1

بابه‌ت: هەندێ پرسیارکە زۆر گەنجان دەیکەن لە ژیانی هاوسەری

-سەرجێی لە گەڵ خێزانی دووگیان.
به ‌ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان.
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار، دروود و ڕەحمەت لە ‌پێغەمبەری ئازیز (صلی اللەعلیە وسلم) و هەروەها لە ئال و یارانی.

سەرجێی لەگەڵ خێزانی خۆت کاتێک دووگیان بێ، جائیزە و هیچی تێدا نییە وەکو شەرع، وەکو زانستیش بەهەمان شێوە هیچ زیانێکی نییە بە تایبەتی لە مانگەکانی ئەوەڵ، هەروەها پسپۆڕان دەڵێن بەڵکوو لە مانگی کۆتاییش جیماع بکرێ باشە چونکە مەنی پیاو یارمەتی منداڵبوونەکە دەدات وەک ئاسانکاری و دەستپێکردنی ژانی کاتی منداڵبوون، بەڵام پسپۆڕانیش ئەوەش دەڵێن کە لە هەندێ ئافرەتان ڕەنگە ببێتە هۆی ئازار ئەویش لەبەر دوو هۆ:
١/ وەک پێشتر باسمان کرد مەنی پیاو مادەیەکی تێدایە کە ناوی(پروستاجلاندين)ە وا لە منداڵان(رحم) دەکات تووشی گرژی و هەڵبڕزکان ببێ، لەوەش ئازار پەیدا دەبێ.
٢/ لە کاتی جیماع وەختێ ئافرەتەکە ئارەزووی دەهەژێ، دیسان منداڵانی دەگرژێ و ئەگەر حامل بێت بۆی هەیە ئازاری بۆ پەیدا بێت.

لەمەوە؛ ئەگەر ئافرەتێک لەوانە بوو ئازاری دەبێ و ناڕەحەتی دەکات، باشتر وایە سەرجێی لەگەڵی کەمتر بکرێ یاخوود مەنی فڕی نەدرێتە فەرجییەوە(مهبل: جۆگەی جیماع)، هەروەها ئەو ئافرەتانەش کە منداڵیان لەبەر ڕۆیشتووە ، نابێت لەو مانگانە سەرجێیان لەگەڵ بکرێ کە منداڵیان تێدا لەبارچووە چونکە ڕێی تێ دەچێ بەهۆی مەنییەوە لەبارچوونیان بەسەر بێت.

ماوە کە بڵێین؛ پێویستە پیاو زۆر لە خێزانی خۆی نەکات لە زۆری جیماع و چۆنێتییەکەی چونکە ئافرەت لەو کاتە جووڵەی ئاسان نییە و ناڕەحەتی هەیە، بۆیە وا باشە بە جۆرێک سەرجێی بکرێ لەگەڵ کە بۆ ئەو ئاسان بێ و مایەی ئەزییەت نەبێت.

خوای گەورەش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

2-مژینی ئەندامی پیاو لەلایەن خێزانی حوکمی چۆنە؟
به ‌ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان.
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار، دروود و ڕەحمەت لە ‌پێغەمبەری ئازیز (صلی اللەعلیە وسلم) و هەروەها لە ئال و یارانی.

بۆ‌ وەڵامی پرسیارەکەی بەڕێزتان:


ئەو کارانە دەقێکی ئاشکرای لەسەر نەهاتووە، بۆیە دەکەونە بەشی ڕێپێدراوەکان(المباحات)، بەڵام لە ڕووی ئەوەی دەم بۆ خواردن و خواردنەوە و قسەکردن و زیکری خوایە و ئەو کارەش زیاتر چاولێکەرییە و لە پێشنینانمان نەبیستراوە، هەروەها کارێکە لەگەڵ ڕەوشتی بەرز و ڕاگرتنی بەها جوانەکان پێچەوانەیە باشتر وایە نەکرێ یان کەمترین حاڵەتی با بەزۆر و فشار نەبێ، بەڵکو ئەگەر ئافرەتەکە ڕازی نەبوو زۆری لێ نەکرێ چونکە بێگومان ئەو کارە کە نائاساییە پەیوەندیشی هەیە بە ویست و بێز و قەبووڵکردنی بەرامبەرەوە..

خوای گەورەش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

3-حوکمی جیماعی دواوە(کۆم) لەگەڵ خێزاندا.
به ‌ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان.
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار، دروود و ڕەحمەت لە ‌پێغەمبەری ئازیز (صلی اللەعلیە وسلم) و هەروەها لە ئال و یارانی.

بۆ‌ وەڵامی پرسیارەکەی بەڕێزتان:


حوکمی جیماعی دواوە(کۆم) وەکمو پێشتر باسمان لێوە کردووە حەرامە و لە گوناهە گەورە سامناکەکانە، بکەری نەفرینی لێ دەکرێ و خوای گەورە تەماشای ناکات لە ڕۆژی قیامەت بە مانای ڕەحمی پێ ناکات مەگەر ئەوەی زوو تۆبە بکا و پەشیمان بێتەوە، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی " ملعون من أتى امرأته في دبرها" رواە أحمد و‌‌أبوداود، لە ڕیوایەتێکی تری ئیمام ئەحمەد دەفەرموێ "لا ينظر الله عز وجل إلى رجل جامع امرأته في دبرها". ئەگەر بە حەڵاڵی بزانێ لە ئیسلام دەردەچێ و ئەگەریش بڕوای وابێ حەرامە بەڵام ئەنجامی بدات ئەوە کوفری خوار کوفری گەورەی کردووە، لە ئیسلام دەرنەچووە بەڵام گوناهێکی زۆر گەورەی کردووە وەک لەم فەرموودە هاتووە" من أتى حائضاً أو امرأة في دبرها أو كاهناً ‏فصدقه، فقد برئ مما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم".
سەرجێی پیاو لەگەڵ خێزانی خۆی بە(اللوطية الصغرى) نێربازی بچووک ناسراوە، لە بوونی دەستەڵاتی ئیسلامی ئەگەر پێی بزانرێ وەک ئەوەی ژنەکە سکاڵا بکات، ئەوا سزایەک دەدرێ کە حاکم دیاری دەکات(تعزیر) خۆ ئەگەر بەردەوام بوو ژنەکەی لێ جیا دەکرێتەوە..

خۆ ئەگەر بەندەش ئەو تاوانە بشارێتەوە و تۆبەی لەسەر بکات و پەیمان بدات بە خوای گەورە نەگەڕێتەوە سەری، خوای گەورە لێی خۆش دەبێ و هیچیش کەفارەتی ناکەوێ.

خوای گەورەش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

4-ئەگەر ئافرەت لە حەیز بوو چی حەڵاڵە؟
به ‌ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان.
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار، دروود و ڕەحمەت لە ‌پێغەمبەری ئازیز (صلی اللەعلیە وسلم) و هەروەها لە ئال و یارانی.

بۆ‌ وەڵامی پرسیارەکەی بەڕێزتان:


خوێن ئەگەر حەیز بوو، ئەوا جیماع حەرام دەبێ لەگەڵ خێزان، لەو ماوەیە پیاو بۆی هەیە هەموو کارێکی سێکسی و ئارەزوومەندی بکات لەگەڵ خێزانی تەنها جووتبوونی ڕێگەی فەرجی نەبێ، بێگومان جیماعی دواوەش(کۆم: دبر) حەرامە هەموو کات، لەوە بەدەر، پیاو بۆی هەیە بە جەستەی خێزانی ئارەزووی خۆی دەر بکات، لە ماچ و دەستبازی و خۆڕەحەتکردن بەلاشەی، بەڵكوو پیاوەکە دەتوانێ ئارەزووی خێزانیشی بجوڵێنی و تێری بکات بە بەکارهێنانی پەنجەی وەک نمونە.. لە جاهیلییەت و لەلای دینەکانی تر ئافرەتیان لا پیس دەبوو کاتێک دەکەوتە سووڕی بێنوێژی.. بەڵام لە ئیسلام تەنها جیماعی فەرجی نەبێ هەمووی حەڵاڵە و پاکە. ئەوەش چونکە حەیز ئازارە و ئافرەتەکە پێویستی بە پشوو و حەوانەوە هەیە..


خوای گەورەش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

5-السلام علیکم..
سڵاو و ڕێزم بۆ ئێوەی خۆشەویست، پرسیارێکم هەیه له خزمەتی جەنابتانا.. برایان پرسیارەکەم ئەوەیه.. ئەگەر کوڕێک، کچێک ماره بکات ئەتوانێت له کاتی دەستگیرانداریا دەستبازی لەگەڵدا بکات پێش ئەوەی بیگوێزێتەوه. بەدەر له جووتبوون.. واتا مەبەستم لەوەیه دەستبازی لەگەڵدا بکات بەهەموو جۆرەکانیەوه بەڵام لەگەڵی جووت نەبێ یان نەخەوێ، ئەمه پێش گواستنەوه مەبەستمه تەنها مارەی کردبێ .
خوای گەوره لێتان ڕازی بێت و پاداشتی بەخێرتان باتەوه برا بەڕێزەکان..
السلام علیکم ورحمة الله و برکاته

به ‌ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان.
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار، دروود و ڕەحمەت لە ‌پێغەمبەری ئازیز (صلی اللەعلیە وسلم) و هەروەها لە ئال و یارانی.

بۆ‌ وەڵامی پرسیارەکەی بەڕێزتان:
ئەسڵ ئەوەیە ئافرەت حەرامە لە پیاو مەگەر بەبەڵگەیەک حەڵاڵ بکرێت، گرێبەستنی مارەکردنی ئیسلامی(العقد الشرعی للزواج) هۆی حەڵاڵکردنی ئافرەتێکە لە پیاوێک، لەدوای دامەزراندنی ئەو گرێبەستە ئیتر ئەو پیاو و ئافرەتە بۆیەک حەڵاڵ دەبن و بۆیان هەیە هەموو شتێک لەدەستبازی و دەستگرتن و یەکتربینین و تەنانەت سەرجێیش بکەن!
بەڵام لێرە ڕاستییەک هەیە؛ ئەویش ئەوەیە کە شەرعی ئیسلام ڕێز و خوێندنەوەی بۆ ڕەوشت و نەریتی میللەتان داناوە(ئەوانەیان کە پێچەوانەی فەرمانێکی خوا و پێغەمبەرەکەی نابنەوە)، لەناو خەڵكی خۆشمان وا باوە کە پیاو هەتاوەکو خێزانی خۆی بە ئاشکرا نەگوێزێتەوە بۆی نەبێت سەرجێی لەگەڵ بکات، تەنانەت چوونە دەرەوە و بەتەنیا پێکەوە بوون لەلای هەندێ ناوچە و هۆز و خەڵکی..
بۆیە ئەگەر پیاوەکە ڕەچاوی ئەو نەریت و باوەی کەسوکاری کچە بکات ئەوا شتێکی باشی کردووە و هەڵە نییە.
هۆی ئەوەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لایان وایە هەتاوەکو کچەکەیان بەئاشكرا و بەرچاوی خەڵكی نەبرێتە ماڵی زاوا عەیبەیە لەسەریان یاخوود ڕەنگە حیسابی ئەوەش بکرێت کە ڕەنگە پەشیمانی و سەرنەگرتنی ئەو زەواجە ڕووبدات، ئەو ساتەش کچە دەبێتە قوربانی و تووشی شکستی دەروونی دەبێت هەروەها کەسوکاری.. کارەساتی لەوجۆرەش زۆر ڕوویداوە..

خۆ ئەگەر لەلایەن کەسوکاری ئافرەتەکەوە شتێکی وانەبێت، ئەوا هیچی تێدانییە پێشگواستنەوەش پێکەوە بچنە دەرێ و وەکو هەموو ژن و مێردێکی ئاسایی ڕەفتار بکەن.

خوای گەورەش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

6-دواخستنی جیماع لەشەوی یەکەمدا..

بەناوی خوای بەشندەی میهرەبان.

سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار، دروود و ڕەحمەت لە ‌پێغەمبەری ئازیز (صلی اللەعلیە وسلم) و هەروەها لە ئال و یارانی.
بۆ‌ وەڵامی پرسیارەکەی بەڕێزتان:

لە وڵامی پرسیاری یەکەمتدا دواخستنی جیماع لە شەوی یێکەمدا ئەمەیان دەگەرێتەوە سەر رەزامەندی خۆت . بەڵام واباشە دوای نەخەیت و پەلەی لێبکەیت .

لیژنەی وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرعییەکان/‌ دەنگی ئیسلام.

پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:له‌کاری چاك و په‌سند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌که‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ به‌روو یه‌کی خۆش و کراوه‌ رووبه‌رووی براکه‌ت ببیه‌وه‌.

اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

http://www.tvquran.com/banr/tvquran_6.gif