بابهت: حوكومةتي سوران
میرنشینی سۆران
دامەزراندنی میرنشینی سۆران لە لایەن كوردێكەوە بوو ناوی كەڵۆس بوو. كەڵۆس كوردێكی گەلێك ناودار بووە. لە سەردەمی مەر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەكات و خۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی 1813دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی كوڕەكەی خۆیەوە كە ناوی میر متەمەد بووە، میرمتەمەد پیاوێكی هۆشیار و زیرەك بووە، زۆر بەناوبانگ بووە، ئەم میر متەمەدە زیاتر بە پاشا كوێرە بەناوبانگ بووە.
میر متەمەد كاروباری میرێتی دەكاتە دوو بەشەوە:
1 ـ چارەسەركردنی شەڕ و گێرەوكێشەی ناوخۆیی.
2 ـ خەبات لە پێناوی بەرفراوانكردنی میرنشینی سۆراندا. میرمتەمەد ـ پاشا كۆرە ـ پاش تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر میرێتییەكەیدا، واتە لە ساڵی 1816دا كارخانەیەكی چەكی لە كاولان كە نزیكی ڕەواندزە دروست كرد.
لەو كارخانەیەدا، شمشێر تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ و ... هتد درووست دەكران.
پاش ئەوەی میر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و دەستی دایە خەباتی بەرفراوانكردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایەكی سەربازیی لە 30000 (سی هەزار) سەرباز درووست كرد، لەوانە 10000 (دە هەزار)ی سوارە و 20000 (بیست هەزار)یشی پیادە بوون.
لە ساڵی 1833دا سنووری میرنشینیی سۆران گەلێك بەرفراوان بوو. لە باكوورەوە دەگەیشتە جزیرە و لە باشووریشەوە تاكوو زێی بچووك و لە لایەكی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان.
میرمتەمەد بۆ بەڕێوەبردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێكی دانا.
لە سیستێمەكەیدا خەزێنەیەكی سێ بەشیی پێك هێنا:
1 ـ بەشی ماڵ و مڵكی تایبەتیی میر.
2 ـ بەشی داهات و باج.
3 ـ بەشی دارایی و فەرمانڕەوایی و شارەكان و ... هتد.
میرمتەمەد لە ساڵی 1830دا لەشكرێكی مەزنی بە سەرۆكایەتیی ئیبراهیم پاشا، دژی سوڵتان مەتموودی دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەكی تریشەوە لەشكرێكی تری بە سەرۆكایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی كوردیان تیا دەژیا.
میر لە ساڵی 1834دا پەیمانێكی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆر كرد.
دەوڵەتی عوسمانیش هەردەم خەریكی پلانی هێرش بردنە سەر میرنشینی سۆران بوو، بەڵام هەر سەر نەدەكەوت.
لە ساڵی 1836دا عوسمانییەكان بە سەرۆكایەتیی ڕەشید پاشا، هێزێكی گەورە و گرانیان ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێك قورس بەرپا بوو. لە دواییدا هێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی سۆران بگرێ.
دوایی میرمتەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمووڵ. سوڵتان مەتموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد كرد، بەڵام لە گەڕانەوەدا بۆسەیەكیان بۆ دا نا و بە نامەردی میرمتەمەد ـ پاشا كۆرە ـ یان كوشت و میرنشینیی سۆرانیان هەڵوەشاندەوە.
http://www.myfootballgames.co.uk/catego … mes/1.html