بابهت: نوکتە
[size=16]
1-کوڕێک بە خۆشەویستەکەی ئەلێت، گیانەکەم هێندەی گەرمی هەناسەم تۆم خۆش دەوێت، تۆ لە زستانا کلپەی ئاگری دڵی منی.. بە هاوینان پەلە بەفری ڕۆحمی.. لە بەهاریشدا ناسکە هەوایەکی فێنکی گیانی منی.. کچەکە ئەڵێ: هەتیو ئەوە تۆ باسی خۆشەویستی ئەکەیت یان کەش و هەوام بۆ ئەخوێنیتەوە..
2کابرایەکی پیر بە ڕەفیقەکەی ئەڵێ دوێنێ من و ژنەکەم چوین نانێکمان لە چێشتخانەیەکی زۆر زۆر خۆش خوارد.. ئەویش ئەڵێ ناوی چی بوو؟ کابرا ئەڵێ، ئا توخوا بوەستە تا بیرم بکەوێتەوە.. ئینجا ئەڵێ: ئەرێ گوڵ.. گوڵ، پێشئەوەی کە گوڵ ئەپشکوێت چی پێ ئەڵێن؟ ئەویش ئەڵێ پێی ئەڵێن خونچە.. کابراش ئەڵێ دەمخۆش بیرت هێنامەوە و هاوارئەکات: خونچـــــــــــه، خونچــــــــــــە.. ئەرێ ئەو چێشتخانەیەی دوێنێ نانمان لێخوارد ناوی چی بوو؟
3 کابرایەکی ڕەزیل لە سەربانێکەوە ئەکەوێتە خوارەوە.. مناڵەکەی هاوار ئەکات و ئەڵێ بابە! بابە! بابە! بابە! بابە! کابرا چاوێکی ئەکاتەوە و ئەڵێ: هەتیو... هەر لە ئێستاوە فێری ئیسراف مەبه بۆم، یەک جار بڵێ بابە و بەسە..
کچێکی زۆر قەڵەو سواری پاسێک ئەبێت و یەکێک لەدواوە ئەڵێ؛ خونچە گیان پارەکەت دراوە.. کابرای سایەق ئاوڕێک ئەیاتەوە و ئەڵێ؛ ئەه باوکەڕۆ ئەمە خونچەیە ئاوهایە، ئەی ئەگەر خۆی بکاتەوە چی دەرئەچێت؟
4 بە مناڵێک ئەڵێن هەموو جارێک کە دەرگای سەلاجەکە ئەکەیتەوە چی ئەخۆیت؟ ئەویش ئەڵێ: یەک ..زلە .
5 لە شەوێکی ڕۆمانسیدا دوو ئاشق لە کەناری دەریایەک لەتەنیشت یەکەوە پاڵکەوتوون.. پێڵاوەکانیان داکەندووە و سەیری ئاسمان ئەکەن.. کچەکە بە کوڕەکە ئەڵێ: ئازیزم، ئەو مانگە ئەبینی لە بەرزایی ئاسمانا؟ ئەویش ئەڵێ: ئەی چۆن نایبینم گیانەکەم.. ئینجا کچەکە ئەڵێ: دە وەڵاهی بۆگەنی قاچت تا ئەوێ ئەڕوات [/size]

