بابهت: 25 هەنگاوی سادە بۆ بە هێز بوونی مێشكی مرۆڤ و زیادكردنی تەركیز و زیرەكی ته ما شا كه و بيزانه..
25 هەنگاوی سادە بۆ بە هێز بوونی مێشكی مرۆڤ و زیادكردنی تەركیز و زیرەكی و ...هتد
1- ئاو خواردنەوەی زۆر بە شێوەی لەسەر خۆیی.
مێشکی مرۆڤ لە بەر ئەوەی 80% ی لە ئاو پێک هاتووە
پێویستیەکی زۆری بە ئاو هەیەو دەمارێکیش لە مێشکدا
هەیە پەیوەندی بە زیرەکی و بیر تیژی مرۆڤەوە هەیە و
بە تەڕ بونی زیرەکی لە مرۆڤدا زیاد دەبێ...
2- هەوای پاک و ژینگەی خاوێن.
3- هەناسە هەڵمژینی قوڵ بە لووت و دانەوەی بە دەم
4-ئاوازی خۆش و دەنگی هێمن و لەسەرخۆ..
وەک دەنگی بولبول و خوڕەی ئاوو دەنگی هەوا ....
5- پێکەنین بە تایبەتی زەردەخەنە..
6-بیر کردنەوەو خستنەگەڕی ژیری.
7-ڕاهینانی بیر بۆ نمونە:
لەماوەی 30 چرکەدا 12 ناو بڵی کە بە (س) دەست پێ بکات
8- تەرکیز کردن لەسەر شتێک بۆ ماوەیەک.
9-نوێژ کردن ، بەتایبەتی ڕوانینە شوێنی کڕنۆش بردن.
10-خەوی پێش نیوەڕوان (القلیولە) یان دوای نیوەڕوان.
11-شەوان زوو خەوتن و بەیانیان زوو لەخەو هەڵسان.
12-خوێندنەوەی زۆر.
13-شت زۆر لەبەر کردن بەتایبەتی قورئان.
14-بیر کردنەوە لە شتی پێچەوانە
ئەمە جگە لەوەی مێشک بەهێز دەکات و تەرکیزی زیاد
دەکات ، دەبێتە هۆی داهێنان کاریش ئەوەتا دەبینین
بیرۆکەی داهێنانی قەلەم لە بیر کردنەوەی پێچەوانەوە داهێنرا
ئەوە بوو یەکێک لە زاناکان کاتێک بینی قەڵەم لەناو مەرەکەبدایە و
ئەو دار و قەمیشەی کە نوسینیان پێ دەکرد نوکەکەیان لە مەرەکەب هەڵدەکێشا
تا پێی بنوسن ، ئەم زانایە بیری لەوە کردەوە با لەجیاتی ئەوەی قەلەم لەناو
مەرەکەب دا بێ با مەرەکەب لە ناو قەلەم دابێ ئەم قەڵەمەی ئێستا
ئێمە دەینوسین لەو بیرۆکەوە سەریهەڵداو داهێنراوە..
15-مەلەوانی و خۆشۆردن.
16-زوو زوو قاچ فێنک کردنەوە بەتایبەتی دوای ماندوو بوون.
17-لەبەر کردنی رەقەم بەتایبەتی رەقەمی مۆبایل.
18-وەرزش کردن.
19-گرنگیدان بەچەند شتێک لەیەک کاتدا.
20-دەست نیشان کردنی خاڵی لێک چوو لە نێوان دوو شت یا دوو وێنە
21-لێکدانەوی کەرەستەو پارچەئامێر و شتی لێک ترازاو.
22-لێکدانەوەی ژمارە.
23-خواردنی هەنگوین.
24-خواردنەوەی ئاوی زەمزەم بە نیازی بیر تیژی
25-ئەم خوادەمەنی و میوانەش زۆر بەسوودن بۆ بەهێز کردنی مێشک:
مۆز ، سێو ، چەرەزات ، باوی ، گویز ، سەوزەوات ، تریی رەش ، مێووژ ،
کونجی ، گۆشتی ماسی ، جەرگ ، مێشکی ئاژەڵ ، پەنیر و کەرێ و قشتە ،
سه ر جا وه كه .رجب حاجي ئاكره يي

