بابهت: ((ئەو زیندوانەی کە مردوون))
[center][size=16]تووش بون بە شێتی ئەنجامێکی ڕوونی هەڵاتنی نا ڕاستەوخۆیە لە ڕاستیەکان ئەو ڕاستیانەی
کەقبوڵ کردنیان تاڵه،شێتەکان پەنادەبەنە بەر یەك جیهانی خەیاڵی و بێ ئاگا لە هەمووشتێ ،بەبێ
سوود لە کۆمەڵگا ئەژین و هاوکاری کەس ناکەن. خۆیان بەدوور ئەگرن لە گرفت و کێشەو
هەراکانی دوونیا چونکە تاقەتی ڕوبە ڕوبوونەوەیان نیە هەوڵ ئەدەن سندوقە بچکۆڵەکەی مێشکیان
لە هەموو شتێ خاڵی بکەنەوەو بیر لە هیچ شتێك نەکەنەوە ،هەندێ جاریش دوور ئەکەونەوە لە نان
خواردن و قسە کردن ئارەزوو ئەکەن هەمیشە تەنهابن و هیچ کەس نارەحەتیان نەکات وە ئامادەش
نین کە دەست لەو کارەیان هەڵگرن هەر بۆیە زۆربەی جار بە شێتەکان ئەوترێ مردووە زیندووەکان
چونکە دەستیان بە خۆکوشتنی دەروونی خۆیان کردووەو پەنایان بردۆتە بەر جیهانێکی وەهم و
خاڵی ،دوونیایان تەرك کردووە لە بارەی دەرونیەوە لە فەزایەکی خاڵی لە هەموو شت ژیان بە سەر
ئەبەن ،لەکاتێکدا خەڵکی تر مەردانە بەزانست و زانین خەریکی جێ بە جێ کردنی ئەرکو
لێپرسراوێتیەکانن. شێتەکان بۆ خۆیان ئارامگایەکی تایبەت و خەیاڵیان دروست کردووە کە بە هیچ
شێوەیەك ئامادەی چوونە دەرەوە نین لێی، وەك بڵێی دەنگێك هەمیشە بە گوێیاندا بخوێنێت و بڵێت
(دەردی تۆ قابیلی چارەسەر نیە...هەربۆیە بیری لێمەکەرەوە کەنار بگرە لە هەموو شتێ، باقی
تەمەنت لە دوونیای تایبەتی خۆت بەسەربرە)... [/size][/center]
بۆچی خهڵک منیان خۆشدهوێ و تۆیان خۆشناوێت؟
مردن وتی چونکه تۆ درۆزنێکی جوانی ،
بهڵام من راستیهکی به ئازارم .