بابهت: بةسةرهاتى كابرايةكى هةزار
بەسەر هاتی کابرایەکی هەزار/هیوادارم سوودی لە وەربگرن.....
پیاویک داواکاری پێشکەش کرد لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بۆ ئەوەی کار بکات وەک کارگوزارلەدوای تەواو بوونی چاوپێکەوتنەکەی هەڵیان بزارد بۆ پاک کردنەوەی زەوی بیناکە،بەریوەبەرەکە پێی ڕاگەیاند کە ڕازامەندی و لیستی کار کردنەکەی و بەرواری دەست بە کار بوونی بۆ دەنێرن لە ڕێگەی لەریگەی پۆستی ئەلکترۆنیەوە ..
پیاوەکە وەلامیدایەوە:بەڵام من نە کۆمپیوتەرم هەیە نە پۆستی ئەلکترۆنی!؟
بەڕێوەبەرەکە وەڵامی دایەوە: (ســـەیـــرە!)هەر کەسێک پۆستی ئەلکترۆنی نەبێت ئەو کەسە بوونی نیە،،وە ئەو کەسەی کە بوونی نەبێت هەرگیز شایستەی کار کردن نیە..
پیاوەکە ڕۆیش بەلام زۆر بێ هیوا بوو بۆ بە دەست هێنانی کار ،زۆر بیری کردەوە کە چ ئیشێک بکات چونکە هیچ شک نابات جگە لە (10) دۆلار ،،کەوتە بیرکردنەوەیەکی قوڵ،پاشان ڕۆیش بۆ دوکانێکی سەوزە سندوقێک تەماتەی کڕی و بردی بۆ ناوچەیەکی نیشتەنی لای ماڵەکان دەستی کرد بە فرۆشتنی تەماتە ،
سەرکەوتوو بوو لە فرۆشتنی بۆیە ئەو ڕۆزە سێ سندوقی فرۆشت لە دوایدا گەرایەوە بۆ ماڵەکەی سەیری کرد لە هەمان ڕۆزدا (60) دۆلاری دەست کەوتووە پیاوەکە هەستی کرد کە دەتوانێت بەم شیوەیە بژی بۆیە بڕیاری دا ڕۆژانە ئەم کارە بکات بەیانیان زوو ئەڕۆیشت شەو ئەگەرایەوە..
پاش ماوەیەک پیاوەکە پارەیەکی باشی دەست کەوت بۆیە عارەبانەیەکی کڕی دیسان پارەی زۆرتری دەست کەوت گەڵابەیەکی کڕی بۆ گەیاندنی داواکریەکانی خەڵکلە دوای (5) سال پیاوەکە بووە خاوەنی گەورەترین مارکێتی خۆراک لە نەتەوە یەکگرتووەکان ..
دواتر پیاوەکە بیری لەوە کردەوە گرنتی(ضمان) ئایندەی خێزانەکەی بکات پەیوەندی کرد بە یەکێک لە کۆمپانیاکانەوە بۆ کڕینی پسولەی بیمەی ژیان (تأمین الحياة) بۆیە تەلەفۆنی کرد بۆ گەورەترین کۆمپانیای تائمین لەدوای رێکەوتن فەرمانبەری کۆمپانیاکە دوای کرد پۆستی ئەلکترۆنیەکەی پێبدات.
پیاوەکە وەلامی دایەوە:بەلام من پۆستی ئەلکترۆنیم نیە!!؟
فەرمانبەرەکە وەلامی دایەوە (ســــەیــرە!) پۆستی ئەلکترۆنیت نیەو سەرکەوتوو بوویت لە دروست کردنی ئەم سامانە گەورەیە!!
بیخە خەیاڵی خۆتەوە ئەگەر پۆستی ئەلکترۆنیت هەبوایە ئەمڕۆ لە کوێ ئەبوویت!!!؟
پیاوەکە دوای بیرکردنەوەی وەلامی دایەوە: (کارگوزار ئەبووم لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت).....




