1

بابه‌ت: تفسير سورةتى مةكةى /تكوير

١  إِذَا ٱلشَّمۡسُ كُوِّرَتۡ

کاتێك خۆر دەپێچرێتەوە و ڕووناکی نامێنێت.


٢  وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتۡ

کاتێکیش ئەستێرەکان (لە خو‌لگەی خۆیان) دەترازێن و دەدەن بەیەکدا.


٣  وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ سُيِّرَتۡ

کاتێك کێوەکان لە شوێنی خۆیان هەڵدەکەنرێن و بەملاولادا دەبرێن.


٤  وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ

کا‌تێك حوشترانی ئاوس کە تەمەنی باردارییان دە مانگە گوێیان پێنادرێت (بێگومان ئەو وشترانە لای عەرەب زۆر نازدارن).


٥  وَإِذَا ٱلۡوُحُوشُ حُشِرَتۡ

کاتێك گیانلەبەرانی کێوی و وەحشی و دڕندە بە دەوری یەکدا کۆدەکرێنەوە (ئەوانیش دڕندایەتی خۆیانیان لە بیر دەچێتەوە لە سامناکی ئەو ڕۆژە).


٦  وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ سُجِّرَتۡ

کاتێك دەریاکان گڕ دەدرێن (دیارە کە تەقینەوەی ئەتۆمی ڕوودەدات و ئاوی دەریاکان دەبنەوە بە هایدرۆجین و ئۆکسجین).


٧  وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ

________________________________________
کاتێك گیانی هەر کەس دەگەرێتەوە بۆ لاشەی و جووت دەبێتەوە لەگەڵیدا.


٨  وَإِذَا ٱلۡمَوۡءُ ۥدَةُ سُٮِٕلَتۡ

کاتێك کچی زیندە بەچاڵکراو پرسیاری لێدەکرێت.


٩  بِأَىِّ ذَنۢبٍ۬ قُتِلَتۡ

بە چ گوناهێك، بە چ تۆمەتێك کوژرا؟!


١٠  وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتۡ

کاتێك نامەی کردەوەکان واڵا دەکرێت.


١١  وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتۡ

کاتێك ئاسمان لادەبرێن و دادەماڵرێن.


١٢  وَإِذَا ٱلۡجَحِيمُ سُعِّرَتۡ

کاتێك دۆزەخ دادەگیرسێت و تاودەدرێت.


١٣  وَإِذَا ٱلۡجَنَّةُ أُزۡلِفَتۡ

کاتێك بە‌هەشت نزیك دەخرێتەوە (لە خواناسان).


١٤  عَلِمَتۡ نَفۡسٌ۬ مَّآ أَحۡضَرَتۡ

ئیتر ئەو کاتە هەرکەس دەزانێت چی ئامادە کردووە و چ توێشوویەکی پێیە.


١٥  فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلۡخُنَّسِ

سوێند بەو ئەستێرانەی کە پەنهان دەبن و ون دەبن لەچاو، یاخود بەهۆی سوڕانەوەی زەوی و خۆیانەوە (بەهۆی هەڵهاتنی خۆرەوە) ون دەبن.


١٦  ٱلۡجَوَارِ ٱلۡكُنَّسِ

بەو هەسارانەی کە پەنا دەگرن و دیار نامێنن.


١٧  وَٱلَّيۡلِ إِذَا عَسۡعَسَ

بەو شەوەی کە دادێت و تاریکایەکەی ڕوومان تێدەکات.


١٨  وَٱلصُّبۡحِ إِذَا تَنَفَّسَ

بە بەرەبەیان کە پشووی تێدێت، وەکو زیندەوەرێك ئاهی تێدێتەوە و دەست دەکات بە هەناسەدان و ژیان و ڕووناکیەکەی دەردەکەوێت.


١٩  إِنَّهُ ۥ لَقَوۡلُ رَسُولٍ۬ كَرِيمٍ۬

(سوێند بەوانە هەمووی) بەڕاستی، بێ دوودڵی ئەم قورئانە لەزاری نێردراوێکی بەڕێزەوەیە (کە جوبرەئیلە).


٢٠  ذِى قُوَّةٍ عِندَ ذِى ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٍ۬

________________________________________
خاوەنی هێزو دەسەڵاتە و لای خاوەنی عەرش، فریشتەیەکی پایەدارە.


٢١  مُّطَاعٍ۬ ثَمَّ أَمِينٍ۬

________________________________________
فەرمانڕەوایە لەوێ، هەروەها ئەمین و دڵسۆزە لە کارەکانیدا.


٢٢  وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجۡنُونٍ۬

دڵنیابن کە هاورێکەتان { محمد (صلی اللە علیە وسلم) } شێت نیە و (لەکەماڵی ژیریدایە).

٢٣  وَلَقَدۡ رَءَاهُ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡمُبِينِ
________________________________________
بێگومان محمد (صلی اللە علیە وسلم) جوبرەئیلی بینی بە ئاشکرا لە ئاسۆی نومایاندا.


٢٤  وَمَا هُوَ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ بِضَنِينٍ۬

هەرچی پێ دەگات، لە جیهانی نهێنی و شاراوەکانەوە، لێتان ناشارێتەوە و ڕاستیتان پێ ڕادەگەیەنێت چونکە هەرگیز لە گەیاندنی پەیامەکەیدا ڕژدو ڕەزیل نیە.

٥  وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَيۡطَـٰنٍ۬ رَّجِيمٍ۬
ئەم قورئانە گوفتاری شەیتانی نەفرین لێکراو نیە.


٢٦  فَأَيۡنَ تَذۡهَبُونَ

________________________________________
ئیتر بۆ کوێ دەچن؟ ڕوو دەکەنە کوێ؟ ڕوو دەکەنە کێ؟


٢٧  إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٌ۬ لِّلۡعَـٰلَمِينَ

ئەم قورئانە تەنها یادخەرەوەیە بۆ سەرجەم دانیشتووانی زەوی (بۆ پەری و ئادەمیزاد لە هەموو سەردەمەکاندا).


٢٨  لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَسۡتَقِيمَ

بۆ ئەوانەتان کە دەیانەوێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنەبەر.


٢٩  وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَـٰلَمِينَ

ویستی ئێوەش نایەتە دێتە دی مەگەر کاتێك خوای پەروەردگاری جیهانیان بیەوێت، (هەرکەس ویستی خێری هەبێت خوای گەورە سەربەرستی لێ زەوت ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر ئەوە پێش دێت کە ویستی خوای لەسەرە و توانای تێگەیشتنمان لە نهێنی و شاراوەکا‌ن زۆر سنووردارە).
YSM21