بابهت: ژیانی پێغەمبەران ( 21 پێغەمبەر )
- چی دەربارەی پێغەمبەر (سلیمان ) دەزانی ؟
وەڵام/ خوای گەورە زانست و حیكمەتێكی زۆری پێ بەخشیبوو , زمانیئاژەڵانی دەزانی , پەری و ( جن ) و ( با ) ی بۆ ڕەخساندبوو , چیڕۆكی لەگەڵ باڵندەی ( هد هد ) هەبوو كاتێك هەواڵی پێ دا كە پادشایەك لە یەمەن هەیە خۆر دەپەرستن سولەیمان بۆ وڵاتی سەبەئی نارد داوای باوەڕهێنانی ڵاَ كردن بەڵام لە بری باوەڕهێنان خەڵاتی بۆ نارد بۆیە داوی لە جنەكان كرد كە تەختی ئەو بهێنن بەر لەوەی بێتە لای ئەوان , كاتێك پادشاكە هات باوەڕی هێنا .
چی دەربارەی پێغەمبەر (داود ) دەزانی ؟
وەڵام/ خوا زانست و حیكمەتی پێ بەخشیبوو , خوا چیاو باڵندەی بۆ ڕەخساندبوو لەگەڵ ئەو تەسبیحاتیان دەكرد , وە ئاسن بۆی نەرم دەبوو , ڕۆژێك نا ڕۆژێك بەڕۆژوو دەبوو , لە نیوەی شەواندا بە خەوەر بوو , وە خوا زەبوری بۆ دابەزاند .[/b]
- چی دەربارەی ( یوشع بن نون ) دەزانی ؟
وەڵام/ وارید بووە گەنجێك بووە كە هاوەڵی موسا بوو بۆ گەیشتن بە ( خضر ) , پێغەمبەرێك بووە خوای گەورە لەسەر دەستی ئەو بەنی ئیسرائیلی لە بیابانی سینا دەرهێناوە , وە شەڕی لەگەڵ فەلەستین كردووە و سەریش كەوتووە بەسەریاندا .
چی دەربارەی پێغەمبەر ( هارون ) دەزانی ؟
وەڵام/ برای پێغەمبەر ( موسا ) و هاوڕێی بوو لە بانگهێشتی فیرعەون بڕوا هێنان بە خوا , چونكە ڕەوان بێژ بوو , موسا لە شوێنی خۆی جێ ی هێشت كات]َك چووە چیای ( گور ) , بەڵام سامیری بەنی ئیسرائیلی هەڵخەڵەتاند بۆ گۆلك پەرستی و هارونیش زۆر داوای ڵاچ كردن بۆ گەڕانەوە بۆ لای خوا بەڵام خۆیان بەزل زانی , كاتێك موسا گەڕایەوە زۆر بە توندی سەرزەنشتی هارونی كرد .
چی دەربارەی پێغەمبەر موسا ( درودی خوای لێبێت ) دەزانیت ؟
وەڵام/ خودا بۆ فیرعەون و گەلەكەی نارد , بە دوو موعجیزە پشتی بەهێز كرد , یەكێكیان دارگۆچانەكە كە مارەكانی خوارد , دووەمیان دەستی دەخستە ناو گیرفانی كە دەری دەهێنا سپی دەبوو , موسا بانگی یەكتاپەرستی لێ كردن بەڵام فیرعەون شەڕی لەگەڵ كرد , پاشان خودا فرمانی پێ كرد دەربچێت بۆ میسر , فیرعەونیش بە سوپایەكی گەورە دوای كەوت , خوا فرمانی بە موسا كرد بە گۆچانەكەی بدات لە دەریا و بۆی لەت بوو باوەڕداران ڕزگاریان بوو و فیرعەون و دارودەستەكەی تیاچوون .
چی دەربارەی پێغەمبەر شوعەیب ( درودی خوای لێبێت ) دەزانیت ؟
وەڵام/ خوا پێغەمبەر بۆ گەلی ( مەدیەن ) ی نارد , ئەم گەلە ( ئەیكە ) یان دەپەرست , فڕو فێڵیان لە تەرازو و پێواندا دەكرد , داوای لە گەلەكەی كرد دادوەر بن و یەكتاپەرست بن بەڵام سەرپێچیان كرد و خۆیان بەگەورە زانی , بەڵێنی سزای خوایی پێدان و , خودایش سزای .............. بۆ ناردن .
چی دەربارەی پێغەمبەر یونس ( درودی خوای لێبێت ) دەزانیت ؟
وەڵام/ خوای گەورە بە پێغەمبەر بۆ گەلی نەینەوای ( موسڵ ) نارد بۆ یەكتاپەرستی , بەڵام سەرپێچیان كرد , ئینجا بەڵێنی سزای خوای پێدان لە دوای سێ ڕۆژ ئەوانیش ترسان و باوەڕیان هێنا , یونس دەرچوو لەگەڵ كەشتی یەك نزیك بوو نقومی ژێر ئاو بێت , ناچار بڕیاردرا كە یەكێك دەبێ خۆی هەڵداتە ناو ئاوەوە تا ئەوانی تر ڕزگاریان ببێت , سێ جار قورعەیان كرد هەرسێ جار یونس دەرچوو , خۆی هەڵدایە ناو دەریا و حوتێك خواردی , بە دوعای ( لا اله الا انت سبحانك انی كنت من الڤالمین ) پاڕایەوە تا خوا لە ناخۆشی و تاریكی یە ڕزگاری كرد .
دەربارەی پێغەمبەر ذول لكیفل ( درودی خوای لێبێت ) چی دەزانیت ؟
وەڵام/ یەكێك بوو لە پێغەمبەرانی خوا , لە هەر ڕۆژێكدا (100) نوێژی دەكرد , ووتراوە كەفیلایەتی و سەرپەرشتی گەلەكەی دەكرد و دادوەری بە دادپەروەری لە نێوان خەڵكی دەكرد تا ناویان نا ( ذول لكیفل ) .
چی دەربارەی پێغەمبەر ئەیوب ( درودی خوای لێبێت ) دەزانیت ؟
وەڵام/ لە نەوەكانی پێغەمبەر ئیبراهیمە , ئەیوب خاوەنی ماڵ و منداڵی زۆر بوو , وە خوای گەورە ( 13 یان 18 ) ساڵ بە نەخۆشی تاقیكردەوە و ئارامی گرت , ڕیوایەت كراوە كە خوای گەورە لە ڕۆژی دوایی بەڵگە بە ئارامی ئەیوب دەهێنێتەوە بەسەر گشت نەوەكانی ئادەم .
چی دەربارەی پێغەمبەر یەحیا ( درودی خوای لێبێت ) دەزانیت ؟
وەڵام/ منداڵی دوعای وەرگیراوی پێغەمبەر زەكەریایە ( درودی خوای لێبێت ) وە خوای گەورە خۆی ناوی ناوە یەحیا .
چی دەربارەی پێغەمبەر زەكەریا ( درودەی خوای لێبێت ) دەزانیت ؟
وەڵام/ سەرپەرشتی مەریەمی پاكی كردووە , داوای لە خوا كرد نەوەیەكی باش و چاكخوازی پێ ببەخشێ خودایش یەحیای بەندەی چاك و تەقواداری پێ بەخشی بانگخوازی بۆ یەكتاپەرستی كرد .
دەربارەی پێغەمبەر یەسەع ( درودی خوای لێبێت ) چی دەزانی ؟
وەڵام/ لە تەورات باسی كراوە , وە لە قورئانی پیرۆزیش دوو جار باسی كراوە , باس كراوە وەكو موعجیزەیەك ئادەمیزادێكی مردووی ڕاوەستاو كردووە .
چی دەربارەی پێغەمبەر" یەعقوب " ( درودی خوای لێبێت ) دەزانی ؟
وەڵام/ كوڕی پێغەمبەر ( ئیسحاقە ) , وە پێی دەگوترێ ( ئیسرائیل ) , بۆ گەلەكەی پێغەمبەر بووە , وە باوكی پێغەمبەر ( یوسف ) ە ( درودی خوایان لێبێت ) .
دەربارەی پێغەمبەر ( ئیسحاق ) ( درودی خوای لێبێت ) چی دەزانی ؟
وەڵام/ كوڕی گەورەمان پێغەمبەر( ئیبراهیم ) و خێزانەكەی ( سارە ) یە , موژدەی ئەم كوڕەیان لە لایەن فریشتەكانەوە پێدرا , لە قورئان بە ( غلام علیم ) كوڕێكی زانا ناوی براوە , لە وەچەی ئیسحاقەوە پێغەمبەر ( یەعقوب ) بووە .
دەربارەی ( لوط ) چە دەزانی ؟
وەڵام/ خوا بە پێغەمبەر بۆ گەلەكەی نارد تا ڕێنمونیان بكات , ئارەزوەكانیان لە جیاتی ئافرەت بە ڕەگەزبازی تێر دەكرد , جگە لە كەمێك لە خانەوادەكەی كەس باوەڕی پێ نەهێنا , تا هاوسەرەكەیشی باوەڕی پێ نەهێنا , كاتێك كە پێغەمبەر (لوگ) نائومێد بوو فریشتەكان (لوگ) و باوەڕدارانی ڕزگار كردو و ئەوانی تریشیان بەردباران كرد .
دەربارەی پێغەمبەر ئیبراهیم (درودی خوای لێبێت ) چی دەزانیت ؟
وەڵام/ خۆشەویستی خوایە , لە ناو گەلێك دەژیا كە هەسارەیان دەپەرست , بە سروشتی خۆی بەمە ڕازی نەبوو تا خوا هەڵیبژارد بە پێغەمبەر , بانگهێشتی گەلەكەی كرد بۆ یەكتاپەرستی , بەڵام بەدرۆیان خستەوە و ویستیان بیسوتێنن , خوا ڕزگاری كرد , خوا وەچەی پێغەمبەرانی لە ئیبراهیم بەدی هێناوە , لەگەڵ كوڕەكەی ئیسماعیل كەعبەیان دروست كرد .
دەربارەی ( صالح ) ( درودی خوای لێبێت ) چی دەزانی ؟
وەڵام/ خوا بۆ گەلی (په مود) ی نارد , خوا ڕزق و ڕۆزی زۆری پێدابوون بەڵام سەرپێچی پەروەردگاریان كرد , گەلێكی سەركەش و بت پەرست بوون , خوا پێغەمبەر ( صالح ) ی ( درودی خوای لێبێت ) بۆ ناردن بە موژدەدەر و ترسێنەر بەڵام بەدرۆیان خستەوە و , داوای بەڵگەیەكیان كرد , خوایش ووشترێكی وەكو بەڵگەیەك نارد و فرمانی پێ كردن كە ئازاری ووشترەكە نەدەن , بەڵام سەرپێیان كرد , خوداش سزای بۆ ناردن جگە لە (صالح) و باوەڕداران ئەوانەی تری بە ( صاعقە ) لەناوی بردن .
دەربارەی ( هود ) ( درودی خوای لێبێت ) چی دەزانی ؟
وەڵام/ خوا بۆ گەلی ( عاد ) ی نارد , كە لە ( ئەحقاف ) بوون , خوا هێز و ڕزق و رۆِزی زۆری پێدابوون بەڵام شوكرانەی خوایان نەكرد و , بەندایەتیان بۆ بت دەكرد , خودایش ( هود ) ی بۆ ناردن بەڵام بە درۆیان خستەوە ئازاریان دا , سزای خوا گەیشت بە بایەكی توند كە حەوت شەو و حەوت ڕۆژ بەردەوام بوو .
دەربارەی ( نوح ) ( درودی خوای لێبێت ) چی دەزانیت ؟
وەڵام/ خوا بۆ گەلەكەی نارد تا ئاگاداریان بكاتەوە لە سزای ڕۆژی دوایی بەڵام سەرپێچیان كرد و بەدرۆیان خستەوە , لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هەر بەردەوام بوو بەڵام خەڵكێكی كەم شوێنكەوتەی بوون , (950) ساڵ بانگهێشتی گەلەكەی كرد , ئەوان لەسەر كوفرو بێ باوەڕی بەردەوام بوون تا خوا بارانی لەسەر پچڕاندن , نوح بانگی كردن یاوەڕ بهێنن تا خوا سزایان لەسەر هەڵبگرێت باوەڕیان هێناو سزا هەڵگیرا بەڵام گەڕانەوە سەر بێ باوەڕی , تا خوا فرمانی بە نوح كرد لە هەر ئاژەڵێك جوتێك هەڵبگرێت لەگەڵ ئەوانەی باوەڕیان پێ هێناوە , ئیتر بە تۆفان و لافاو لەناو چوون .
چی دەربارەی ئیدریس ( درودی خوای لێبێت ) دەزانیت ؟
وەڵام/ لەسەر زەوی یەكەم پێغەمبەر ( نبی ) بووە دوای پێغەمبەر ئادەم ( درودی خوایان لێبێت ) , باوكی باپیرەی ( نوح ) بووە , بانگخوازی یەكتاپەرستی كردووەو (1000) لە نەوەی ئادەم باوەڕی پێ هێناوە , یەكەم كەس بووە بە پێنوس نوسیویەتی , وە یەكەم كەس بووە جل و بەرگی دوریوەو پۆشیویەتی , یەكەم كەس بووە لە زانستی گەردوون وئەستێرەكان ورد بۆتەوە .
چی دەربارەی شیپ ( درودی خوای لێبێت ) دەزانی ؟
وەڵام/ كاتێك ئادەم وەفاتی كرد ( شیپ ) هەڵسا بە هەڵگرتنی قورسایی ژیان و ڕێكخستنی نەوەكانی , وە پَغەمبەری خوا بوو ( درودی خوای لێبێت ) , ( شیپ ) واتا : خەڵاتی خوا ( هبە الله ) , بۆیە ئەم ناوەیان لێناوە چونكە كاتێك خوا پێی دا دوای ئەوەی كە هابیل كوژراوە ,كاتی وەفاتی وەسیەتی بە كوڕەكەی ( أنوش ) كرد جێ نیشی بێت , پاشان ( قینن ) لە دوای ئەو كوڕەكەی ( مهلاییل ) .
كورتەیەك دەربارەی پێغەمبەر ئادەم ( درودی خوای لێبێت )
باوكی مرۆڤایەتی یە , خوا بە دەستی خۆی لە گڵ دروستی كردووە , فریشتەكان سوژدەی ڕێزیان بۆ بردووە , وە خوای گەورە خۆی ناوی گشت شتێكی فێر كرد , وە هاوسەری لە پەراسووی چەپی ئادەم بۆ دروست كردووە , لە بەهەشت جێنیشنی كردوون , ئاگاداری كردنەوە كە نزیكی دارێكی دیاری كراو نەبن بەڵام شەیتان وەسوەسەی بۆ كردن و لە دارەكەیان خوارد , بەهۆی ئەم سەرپێچیەیان خوا دایبەزاندنە سەر زەوی , لە كێوی عەرەفە لەگەڵ دایكە حەوا یەكتریان ناسی , گوزەری ژیانی بۆ فەراهەم هێنان , داوای خواپەستی و یەكتاپەرستی لێ كردن , كردیە باوكی گشت مرۆڤ و نێردراوی خوا بۆ نەوەكانی , وە ڕیوایەت كراوە كە داوای لە خوا كردووە (40) ساڵ لە تەمەنی خۆی بداتە نەوەی ( داود ) وە خودا داواكەی قبوڵ كردووە , بەڵام كاتی گیان كێشانی وتویەتی : من هێشتا (40) ساڵ لە تەمەنم ماوە !! فریشتەی گیان كێشان وتویەتی تۆ ئەم چەند ساڵ تەمەنەی خۆت بەخشیوە بە نەوەكەت ( داود ) ئەویش نكۆڵی كردووە , ئا لەم كاتەوە نەوەكانی ئادەم نكۆڵی كردنیان بۆ جێ ماوە .
باخي دلان