بابهت: 10 فەرموودە
ئایینى پیرۆزى ئیسلام ریزیکى تاییبەتى بۆ ئافرەت داناوە و بە تەواوکەرو پالپشتى پیاوانى دائەنى، هەروەکوو پیغەمبەرى ئازیزمان دەفەرمویت (صلى اللە علیە وسلم) : (إنما النساء شقائق الرجال) رواە ابو داود بسند صحیح . واتە: (بەراستى ئافرەتان پالپشت و هاوکارى پیاوانن).
جا ئەگەر بە وردى سەرنجى ئەم فەرموودەیە بدەین ، بۆمان روون دەبیتەوە کەوا ئافرەت مافیکى ئیجگار زۆرى بۆ مسۆگەر کراوە ، وه ئەو فەرموودە پیرۆزە دەمکووتى هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە بانگەشە بۆ ئازادى ئافرەت دەکەن، بەلام مەبەستیان شکاندن و روخاندن و کاول کردنى ئافرەتە ، دەیانەوى راپیچى یانەکان و مەلهاکانیان بکەن بە ناوى ئازادییەوە. هیچ بەرنامەیەکیان بۆ ئافرەت پى نییە جگە لەو قسە هەلەق و بەلەقانەى کە وەکو تووتى بەردەوام دەیلینەوە کە دەلین :
1- فرە ژنى پیشیل کردنى مافى ئافرەته، بەلام خۆیان هیچ بەرنامەیان بۆ قەیرەیی خوشکانمان دانەرشتووە.
2- ئافرەت دەبی ئازادی سیکسی هەبیت، لەوەش مەبەستیان بی رەوشت کردنی کۆمەلگایە.
3- یاخود دەلین ئافرەت چۆنى بوێ نابى ریگەى لى بگیرى لەهەر شتیک کە دەیکات، بۆ هەموو ئەو ریکخراوانە دەستێکى پەنهان لەپشتیانەوەیە ئەیان سورینى و بەرنامەى روخینەریان بۆدائەنین بۆ بنبر کردنی رەوشت لەناو کۆمەلگاى کوردەوارییدا، کە هەر لەو رۆژەى کورد ئایینى پیرۆزى هەلبژاردووە بە ئاسوودەیى ژیاوەو خزمەتى بە ئایینى پیرۆزى ئیسلام کردووە.
خوشکى بەریزم: ئافرەت لە ئیسلامدا ریزى پیشەوەى کاروانی بانگەواز وشەهادەتیان گرتووە!
یەکەم کەس باوەرى هینا بە پیغەمبەر (صلى اللە علیە وسلم) (خەدیجە) بوو رەزاى خواى لیبیت ،
یەکەم شەهید لە ئیسلامدا (سومەییە) بوو رەزای خواى لى بیت ،
سەدان نموونەى ئازایى و بویرى لە لاپەرەکانى میژووى ئیسلامیدا ئافرەتان ئەکتەرى بوون.
1 - انما نهیت عن النوح، عن صوتین احمقین فاجرین : صوت عن النغمة لهو ولعب ومزامیر الشیطان وصوت عند المصیبة، خمش الوجوە وشق الجیوب ورنة الشیطان . رواە ابن سعید والبزار وقال البغوی حدیث حسن
واتە: بەلى ئیوەم قەدەغە کردووە لە دوو قیژەى بەد و ناهەموار : دەنگیک لە کاتی بوونی نیعمەت و خۆشییەکان کە بکریتە بەزم و هەراو زورنالیدانی شەیتان ، دەنگی دووەم لە کاتى ئاستەنگ و دژوارى کە بکریتە قیژەو چرنوک لە خۆدا ن و یەخە دادرین و زریکەى شەیتان.
2- قال رسول الله (صلى اللە علیە وسلم): تنکح المرأة لأربع: لمالها، ولحسبها، ولجمالها ، ولدینها فأظفر بذات الدین تربت یداك . رواە البخاری ومسلم
واتە: ئافرەتان بۆ یەکیک لەم چوارە هەلدەبژیررین و دەخوازرین ! یان بۆ مال و سەروەت ، یان لەبەر ریزداری خانەوادەی، یان لەبەر جوانییەکەی، یان لەبەر ئاین پەروەریەکەی، جا ئافرەتی خاوەن ئایین بخوازە، تا بەخت یاوەرت بیت.
3- قال رسول اللە (صلى اللە علیە وسلم) : خیرکم خیرکم لأهلە، وأنا خیرکم لأهلی . رواە ابن ماجة بسند صحیح.
واتە: چاکترینتان باشترینتانن بۆ خیزانی، منیش باشترینتانم بۆ خیزانم.
4- قال رسول اللە (صلى اللە علیە وسلم) : إنما النساء شقائق الرجال. رواە ابوداود بسند صحیح.
واتە :بەراستی ئافرەتان پالپشت و هاوکاری پیاوانن.
5- قال رسول اللە (صلى اللە علیە وسلم) : لا تمنعوا أماء اللە مساجد اللە، وإذا استأذنت إمرأة أحدکم الی المسجد فلا یمنعها . متفق علیە.
واتە: ریگە لە ئافرەتان مەگرن کە چوون بۆ مزگەوت، ئەگەر خیزانی یەکیکتان مۆلەتی چوونە مزگەوتی خواست با قەدەغەی نەکات.
6- قال رسول اللە (صلى اللە علیە وسلم) : إذا جلس بین شعبها الأربع ثم أجهد فقد وجب الغسل. رواە النسائی وهو صحیح.
واتە : ئەگەر پیاویک لە نیوان چوارپەلی ئافرەتی خۆی دانیشت و لەگەلیا جووت بوو، وە خۆی ماندوو کرد، ئیتر خۆشۆردن لەسەر هەردووکیان پیویست دەبی.
7- قال رسول اللە (صلى اللە علیە وسلم) : إن أخوف ما أخاف علیکم الزنا والشهوة الخفیة .رواە الطبرانی باسناد صحیح وقالە المنذری.
واتە: ئەوەی من لیی دەترسم و ترسم لیی هەیە بۆ سەر ئیوە زینا و شەهوەت و ئارەزووە.
8- قال رسول اللە (صلى اللە علیە وسلم) : لا تأتوا النساء فی استاههن، فإن اللە لا یستحی من الحق. رواە أحمد والترمذی وحسنە.
واتە : مەچنە لای خیزانەکانتان لە دواوە، چونکە خوای گەورە شەرم لە حەق و راستی ناکات.
9- قال رسول اللە (صلى اللە علیە وسلم) : الحیاء والعی شعبتان من الإیمان، والبذاء والبیان شعبتان من النفاق. رواە احمد وصححە الذهبی.
واتە: شەرم و زمان پاکی دوو لقن لە باوەر، سوکی و قسەزلیش دوو لقن لە دووروویی.
10- قال رسول اللە (صلى اللە علیە وسلم) : لإن یطعن فی رأس أحدکم بمخیط من حدید، خیر لە من أن یمس أمراة لە لا تحل لە.رواە الطبرانی وصححە الألبانی فی السلسلة الصحیحة.
واتە: ئەگەر دەرزییەکی ئاسن لەسەر یەکیک لە ئیوە بدریت باشترە بۆی لەوەی کە تەوقە یان دەست بدات لە دەستی ئافرەتیک کە ئەو ئافرەتە حەلال نەبیت بۆی.
باخي دلان