1

بابه‌ت: لینوكس چیە؟

لینوكس سیستمێكە وەك هەموو سیستمی كارپێكردنەكانی دی (ویندۆز، یونیكس، نۆڤڵ، هتد) كە له ‌سەرەتادا تەنها وەك ئارەزوویەكی خوێندكارێكی لاو بەناوی (لینوس تورڤالدس)ەوه كه ‌لە زانكۆی هێڵسینكی-فینلەندا دەیخوێند، دروست كرا.

لینوس گرنگیی بەسیستەمی مینیكس (Minix) كە سیستەمێكی بچووكی یونیكس (UNIX)ه دابوو، وە بڕیاری دا كه ‌ئەم سیستەمە پێش‌ بخات چونكە لە پێوانەی مینیكسدا نەمابوو. لە ساڵی 1991 دەستی كرد بە كار كاتێك یەكەم دەرچوو (Version)ی 0.2ی هێنایە بهدەوامی كاری تیا كرد تا ‌ساڵی 1994 كە دەرچووی 1.0 ی ناوك(Kernel)ی لینوكس هاتە كایەوە. ئێستا (04.05.2003) تازەترین ناوكی لینوكس دەرچووی 2.4 كە لە 2001 هاتۆتە كایەوە و پێشكەوتووخوازانیش هەر بەردەوامن.

لینوكس پێش خراوه لەژێر سایەی گنو (GNU) وە سەرچاوەی یاساكەی بە خۆڕاییە و لەبەردەست دانراوه بۆ هەمووان. هەرچەندە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە لینوكس و دابەشكەرەكانی (Distributions) مەرجه هەمیشە بەخۆڕایی بن! كۆمپانیاكان كانی لەوانەیە زۆر جار بەرامبەرێك یان پارە داوا بكەن كاتێك كە سەرچاوەی یاساكەی بە خۆڕایی بۆ هەمووان دەمێنێتەوە.

لینوكس لەوانەیە بەكار بهێنرێت بۆ چەند مەبەستێكی بەرفراوان وەك ڕایەڵە، پێشخستنی كاڵانەرمەكان و هەروەها وەك كەنارێكی كۆتایی بۆ بەكارهێنەرەكان، زۆر جار لینوكس وەك یەكێك له ‌هەرە باشترین ئەلتەرناتیڤێكی نرخ هەرزان لەچاو سیستمەكانی تر بەكار دێت.

بوونی سروشتی دەستكەوتن و چالاكیی لینوكس وای كردووه كه ‌ئەمڕۆ له تەواوی جیهاندا ئاشنا بێت و زۆربەی پێشكەوتووخوازانی پرۆگرام سەرچاوەی یاساكەی بەكار دەهێنن بەپێی پێویستی خۆیان. لەم كاتەدا بە دەیان پرۆژەی بەردەوام هەیە كە دەرگایان بۆ لینوكس كردۆتەوە بۆ ڕێكخستنی کاڵاڕەقەكان و مەبەستی جۆراوجۆر.

لینوكس لۆگۆیەكی یاسایی‌ی هەیە، پێنگوینی لینوكس كە (لینوس تۆرڤاڵدس) خۆی هەڵیبژاردووه بۆ دەربڕینێك بۆ ئەو سیستەمی كارپێكردنەی دروستی كرد.

لینوكس چۆن ئەخوێنرێتەوه؟ باشتر وایە گوێ لە دەنگی (لینوس تۆرڤاڵدس) خۆی بگیررێت

بۆ دڵنیایی لەم كورتە ئاودیۆیەدا بە زمانی ئینگلیزی بەدەنگی خۆی دەیخوێنێتەوه.

سیستەمی کارپێکردنی یوبونتو بە زمانی کوردی

یوبنتۆ سیستەمێکی بە خۆڕاییە، سەرچاوەکراوەیە (Open source)، دامەزراوە لەسەر سیستەمی لینوکس، کە شەش مانگ جارێک وەشانێکی تازەی دەردەچێت.

پرۆژەی بەكوردی كردنی سیستەمی كارپێكردنی یوبونتو بەرهەمی كاركردنی سێ ساڵە لەلایەن دەستەیەك كوردەوە، كە بنچینەی كارەكەیان لەسەر سیستەمی Rosetta بۆ وەرگێڕانی نەرمەكاڵای سەرچاوە كراوە دامەزراو بووە.

وەشانی یوبونتو بەزمانی كوردی لە بۆنەیەكدا لە ناوچەی "سور Sur" - سەر بەشاری دیاربەكر، لەلایەن Rainer Heider پسپۆڕی ئەمەریكی لەبواری نەرمەكاڵادا ڕاگەیەنرا

Nothing..!!

2

وه‌ڵام: لینوكس چیە؟

زانیارییەکی باشە بۆئەوانەی کە زانیارییان لەم بارەیەوە نییە. دەست خۆش.