بابهت: بۆچی خەفەت دەخۆی !!!!
[size=24]پەروەردگار روونی کردۆتەوە کە ئەو لەگەڵ ئێمەیە ، نایەوێ سەرسام و بێ ئارام و دڵ ناکام و دڵ و پێ سوتاو و رەنجەڕۆ و بێزار و بێقەرار بین، ئەم لەگەڵ بوونەی خوا بۆ ئێمەی مرۆڤ هەمیشەییە نەبڕاوەیە و لەهەموو شوێنێکە.... دوای ئەم کورتە باسە لەسەر دەردی تەنیایی ، چەند شیرینە کە گوێت لە { وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ } الحدید4
واتە : جا لەهەر شوێنێک دابن ئەوزاتەلەگەڵتاندایە و پێتان دەزانێت،
يَكُونُ مِنْ نَجْوَىٰ ثَلَاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَا أَدْنَىٰ مِنْ ذَٰلِكَ وَلَا أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ } المجادلة
واتە : ، سێ کەس نیە چپە بکەن بەیەکەوە خوا جوارهەمیان نەبێت، پێنج کەس نیە ئەو زاتە شەشەمیان نەبێت، لەو ژمارانە کەمتر یان زیاتریش نیە کە ئەو لایان نەبێت و ئاگادار نەبێت بە سرتە و چپەیان، لەهەر شوێنێک و لەهەر کوێدا بن، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئاگاداریان دەکاتەوە بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامیانداوە، چونکە بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زانایە
ئەم ئایەتانە چەند ئادەمیزادە تاوانبارەکان ئەتۆقێنێ و ئاگاداریان دەکاتەوە کە کاری خراپە مەکەن چونکە لەگەڵتانین و پێی ئەزانین ، هەر ئەوەندە و زیاتر دڵنەواییەکە بۆ باوەرداران و ئەو مرۆڤانەی کە هەست بە نامۆ بوون دەکەن و لە دنیا بەدەستی تەنیاییەوە دەناڵێنن ، کە خەفەت مەخۆن ، ئێمە لەگەڵتانین ، هەرکەسیش خوایی لەگەل بی( کە خاوەنی گەردوون و بوونە) ناکرێ خەفەت بخوا... پێغەمبەر ( صل اللە علیە وسلم) کە لەدەستی بێباوەران و دوژمنانی پەیامەکەی لە مەککە رۆیشت ، تەنیا ئەبو بەکری هاورێی لەگەل بوو، کە دوژمنان لێیان نزیك بوونەوە و گەیشتنە بەردەمی ئەو ئەشکەوتە کە خۆیان تێدا حەشار دابوو، ئەبووبەکرد کە لە چاو پێغەمبەر ( صل اللە علیە وسلم) هێشتا پلەیەکی نەبڕییبوو لە جیهانی عیرفاندا ، کەمێك ترسا و خەفەتی خوارد کە کارمان لەنگ بووە، پێغەمبەر ( صل اللە علیە وسلم) کە تەوا مەعییەتی خوای لەمس دەکرد و لەگەلبوونی ئەوەی هەستی پێئەکرد بەئارامی دڵنەوایی کرد و پێی وت { ...... لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا } التوبە
واتە : خەفەت مەخۆ، دڵنیابە خوامان لەگەڵە،
هەر لە ئەنجامی ئەمدا بوو { فانزل اللە سکینتە علیە وایدە } ئەوسا ئیتر خوا ئاسودەیی و ئارامی دابەزاندە سەری و پشتگیری و بەهێزی کرد }
هەرکەس باوەری بەم لەگەڵ بوونەی خوا هەبێ ، هەمیشە هەست بە بەرزو بڵندی خۆی دەکا و رەوش نییە بۆی لەکاتێکدا ئاوا بەرزە ، کە خەفەت بخوا و ورەی بڕوخێ و نائومێد بێ { وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُۆْمِنِينَ ال عمران 139
(ئەی ئیمانداران) کۆڵ مەدەن و ساردمەبنەوە و خەفەت مەخۆن، چونکە هەر ئێوە سەربەرزو سەرفرازو سەرکەوتووترن ئەگەر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.
کێیە کە لەم ئایەتانە ( وەك خۆی ) حاڵی دەبی ؟!!
شادی و ئاسوودەیی ئەوەیە کە لە تەنیاییدا هەستی پێئەکەی ، نەك لە ناو قاڵەو هەراو زەنای خەڵکیدا........
کتێبی مرۆڤ و پەیامداری
one[/size]
اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت
