1

بابه‌ت: باسی مردنی ئەهل اللە

[size=24]
حەزرەتی سەفیانی سەوری ( رضی اللە عنە ) دەفەرمووێ : کاتێ ملك الموت دەماری لێدانی دڵی ئینسان دەگرێ چاوی بە مۆلەق دەوەستن و زمانی ڵال دەبێ و دنیا فەرامۆش دەکا و ئەگەر لە سەرخۆشی گیان کێشان نەبووایە لە تاوی دەردی خۆی پەلاماری دەوروبەری دەدا
دەلێن کاتێ مرۆڤ لەکای گیان کێشان ئاخر هەناسە هەڵدەکێشێ شەیتان زۆر هەوڵدەدا لە رێگای راست لای بدا ، بەلام ئەگەر نوێژ کەر بوو ئەوا مەلائیکە دەری دەکەن

حەزرەتی موجاهید (رضی اللە عنە ) دەفەرمووێ: لەکاتی مردن مرۆڤ ڕەنگی هاورێکانی دنیایی لێ دەنیشێ ئەگەر لە دونیا لەگەل پیاو چاکان بوو ڕەنگی پیاو چاکنی لی دەنیشێ
ئەگەر لەگەل پیاو خراپان بوو رەنگی پیاو خراپان نیشان دەدا

کاتێ بیلالی حەبەشی ( رضی اللە عنە ) خەریکی گیاندان بوو بە خێزانەکەی دەی گوت : حەیف لێم دوور دەکەویەوە ، بیلال لەوەڵامدا وتی : چەند خۆشحاڵم کە بەیانی بە خزمەت پێغەمبەر و ئەسحاب و دۆست و برادەرانم دەگەم ، دەی گوت : ئای ئەو بیرکردنەوە چەند خۆشە.

مەعازی کوری جەبەڵ ( ضی اللە عنە ) لە کاتی سەرەمەرگیدا فەرمووی : ئەی خوایە ! دەزانی کە من پێم خۆشە زۆر لە دونیا بمێنم ، بەلام بۆ ئەوەنا کە دنیام خۆش بوێ و لەبەر ئەوەش نا کە سەرچاو و باغات بە دەست بێنم ، بەڵکو لەبەر ئەوەی تا لە هاویندا لەززەت لە نینویەتی رۆژوو بەرم و کاتی خۆم لە زەحمەتی دینداری ببمەسەر بچمە مەجلیس و کۆری زکری تۆ

کاتێ سەلمانی فارسی ( رضی اللە عنە ) خەریکی گیاندان بوو دەستی کرد بە گریان یەکێ عەرزی کرد کەی جێگایی گریانە کە لە پاش مەرگ بە خزمەت پێغەمبەر ( صل اللە علیە سلم ) دەگەی؟
خۆ پێغەمبەریش ( صل اللە علیە وسلم ) زۆرت لێ رازی بوو ، فەرمووی خۆ من لە ترسی مەرگ ناگریم و بۆ دونیاش ناگریم بەڵکو بۆ ئەوە دەگریم کە کاتی خۆی وەعدمان بە حەزرەتدابوو ( صل اللە علیە وسلم ) کە هەریەکەمان بە ئەندازەی رێبوارێک ئیستفادە لە دونیا بکەین و نەمتوانی ئەو وەعدە ببمە سەر کاتێ وەفاتی کرد ماڵەکەیان خەمڵاند بایی شتێك لە 10 درهەم زیاتر بوو ، ئەوەندە بوو سەروەتی و سامانی کە لەبەر زۆری دەگریا ، لە پاشان داوایی لە خێزانەکەی کرد و گوتی تۆزێک میسکی بۆن خۆش بێنە و بە جێگاکەمی داکە چونکە ئەوانەی ئێستا دێن بۆ لام مرۆڤ و جن نین فریشتەن


س. کتێبی دیمەنی مەرگ[/size]

پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:له‌کاری چاك و په‌سند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌که‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ به‌روو یه‌کی خۆش و کراوه‌ رووبه‌رووی براکه‌ت ببیه‌وه‌.

اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

http://www.tvquran.com/banr/tvquran_6.gif