1

بابه‌ت: چیرۆک / دایکێکی میهرەبان و ماندوو نەناس کوڕێکی بێ وەفا

http://i56.tinypic.com/c43vd.jpg                                [size=16]ئه و چیرۆکه ى چاوه كانتان ئه گريێنێت :
کاتێک چاوم بە دنیاهەڵ هێنا تەنها دایکم ئەبینی ئەویشقەدەری خوای گەورە   
دایكم تەنها خاوەنی‌ چا...وێك بوو... ڕقم لێی بوو ...چونكە دەبووە مایەی‌ تەریقبونەوەم .
دایکم بۆ بژێوی ژیانمان لەو قوتابخانەیەی‌ كەمنی‌ لێبووم وەك چێشت لێنەر كاری‌ دەكرد بۆ ئەوەی‌ بژێوی‌ ژیانمان دابین بكات و جێگای‌ باوكم بۆ پڕبكاتەوە ،دایکم منی زۆر
خۆش دەویست هەموو هیواو ئاواتی لە
ژیاندابینینی من بوو. ڕۆژێ‌ لە ڕۆژان ...كە ئەو كات لە قۆناغی‌ سەرەتایی‌ دەمخوێند ، هات بۆ پۆلەكەم بۆ ئەوەی‌ بەبینینی‌ جگەر گۆشەكەی‌ كەمێك لە ماندووبونەكەی‌ و هیلاكیەكەی‌ بڕەوێنێت و هەناسەیەكی‌ پڕ لە لە ئارامی‌ هەڵمژێت.
بە هاتنی‌ دایكم بۆ پۆلەكەم زۆر هەستم بە تەریقبوونەوە كرد و بە چاوە پڕ ئاگرینەكانم غەزەب بارانم كرد ... پێم ووت چۆن كاری‌ وا دەكەی‌ ...بۆ هاتویت بۆ ئێرە بۆ لام .........

بۆ ڕۆژی‌ دواتر قوتابیێكی‌ هاوپۆلم پێی‌ ووتم : دایكی‌ تەنها چاوێكی‌ هەیە....ئوەەە
لەو كاتەیا حەزم دەكرد دڵم لە لێدان بكەوتایەو بمردبام یاخود دایكم لە ژیانم دوركەوتبایەتەوە وهەرنەمدیبوایەتەوە ، چومە شوێنی‌ كارەكەی‌ و دایكم هەر كە چاوی‌ پێ كەوتم بە زەردەخەنەوە پێشوازی‌ كردم و بەرەو ڕووم هات ...منیش زۆر بە توڕەیەوە هاوارم بەسەریا كرد و پێم ووت بمردبوای‌ باشتر بوو نەوەك سەردانی‌ منت كردبا ، هیچ وەلاَمی‌ نەدامەوه،تەنها لە ناخی خۆی ئازارەکانی ئەڕەواندەوە بۆ ئەوەی من کۆڵنەدەم لە کۆشش و سەرکەوتن.‌
هیچ بیرم لەووتە ناشیاوەكانم نەكردووە چونكە زۆر توڕەبم ! وە هیچ گوێم بە هەست و نەستی‌ ئەو نەدا...
هیوایەتم بوو ئەو شوێنە بەجێبێڵم ، هەوڵی‌ زۆرم دا تا یەكەیەكەی‌ قۆناغەكانی‌ خوێندنم بە سەركەوتوویی‌ تەواو كرد وە بە هۆی‌ نمرەكانمەوە توانیم لەزانكۆی‌ سەنگافورە وەربگیرێم...بەڵام هەموو سەرکەوتنێکی من سەرچاوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و ماندو بونی دایکم........
چووم بۆ سنگافورە ..بە هەوڵی‌ زۆرمەوە توانیم خوێندن بەسەركەوتویی‌ تەواو بكەم...پاشان هەر لەسنگافورە ژیانی‌ هاوسەریم پێك هێنا...وە خانوێكم كڕی‌ تێیدا نیشتەجێ‌ بووم... پاش چەندوەختێک چەند مناڵێكمان پەیدابوو زیاتر ژیانمانی‌ خۆش كرد.
ڕۆژێ‌ لە ڕۆژان ئەو دایكەی‌ چەندەها ساڵ بوو نەمدیبوو بۆ تەنها جارێكیش چاوی‌ بەنەوەكانی‌ نەكەوتبوو بەمەبەستی‌ سەردانیكردنمان ئەم هەموو ڕێیە دوور و درێژ و ناخۆشەی‌ بڕیبوو بە ناڕەحەتیێكی‌ زۆرەوە تاكو توانیبووی‌ ماڵەكەم بدۆزێتەوە ،بەڵاممن کە بینیم لەبەردەرگامان وەستاوە مناڵەكانم پێی‌ پێدەكەنین...
بە سەرما قیژان و پێم ووت ئەوە هاتوویت مناڵەكانم بترسێنیت ؟ لێرە بڕۆ با چاوم پێت نەكەوێت!!!
زۆر بە هێمنی‌ وەلاَمی‌ دامەوەو ( ببورە ...ناونیشانەكەم هەڵە كردووە ) ...پاشان ڕۆیشت و دیارنەما...
ڕۆژێك لەو قوتابخانەیەی‌ كە كاتی‌ خۆی‌ خوێندنم تێیدا كردبوو نامەیەكم پێگەیشت لە نامەكەدا داوای‌ كۆكردنەوەی‌ خێزانە پەرت و بلاَوەكەم لێكرا بوو.
منیش لەبەر شەرمی‌ خۆم ، بڕیارمدا بچم بۆ ماڵی‌ دایكم ، وە بۆ ئەوەی‌ خێزانم هەست بەو كارە نەكات بە درۆ ووتم كارەكەم وا دەخوازێ‌ كە سەفەر بكەم!
دوای‌ كۆبونەوە ڕۆیشتم بۆ ئەو ماڵەی‌ كە كاتی‌ خۆی‌ من و دایكم تێیدا دەژیاین !!!
بۆ ئەو ماڵەی کە دایکم منی تێدا پێگەیاندبو بەلاَم كە چووم ، دراوێسەكە پێیی‌ ڕاگەیاندم كە دایكت ....مردووە.
تەنها فرمێسكێكیش لە چاوانم نەهاتە خوارەوە!!
دراوسێكە نامەیەكی‌ پێدام كە دایكم بەر لە مردنی‌ بۆ كوڕە دڵ ڕق و بێ‌ وەفاكەی‌ نوسیبووی‌ ،
لە نامەكەدا هاتبوو : كۆڕە خۆشەویستەكەم ، بە هاتنم بۆ سەنگافورە و ترسانی‌ مناڵەكانت زۆر داوای‌ لێبووردن دەكەم..
من زۆر دڵ خۆشم دەبم هەر كاتێ‌ كە بێیت بۆ سەردانم بەلاَم ئەگەر كاتێ‌ هاتی‌ من لە ژیان نەمابم ئەوا بە دڵ حەز دەكەم كە پێشوازیت بكەم بەلاَم ئەو كات ناتوانم سەرم لە سەرینەكەم هەڵگرم!!
ڕۆڵەكەم بۆ تەریق بونەوەكەشت چەندان جار بە هۆی‌ منەوە زۆر داوای‌ لێبوردن دەكەم...
بەڵام کوڕە شیرینەکەم ئایا دەزانیت كاتێ‌ بچووك بووی‌ لە ڕووداوێكدا تووشی‌ كارەساتێك بووی‌ بە هۆیەوە چاوێكت لە دەست دا ، منیش وەك دایك زۆر لام گران و ئەستەم بوو ڕۆڵەكەم گەورە بكەم لە كاتێكدا تەنیا خاوەنی‌ چاوێك بێت ، بۆیە چاوێكی‌ خۆمم پێشكەش كردیت...وە من زۆر هەستم بە شانازی‌ دەكرد و دڵخۆش بووم بەوەی‌ كە كوڕەكەم دەتوانێت بە چاوەكانی‌ جیهان ببینێت.
لەگەڵ ئەو پەڕی‌ خۆشەویستی‌ .....دایكت
[/size]  دوربین.نێت

http://img717.imageshack.us/img717/9420/spacervr.gif

2

وه‌ڵام: چیرۆک / دایکێکی میهرەبان و ماندوو نەناس کوڕێکی بێ وەفا

بارك الله-(الجنة تحت اقدام المهات)

هه تا ده مرم موسلمانم____هه لكرى ريبازى قورئانم

                              (لا  تنس ذكر  الله)   

                        (اللهم قيني عذابك------يوم تبعث عبادك)

     (هه تا كه نجى مه ستى---هه تا بيرى سستى---ئه ى كه ى خوا ئه به رستى؟)

                      (((واما  بنعمت  ربك  فحدث)))