1

بابه‌ت: موعجيزەيەكی يەكجار يەكجار مەزن...لەيەك وشەدا

[center][size=24]موعجيزەيەكی يەكجار يەكجار مەزن...لەيەك وشەدا

ثم استوى الى السماء وهي دخان

http://2upl.com//uploads/images/microkurd-f838c54cc0.gif[]

چەندين بەڵگەی تری  ڕاستي ‌و نوێ، زانايان دەربارەی دوكەڵی گەردوونی بۆمان ئاشكرا دەكەن ،كە بەڵگەن لەسەر ڕاستی ودروستی قورئانی پيرۆز،هەروەها ئەو وشەيەی كە قورئان بۆدەربڕينی سەرەتای دروست بوونی گەردوونی بەكاری هێناوە دەربڕينێكە ١٠٠% تەواوە و دەبينين كەزانايان لەهەمبەری دا چۆكيان داداوە.
قورئانی پيرۆز باسی‌ سەرەتای دروست بوونی گەردوون دەكات و دەڵێت دوكەڵێك بوو خوای گەورە كردی بە ئاسمان،كەچی بێ باوەڕەكان دەڵێن نەخێر ئەمە دوكەڵ نەبوەو تۆزو خۆڵی نێوان ئەستێرەكانە.
لەم لێكۆڵينەوەدا لەيەك وشەی قورئانی پيرۆزدا موعجيزەيەكی زۆر گەورەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە ،ئەويش بريتی يە لە وشەی (دخان) واتا دوكەڵ،ئەم وشەيەی لەقورئان داهاتوە لەكاتی باسكردنی سەرتای دروستكردنی بونەوەر،سەرەڕای ڕوونی مانای ئەم وشەيە بەڵام هێشتا ڕۆژهەڵاتناسەكان و خوێندكارە كەم عەقڵەكانيان ،گومان‌ دروست  دەكەن ،ئەوان دەڵێن كەگوايە زانايان ناويان نەناوە دوكەڵ، بەڵكو ئەوە هەورە تيرەبەربڵاوەكەی نێوان ئەستێرەكانەو پێی دەڵێن(تۆزو خۆڵ)،بەڵام قورئانی پيرۆز ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕاستي وشەكان و دەربڕينەكانی  دەردەخات، هەروەك پێغەمبەری پێشەوا_د.خ_فەرمويەتی(ولا تنقضي عجائبه) ،ئەوەی ئێستا لەم باسەدا دەيخوێنينەوە بينينێكی ڕاستەقينەی ئەم وێنانەيە كە بەهۆی تيلسكۆبی تايبەت بەم بوارەوە گيراون ،كەوا ڕاستەخۆ ڕاستی دەربڕينی قورئانی پيرۆز پيشان دەدەن.

[]http://2upl.com//uploads/images/microkurd-38c1005861.jpg
ئەمەوێنەی ئەم دوكەڵەيە كەزانايان بۆی چونەو پێان وتوە تۆزو غوباری گەردوونی.
ئەم پارچە هەورە بە بليۆنان كيلۆمەتر لێمانەوە دوورە.

بەڵام ئايا چ شتێكی نوێ دەركەوتوە؟؟!!.
ئايا وشەی (غبارالكون)لەڕوور زانستەوە ڕاسترە يان (دخان الكون)؟؟!!.
بۆچی قورئانی پيرۆز لەجياتی(دخان) وشەی (غبار)بەكارنەهێنا؟؟!!.

خوای گەورە كەباسی سەرەتای دروست بوونی بونەوەر دەكات ئاماژە بەوە دەكات كە ئاسمانەكان بەر لە دروست بوونيان دوكەڵ بوونە و خوای گەورە ئەم دوكەڵەی لەيەكتر جياوازكردۆتەوە لەحەوت قات دا ئاسمانەكانی دروست كردوون،لەم ئايتەدا خوای مەزن دەفەرموێ( ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ، فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ) فصلت: 11-12
واتا:
(  ئينجا ويستى ئاسمان ريَك بخات‏ و دروستى بكات لەكاتيَكدا كە دوكەلَ بوو، جا بە ئاسمان‏ و زەوى فەرموو: فەرمانبەردار و ملكەچ بن، بەخۆشى خۆتان يان بەزۆر بتانخەمە ژيَر دەسەلآتى خۆمەوە؟! هەردوولا خيَرا وتيان: ملكەچى تۆين‏ و چۆن دەفەرمويت وا دەكەين، (بيَگومان كاريَكى ئاسانە بۆ خواى بەدەسەلآت، زەوى و ئاسمان بيَنيَتە قسە، چونكە ئادەميزاد جۆرەها ئاميَرى هيَناوەتە قسە، دەم‏ و زمان‏ و ليَويشيان نيە،    لە ماوەى دوو رۆژدا (لەو رۆژانەى كە هەر خۆى ماوەيان دەزانيَت) ئاسمانى كردە حەوت چين و فەرمانى بۆ هەر چينيَكيش دەركرد، ئينجا دەفەرمويَت: ئاسمانى دنياشمان رازاندەوە بە ئەستيَرەوكردمانە چراخان‏ و كردمانە هۆى پاراستن، (لە شەرِى شەيتانەكان)، ئا ئەو شتانە هەمووى بە ويست‏ و فەرمانى زاتيَكە كە بالآدەست‏ و زانايە.

ئەمە ئەم دەقە قورئانيە بوو كە موعجيزەيەكی يەكجارمەزنی لەخۆ گرتوە كە بەم دواييانە نەبێت ئاشكرا نەببوو.

كاتێك زانايان سەيری ئاسمانەكايان دەكرد دەيانبينی كەوا تەژيە لە تۆزو خۆڵ،وەهەركاتێك هەورێكيان لەئاسمانەكان دەديت،ئەوا دەيانوت ئەم هەورە يان ئەم تۆزە لە ورديلەكانی تۆزی گەردوونيە ،بەڵام كاتێك بيركردنەوەيان‌ پێشكەوت،بيريان لەوە كردەوە كەهەندێك لەم تۆزە گەردوونيە بێنن بۆ زەوی و شيكردنەوەی لەسەر بكەن،بەڵام ئايا كەئەم شيكردنەوەيان لەسەر كرد ئەنجامەكەی چی بوو؟
[]http://2upl.com//uploads/images/microkurd-c2881868f3.jpg[/CENTER]
ئەم فڕۆكەيە بەتەواوی ئامادەيی و پێويستيەكانی ئامادەكرا بۆ ڕەوانە كردنی بۆناو بۆشاييەكانی ئاسمان و هێنانەوەی هەندێك لە نەيزەك وتۆزی گەردوونی بچوك و دواتريش ليكۆڵينەوە كردن لەسەری لەلايەن دەزگای ناساوە،

چەند زانايەك لەكاتی شيكردنەوەی تۆزە گەردونيەكان.
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-9f392f3221.jpg[]

سەير بكەن بەڕێزان يەكێك لەزاناكانی سەرپەرشتياری شيكردنەوە‌ی ئەم تۆزە گەردونيە‌ چي دەڵێت
(ئەم بەشە بچۆكۆڵانەی كەناومان لێنابوو(تۆزی گەردوون)ی هەرگيزاوهەرگيز ناشێت (تۆز) بێت و ئەگەر بمانەوێت دەر‌بڕينێكی تەواويان بۆ بكەي‌ن دەبێ بڵێين  كەوا باشترين وشە كەبەكاری ببەين وشەی(دوكەڵ)ە كەبە ئينگليزی پێی دەوترێ (Smoke).

[CENTER]http://2upl.com//uploads/images/microkurd-61513f8ad4.jpg[/]
ئەمە وێنەی هەورە دوكەڵێكی تيره كە زانايان ئاشكرايان كردوە كەوا هەورە دوكەڵاويەكان‌ زۆر تيرو تاريكن،بەڵام هەندێك ئەستێرەی لێوە نزيكن كەوەكو چرايەك ڕێگا ڕۆشن دەكەنەوە ‌،ئەمەش ڕێخۆشكەرێكە كەوا خوای گەورە بۆزاناكانی داناوە تاوەكو ئەم دوكەڵە ئاسمانيە ببينين و لە ڕاستی قورئانی پيرۆز دڵنابين ولەواتاوموعجيزەكانی زياتر تێ بگەن ،خوای گەورە دەفەرموێت ((وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ)) الأعراف: 54.
واتا:
ئەستێَرەكان (هەر هەموويان) بە فەرمانى خوا كەوتوونەتە گەرِو لە فەرمانى دەرناچن.

[]http://2upl.com//uploads/images/microkurd-3a7e21f1b8.jpg[/]
[CENTER]ئەمە وێنەی ئەم تاقيگەيەيە كە كاری تاقيكردنەوەی تۆزی گەردوونی ئەنجام داوەThe cosmic dust laboratory at the Johnson Space Center  لەناو زانكۆی واشنتۆن دايانناوە،ئەمەش يەكەمين تاقيگەيە لەجيهان دا كەبەبێ تلسكۆب كاری تاقيكردنەوەی گەردوونی بكات.

زانايان دەڵێن ئەو تەقينەوە مەزنانەی ئەستێرەكان كە دوكەڵێكی زۆری بەدواوەيە ، چارەسەرێكی تەواومان دەداتێ لەنهێنيەكانی گەردوون ،ئەويش بريتي يە لە هەبوونی دوكەڵێكی مەزن لە سەرەتای دروست بوونی بونەوەردا.
كەواتە زانايان ئەمە دوپات دەكەنەوە كەوا بوونەوەر لەسەرتادا تەژی بوە لە دوكەڵ،ئايا ئەمە هەمان ئەوم دەربڕينە نيە كە قورئانی پيرۆز بەر لەزياتر لە ١٤٠٠ساڵ باسی كردوە؟؟؟؟!!.
خوای گەورە دەفەرموێ ( ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ ) فصلت 11
واتا:
ئينجا ويستى ئاسمان ريَك بخات‏ و دروستى بكات لەكاتيَكدا كە دوكەلَ بوو.
كەواتە خۆشەويستان ئێستا بۆمان ڕۆن بوەوە كاتێ ڕۆژهەڵات ناسەكان دەيانەويست لەڕێگای وشەی (دخان)كە قورئان بەكاری هێناوە ڕەخنە لە قورئان بگرن،ئەوان دەيانوت دەبێ بگوترێ تۆزی گەردوونی نەوەك دوكەڵ ،بەڵام ئەنجامەكە پێچەوانە بوەوە، دوای تاقيكرنەوەكان ،ئەوان هاتنە سەر ڕای قورئان وتيان بەڵێ ئەمە دوكەڵە نەوەك تۆز.
ئێستا دوای پوچەڵ بونەوەی هەوڵە نەگريسەكانيان باچەندوێنەيەكی ڕاستەقينەی گەردوون ببينين كەبەئاشكرا دوكەڵ دەركەوتوە.

ئەمە وێنەيەكی ڕوونە دوكەڵی گەردوونی تيايدا دەركەوتوە.
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-9d22d4119d.jpg

ئەمەش وێنەيەكی ترە كەبە نيشانگەری (هابل) لەڕێگای تلسكۆبەوە گيراوە،بەهەمان شێوە دوكەڵەكە بەرچاو دەكەوێت.
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-773ea9c043.jpg

ئەمە وێنەی تەقينەوەيەكی گەلەئەستێرەكەمانە ،ئەم تەقينەوە ئەندازەيەكی زۆر مەزنی دوكەڵ دەنێتەوە ،ئەم وێنەيە بەهۆی تيشكی ژێر سووری گيراوە ،چونكە ئەم دوكەڵە بەهۆی دووريەوە بەچاوی ئاسایی نابينرێت.
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-a268a0b614.jpg[/]

كەواتە خۆشەويستانم :
دەزگای ناساو ڕۆژهەڵات ناسەكان وشەی (تۆز)يان بۆئەم دياردەيە دەربڕيوە،قورئانی پيرۆزيش بە وشەی (دوكەڵ) دەریبڕيوە ،ئايا كامەيان ڕاستە؟؟؟!!.
بێ گومان ئەوەی قورئان ڕاستەكەيە چونكە دەزگای ناساو هەم ڕۆژهەڵات ناسەكانيش لە بۆچونەكەيان پاشگەزبوونەوەو وتيان ( بەڵێ ئەمە نابێ _تۆز_ بێت بەڵكو دەبێ پێی بگوترێ _دوكەڵی گە‌ردووی_)
هەزارجار سبحان اللە ئايا موعجيزە و ڕاستی قورئان لەمە زياتر چی؟؟؟؟!!!.

وەرگێڕنی بەدەستكاری لەعەرەبيەوە((((((( عبد المجيد هەريری ))))))))
س_ مجلة الابتسامة‌ الالكترونية.
[/size][/center]

با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌دڵ دا بێت

2

وه‌ڵام: موعجيزەيەكی يەكجار يەكجار مەزن...لەيەك وشەدا

[size=16]سبحان اللە زور سةيرة قورئانى بيرۆز باسى هةموو شتيكى كردووة دةست خوش ,,,[/size]

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

3

وه‌ڵام: موعجيزەيەكی يەكجار يەكجار مەزن...لەيەك وشەدا

[size=24]dast xosh kak majeed[/size]

4

وه‌ڵام: موعجيزەيەكی يەكجار يەكجار مەزن...لەيەك وشەدا

[size=16]بەڕێزن زۆر سوپاس.[/size]

با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌دڵ دا بێت

5

وه‌ڵام: موعجيزەيەكی يەكجار يەكجار مەزن...لەيەك وشەدا

http://i55.tinypic.com/1qintj.png

http://img717.imageshack.us/img717/9420/spacervr.gif

6

وه‌ڵام: موعجيزەيەكی يەكجار يەكجار مەزن...لەيەك وشەدا

[center]بەڕێزی زۆر سوپاس.[/center]

با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌دڵ دا بێت

7

وه‌ڵام: موعجيزەيەكی يەكجار يەكجار مەزن...لەيەك وشەدا

ده ست خۆش بۆ بابه ته به سوده كانت

هه تا ده مرم موسلمانم____هه لكرى ريبازى قورئانم

                              (لا  تنس ذكر  الله)   

                        (اللهم قيني عذابك------يوم تبعث عبادك)

     (هه تا كه نجى مه ستى---هه تا بيرى سستى---ئه ى كه ى خوا ئه به رستى؟)

                      (((واما  بنعمت  ربك  فحدث)))

8

وه‌ڵام: موعجيزەيەكی يەكجار يەكجار مەزن...لەيەك وشەدا

[size=24]بەڕێزن زۆر سوپاس.[/size]

با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌دڵ دا بێت