرسكردنی خۆراك و لەناوبردنی مادە ژەهراوییەكان و بەكتریا ئەنجامدەدات. زمانەی نێوان گەدە و سورێنچك ڕێگرە لە گەڕانەوەی خواردن و ترشەڵۆكی گەدە بۆناو سورێنچك، هەربۆیە ئەم زمانەیە ڕێگری دەكات لە دڵەكزێ. لەو كاتانەدا كە جوڵەی زمانەی نێوان گەدە و سورێنچك تێكدەچێت یاخود ترشەڵۆكی گەدە بە بڕێكی زۆر دەردەدرێت، ئەوا دەبێتەهۆی توشبوونمان بە دڵەكزە. برسێتی وا لە گەدە دەكات دەردانی ترشەڵۆك كەمبێتەوە، بەڵام لەكاتی بۆنكردنی خۆراك یاخود تەنانەت بیركردنەوە لە خواردنیش كرداری دەردانی ترشەڵۆكی گەدە بەرەو زیادبوون دەچێت. ئەوانەی كە پێشتر دڵەكزەیان هەبووە و لەلایەن پزیشكەوە دەرمانی تایبەتیان پێدراوە، ئەوا پێویستە لە ڕەمەزانیشدا بەردەوام بن لەسەر بەكارهێنانی دەرمانەكانیان بەتایبەت لە پارشێواندا. دڵەكزە لە كەسانی ئاساییدا و لە كاتی خواردن و ڕۆژوشكاندندا دەتوانرێت ڕێگری لێبكرێت بەم شێوازانە:
• خواردنی ژەمی مامناوەند و دووركەوتنەوە لە زۆرخۆری لە ماوەیەكی كورتدا.
• نەخواردنی خۆراكە چەورەكان.
• نەخواردنی خۆراكی سووركراوە.
• نەخواردنی خۆراكە تونەكان.
• كەمكردنەوەی خواردنەوەی چا و قاوە یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی دڵەكزە.
• ئەگەر دەتەوێت كەمتر گیرۆدەی دڵەكزە بیت ئەوا جگەرەكێشان بوەستێنە یاخود كەمی بكەرەوە.
قەڵەویش هەر خۆی هۆكارێكە بۆ توشبوون بە دڵەكزە، هەربۆیە مانگی ڕەمەزان دەرفەتێكە بۆ دابەزاندنی كێشت بەمەش كێشەی گەڕانەوەی ترشەڵۆك و دڵەكزەت نامێنێت.
گەر لەگەڵ ئەمانەشدا هەست دەكەیت پاش نانخواردن دڵەكزەت هەیە، ئەوا هەوڵبدە ڕاستەوخۆ دوای ژەمەكان پاڵنەكەویت و نەخەویت، یاخود لە كاتی پاڵكەوتندا سەرینێك یا زیاتر لەژێر سەرت دابنێ. بەهیوای لەش ساغی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەك و ڕۆژوویەكی تەندروست.
د. ئاوات واژەیی[/size]
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]
