بابهت: چۆن دەبیتە ئەندامێكی چالاكی یانەكانی ئینتەرنێت
زۆرمان سەردانی یانەكانی سایتە كوردیەكان و عەرەبیەكان ئەكەین و ئەبینە ئەندام و بەشداری تیا ئەكەین. رەنگە هەندێكمان ببینە ئەندامی چالاك و باشیش لەو یانانە بەڵام ئایا ئەندامی چالاك تەنها ئەوەیە لە ژێر ناوەكەت نوسرابێت ئندامی چالاك یان بەراستی تۆ ئەندامی چالاكیت و بەرەو ئەوە ئەچیت بەشێك لە بەشەكانی یانەكەت پێ پسپێردرێت.
1-پێش هەموو شتێك یاسای ئەو یانەیە بخوێنەرەوە بزانە ئایا لەگەڵ بیرو بۆچونی تۆ ئەگونجێت یاخود نا، بزانە لەوێ جێگەت ئەبێتەوە یان نەء، ئەگەر تێبینیت هەبوو لەسەر یەكێك لە بەندەكانی ئەو یاسایە ئەتوانی بەئیمەیڵ بینێریت بۆ بەرێوەبەرەكانی ئەو یانەیە.
2-ئەگەر پرسیارت هەبوو ئەوە لەو شوێنە بیكە كە تایبەت بەو جۆرە پرسیارانە هەوڵ مەدە دوو جار پرسیار بكەیت لە دوو بەشی جیاوازی یانەكە، جگە لەوەی سەردێرێك هەڵبژێرە كە بە تەواوی بگونجێت لەگەڵ پرسیارەكەتدا، پێش پرسیار كردنیش لەبەشی گەرانی یانەكە بۆ ئەو جۆرە پرسیارەت بگەرێ نەوەك كەسێكی تر كردبێتی.
3-كە پرسیارو وەڵامێك كرابێت و بتەوێت تۆش قسەی تیا بكەیت هەوڵ بدە سەیری بەرواری پرسیارەكە بكە نەوەك هی چەند سالێك لەمەو پێش بوبێت و تۆش ئەو بابەتە كۆنە زیندوو ئەكەیتەوە كە پێویست نیە.
4-خۆت دوور بخەرەوە لە دەست خۆش و سوپاس كردنی زۆر، ئەگە رپرسیارێكت كردو كەسێك وەڵامی دایتەوە ئەوە شایەنی ئەوەیە دەستحخۆشی لێ بكەیت بەڵام تۆ ئەندامێكی تازەیت لەو یانەیەو كەسێك بەرنامەیەك یان بابەتێكی نوسیوە داعی نیە یەكسەر دەست بكەیت بە دەست خۆشی لێیی كە ئەوە ئیشی تۆ نیەو تەنها شتێك لای بەرێوەبەرەكان دروست ئەبێت كە تۆ ئەتەوێت بەهۆی دەستخۆشیەكانت پلەی ئەندامەتیت بەرز بێتەوە نەك خزمەت كردن لەو یانەیەدا.
5-كە ئەچیتە هەر یانەیەك بە یانەی خۆتی بزانە پێش هەموو شتێك هەوڵ بدە خزمەت بكەیت و ئەو پرسیارانەی كە ئەیزانیت ئەوە زوو وەڵامی بدەرەوە.
6-كاتێك پرسیار ئەكەیت هەوڵ بدە بە جوانی پرسیارەكەت روون بكەرەوە نەك بە چەند ووشەیەكی كەم پرسیارەكەت بكەیت و بشتەوێت زوو وەڵامت بدرێتەوە.
7-هەوڵ بدە بە زمانی كوردی سۆرانی بنوسەو تاكو كەسەكان زووتر وەڵامت بدەنەوە چونكە وەكو ئەزانین زۆربەی یانەكان بە زمانی كوردی سۆرانی نوسراون، ئەوەش بزانە نوسراوە لاتینیەكان زۆرجار فەرامۆش ئەكرێن.
8-هەر بەرنامەیەك یاخود بابەتێكت روون كردەوە هەوڵ بدە بە تەواوی حەقی خۆی پێ بدەو بە وێنەوە روونی بكەرەوە، تاكو زۆرترین كەس سودی لێ ببینن.
9-هەموو جار خۆت لەوە دوور بخەرەوە بڵێیت تكایە ئەو كارەم بۆ بكەن، بەڵكو كێشە سەرەكیەكەت روون بكەرەوە تاكو وەڵامت بدەنەوەو چاوەروانی ئەوە مەبە كە ئەوانەی لەوێت ئیشەكەت هەمووی بۆ بكەن.
10-ئەگەر وەڵام بۆ پرسیارەكەت نەنوسرا هەول مەدە بە قسە وتن بە بەرێوەبەرەكانی ئەو یانەیەو بڵێیت ئەوانە ئاگایان لە یانەەیان نیەو وەڵامی كەس نادەنەوە بەڵكو هەوڵ بدە دان بە خۆتدا بگریت و ئەگەر بابەتەكەت ون بوو ئەوە تەنها بە ووشەیەك ئەتوانی بەرزی بكەیتەوە بنوسیت " تكایە وەڵام" ، وەكو وتم ئەوكاتەی كە بابەتەكەت لە لاپەرەی یەكەم ون بوو.
11-لە هەندێك بابەت خۆت دوور بخەرەوە وەكو " ئەمەوێت ببمە هاكەر، ئەمەوێت سایتی خەڵك تێك بدەم ، چۆن ئیمەڵی كەسێك بدزم ، چۆن پاسۆرد كەشف ئەكرێت، .." ئەمانەو زۆرێكی تریش ئەبنە هۆی وەڵام نەدانەوەت و بێزار بونی بەرێوەبەرەكان لێت.
12-ئەگەر بابەتەكەت رەش كرایەوە یان داخرا زوو تورە مەبەو بزانە ئەوانەی تۆ تەعاملیان لەگەڵ ئەكەین مرۆڤن و تۆش مرۆڤی و هەموان قابیلی هەڵەین.
13-نوسینی گەورەو وێنەی گەورە لە بابەتەكان و پرسیارەكانتدا بەكار مەبە.
14-هیچ كەسێك لە بەرێوەبەرەكان و چاودێرەكانی هیچ یانەیەك بەزۆر ناتوانرێت پێیان بڵێیت وەڵامت بدەنەوە ئەوەی وەڵامت ئەداتەوە بزانە كارێكی چاكەو بێ بەرامبەری بۆ كردویت وەكو ئەزانیت ئەوانەی لەو یانانەدان هەموان بێ بەرامبەر خەریكی خزمەتن.
15-بزانە چاودێرەكان و بەرێوەبەرەكانی یاەنكانیش وەكو تۆ مرۆڤن و ئیشیان هەیەو مەشغولن و ماندوو ئەبن و ئەخۆن و نەخۆش ئەكەون ، بۆیە وایان لێ مەروانە كە تۆ هەر پرسیارێكت كرد ئەوە ئەبێت و لەسەریان واجبە یەكسەر وەڵامت بدەنەوە ئەگەر وەڵامیان نەدایتەوە ئەوە ئەوان نارێك و خراپن.
16-كاتێك هەڵەیەكت بۆ راست ئەكەنەوە یاخود رەخنەیەكت لێ ئەگرن هەوڵ بدە بە سنگێكی فراوانەوە وەری بگریت و ئەگەر شتێكت هەبوو لەگەڵ ئەندامێكی یانەكە بە نامەی تایبەت بۆی بنێرە نەك لە یانەكە ببێتە شەرە جنێو.
ئەمانەو زۆری تریش ئەبنە هۆی ئەوەی تۆ كەسێكی چالاك و بەسود بیت بۆ یانەكان و ئەو كەسانەی لەوێ ئەندامن و سەردانی ئەكەن. ئەوەش تەنها رێگەیەكە بتوانی ببیتە چاو دێری هەر یانەیەك و زیات ربتوانی خزمەت بكەیت.
c4kurd
