sivan kaka نووسی:سڵاو کاک خەیاڵ من
١- بەگشتی مەکۆکانی خەیاڵت پێ چۆنە؟ مەکۆی خەیاڵ زۆر جوان و جیاوازە بەڵام یەک شت هەیە ئەندامان داوای هاوکاری دەکەن وەڵام نادرێنەوە
٢- هەلسوکەوتی بەڕێوەبەرانت پێ چۆنە لەگەل ئەندامان؟ باشن
٣- ئایا هەست دەکەی کە بابەتەکانی مەکۆ سوودت پێ دەگەیەنن؟ یان بێزار دەبی لە خوێندنەوە و بینینی بابەتەکان؟ بابەتەکان سوود بەخشن بەڵام لە هەندێک بابەت وەڵام نادرێیتەوە
٤- ئایا چی بکرێ باشە و چی نەکرێ بۆ ئەوەی مەکۆی خەیاڵ زیاتر خزمەت بە ئەندامانی بکات؟ وەڵا زۆر جوانە مەکۆ بەس تەنها ئەندامەکان کە داوای هاوکاریان کرد وەڵام بدرێنەوە.
کاکە خەیاڵ من لەسەر یاساکەت وەڵامم داوە
بەڵام ئامانجی سەرەکەیم هەر ئەمەیە ئەگینا مەکۆ زۆر جوان و بێکێشیە
تەنها کە ئەندامێک داوای هاوکاری دەکات با ئەو ئەندامە قەلەق نەبێت
ئەوەندە چاوەڕوانی وەڵام بێت خۆم یەکێکم لەوانەی کە زۆربەی کات داوای هاوکاریم کردوە
ناڵێم هەمووی چەند دانەیەک وەڵام نەدراومەتەوە تەنانەت 3 جار بابەتیشم تازە کردۆتەوە
سەرکەوتوو بیت کاک خەیاڵ هیوادارم نەبمە هۆی نیگەرانیت
دەست خۆش کاک سیڤان بۆ بەشداریکردنت لەم راپرسیە وە زۆر سوپاس بۆ ووتەکانت دەربارەی مەکۆی خەیاڵ بۆ مەسەلەی رەخنەکەش بێگومان رەخنە گرتن دەبێتە هۆی پێشکەوتنی مەکۆی خەیاڵ نەک ببێتە هۆی دڵ گرانی بەرێوبەران
بەرێز قسەکەت زۆر راستە کەوا ئەندامان وەڵام نادرێنە بەلام ئەم وەڵام نەدانەوە تەنها لە یەک بەشە ئەویش ( دارشتن و درووست کردنی ماڵپەر بەگشتی ) لەم بەشە ئەوەی بزانرێ وەڵام دەدرێتەوە ئەوەی نەش زانرێ ئەوە بە داوای لێبووردنەوە.
بەرێزم مەکۆی خەیاڵ لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە دامەزراوە هەر لەو کاتەوە کاک خەیاڵ مۆد و شتەکانی داناوە بۆ مەکۆ بۆیە هەندێ جار کە ئەندامێک داوای مۆدێک دەکا راستی دۆزینەوەی ئەم مۆدە لەناو فایلەکانی مەکۆ شتێکی ئاسان نییە و یان هەر لەوانەشە لەبیر کرێ کە چۆن ئەم مۆدە دانراوە چونکە کاری کۆدینگ کارێکی ووردە و ئاسان نییە ئەگەر بشی دۆزینەوە ئەوە لەوانەیە بە کەم و کوردتی بێ چونکە خۆت دەزانی کاری مۆد هەر پارچە کۆدێک لەلایەکی مەکۆیە.
بەڵام جگە لەم بەشە لە بەشەکانی تر تابکرێ وەڵامی گشت پرسیارەکان دەدرێتەوە لەوانەیە هەندێ جار پرسیارەکانمان بەرجاو نەکەوێ و نەیبینین ئەوەش شتێکی ترە بەڵام بە گشتی وەڵامی پرسیارەکان دەدرێتەوە جا چ لەلایەن ئەندامانی بەرێزەوە بێت یانیش لەلایەن بەرێوبەران و جاودێرانەوە بێت.
وە لەلایەن خۆمەوە داوای لێبووردن دەکەم لە هەر کەم و کورتیەک لە مەکۆی خەیاڵ دەبینرێ
لەگەڵ رێزم
One Beautiful Heart Is Better Than Thousand Beautiful FacesContact Info: [email protected]MFA @ Facebook: Facebook.com
