بابهت: كەناڵى ئاسۆ سپۆرت لەشارى هەولێر دوو خەڵاتى پلەى یەكەمى بەدەست هێنا
[center]
تەلەفزیۆنى ئاسۆ سپۆرت لەشارى هەولێر بەماندوبوون و ئامادەبوونى لەسەرجەم یارییەكان، توانى دوو خەڵاتى پلەى یەكەم لەدووەم راپرسى ساڵانەى یەكێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان بۆ باشترین تەلەفزیۆنەكانى شارى هەولێر لەرووى وەرزشى بەدەست بهێنێت.
كەناڵى ئاسۆ سپۆرت كەیەكێكەلەو كەناڵانەى تایبەتەبەبوارى وەرزشى و پەخشەكەى لەشارى هەولێرەو توانى لەرِووى رِووماڵ كردنى هەواڵەكانى ناوخۆیى لەشارى هەولێر پلەى یەكەم بەدەست بهێنێت.
لەلایەكى ترەوەلەرِووى زۆرترین بینەرى وەرزشى لەشاشەكەى سەیرى یارییەكانى وەرزشى بكرێت دیسان توانى خەڵات و پلەى یەكەم بەدەست بهێنێت.
ئەوەى جێگەى باسەدەنگدان بۆ ئەم راپرسییەهەریەكەلە(لێژنەى رِۆژنامەنووسانى وەرزشى و لێژنەى ناوبژیوانى كوردستان و كۆلێژى پەروەردەى وەرزشى) بەشداریان تێدا كردبوو.
[/center]



[/center]