1

بابه‌ت: ئەمە (محمد)ه درووی خودای لەسەر بێت‌

[size=16]ئەمە (محمد)ه درووی خودای لەسەر بێت‌
لەم ڕۆژگارەدا  گاڵتەكردن بەخوداو ئايەتەكانی و(پێغەمبەر  د.خ)ەكەی بوەتە كارێكی ئاسان و سادە.
زۆربەی زۆری ئەم گاڵتەيەش لە  دەرەوە دێت كاتێك ئەم بێ باوەڕانە بانگەوازی دواكەوتوويی و ترسناكی و نەفامی ئاينی پيرۆزی ئيسلام دەكەن و دەڵێن ئەم ئايينە بەكەڵكی ئەم سەردەمە نايەت.
كاتێك لاپەڕەكانی نێت هەڵدەدەيتەوە دەبينی كە بە گاڵتە كردن و وێنەی ناشياو ڕازاونەتەوە ،ئەمانەش هەموو لەژێر ناونيشانی ئازادی بيرو ڕاو ،ئازادی ڕادەربڕين هتد...........،يەكێك لەم ستەمكارانەش ئەم كاريكاتێرستە دانيماركيە بێ فامە بوو كەبەم دواييانە سوكايەتی بە خۆشەويستمان كرد.
گەورەيی بۆخودا ئازادی وای لێهات سوكايەتی بە گەورەترين دروستكراوی خوای مەزن بكرێت.
ئەمە نيشانەی ئەوەيە كەئەوان هيچ بەڵگەيەكی ئاشكراو ڕوونيان لەسەر لاوازی ئيسلام و كەم و كوڕيەكانی نيە و ناتوانن ڕەخنە لە قورئان بگرن ناچار بەو وشە بێ مانايانە سوكايەتی دەكەن كە ئەمەش نيشانەو بەڵگەی مايەپوچيانە.
ئێمەش مافی ئازادی ڕادەربڕينمان هەيە بەڵام ئێمە تاهەتايە وەكو ئەوان سوكايەتی بە پێغەمبەركانی ئەوان وەكو(موسی)وە(عيسی)_سڵاوی خودايان_ لەسەر بێت ناكەين،چونكە هەموويان بەڕێزن و پێغەمبەری خودای مەزنن.
بەر لەهەموو شتێك با گوێبيستی ئەم ئايەتەی خوای گەورە بين لەسەر ئەو كەسانەو هاوشێوەكانيان(إِنَّ الَّذِينَ يُۆْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُهِينًا * وَالَّذِينَ يُۆْذُونَ الْمُۆْمِنِينَ وَالْمُۆْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا)الأحزاب: 57-58
واتا  (  بێگومان ئەوانەى ئازارى خواو پێغەمبەرەكەى دەدەن (مەبەست ئازاردانى پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) يان ئەوانەى كە هاوەڵَ بۆ خوا بڕيار دەدەن‏ و كوفر دەكەن‏ و جوێنى پێ دەدەن) خوا نەفرينى لێ كردون لە دنيا و قيامەتدا سزايەكى زۆر خەجاڵەت‏ ئاوەرو سەرشۆڕِكەريشى بۆ ئامادەكردوون، (  ئەوانەش كە ئازارى پياوانى ئيماندار و ئافرەتانى ئيماندار دەدەن بێ ئەوەى تاوانێكيان ئەنجامدابێت، ئەوە بەڕاستى ئەوانە بوختان‏ و گوناهو تاوانێَكى ئاشكرا دەگرنە ئەستۆ(بێگومان بەسەريانەوە ناچێَت تۆڵەيان لێَ دەسێنرێَت).

ئەوان هەرچی بڵێن و بيكەن لەدژی خۆشەويستمان تەنها خەياڵەو هيچی بەڵگەداريان نيە،بەڵام ئێمە باسی خوڕەوشتە جوان و پڕبەهانی ئەم سەروەرە دەكەن وەكو وەڵام دانەوەيەك بۆيان.،چونكە ئەوان و گەو‌رەكانيشيان لەم جۆرە ڕەفتارەيان تێدا نيە،باسی ئەم ڕاستيانە دەكەين كە بەر 14سەدە ئەو كەسە باسی كردوە كە ئێوە ناپاكانە سوكايەتی پێ دەكەن.
بە‌و وڵاتانه دەڵێين كە‌ شانازی بەپێشكەوتنيان و دادپەروەری و ديموكراتی و زانستيان دەكەن ،و باوەڕيان بەدادپەروەری و مافەكان هەيە  ئەو قورئانەی ئێوە سوكايەتی پێ دەكەن ئەو يەكەم پەرتوك بوە كەباسی زانست و دادپەروەری كردوە ،ئەوان دوو پێوەری سەركەوتنی هەموو شارستانيەكن.
يەكەم وشەی ئەم پەرتوكە پيرۆزە كەبەسەر (پێغەمبەر  د.خ)هاتۆتە خوارەوە بريتی بوو لە وشەی(اقرأ)ئەمەش بەڵگەيەكی بەهێزە لەسەر ئەوەی ئيسلام ئاينی زانستە،دوايين وشەش كە دابەزيبێت وشەی(لا يُظلمون)بوو ئەمەش بەڵگەی دادپەروەرێتی ئاينی ئيسلامە،كەواتە ئەوەی ئەوان ئێستا شانازی پێوە دەكەن ئەوا خۆشەويستمان بەچەندين سەدە بەپێشيان كەوتوە.
ئێوە دەڵێن كەگوايە يەكەم كەس بوونە باسی لێكۆڵينەوە لە مێژووی بونەوەرتان كردوه و شانازی دەكەن ،بەڵام ئێمە تكا دەكەين ئەم ئايەتەی خودای مەزن بەباشی بخوێننەوە كەبانگەوازێكی ئاشكرايە بۆ لێكۆڵينەوە لەسەر دروست بوونی بونەوەر(قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنْشِئُ النَّشْأَةَ الْآَخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)العنكبوت: 20‌
واتا (  (ئەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)) پێيان بڵێ: با بگەڕێن بە زەويدا، تەماشا بكەن‏ و سەرنج بدەن چۆن ئەو زاتە دروستكراوانى بەديهێناوە، لەوەودواش هەر خوا سەرلەنوێ بەرپايان دەكاتەوە (بە شێوەو شێوازێكى تر ئاسمانەكان‏ و زەوى و ئێمەش دەهێنێتەوە كايە) بەڕِِاستى خوا دەسەڵاتى بەسەر هەموو شتێكدا هەيە.)،ئەمەش بەڵگەيەكە بۆ گرنگی دانی ئيسلام بە لێكۆڵينەوە و بير كردنەوە لە سەرەتای بونەوەر.
(پێغەمبەرمان   د.خ)بناغەيەكی زانستی بۆ دياردەكانی بوونەوەر  وزانستی گەردوون  دانا ،كاتێك خەڵكی دەيانگوت خۆر لەبەرمردنی ئيبراهيمی  كوڕی(پێغەمبەر   د.خ)گيراوە لەوكاتەدا خۆشەويست فەرمووی(إن الشمس والقمر آيتان من آيات الله تعالى لا ينخسفان لموت أحد ولا لحياته)رواه البخاري ومسلم.
واتا(خۆر و مانگ دوو نيشانەی خودان  لەبەر ژيان و مردنی كەس ناگيرێن)ئەمە وتەی پێغەمبەری بەزەيين لەو سەردەمەی كەوا ئێوە واتان دەزانی خۆر يان مانگ لەبەر مردن يان لەدايكبوونی فلان يا دۆڕانی ئەم جەنگە گيراون.
كاتێك ئەوروپا تەژی ببو لە فاڵگرەوەو ئەستێرەناسی ساختە كەخەڵكانێكی يەكجار زۆر باوەڕيان پێ بوو ،لەو كاتە خۆشەويستمان سەردانكردنی ئەم فێڵبازانەی قەدەغەكردوو فەرمووی(من أتى كاهناً أو عرافاً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد)رواه أحمد واتا(هەركەسێك بچێتە لای فاڵچيێك يان كاهينێك و باوەڕی كرد بەوەی پێی وت ئەوە وەكو ئەوە وايە كەبێ باوەڕ بێت بەوەی بەسەر محمد دا هاتۆتە خوارەوە).
كاتێك ئێوە گومانتان دەبرد كەزەوی ڕاوەستاوەو جوڵەی نيە،لەوكاتەدا قورئانی پيرۆز ڕاستيێكی زانستی دوپات كردەوە بەوە هەموو شتێك لە بونەردا لە شوێنێكی دياركراوی خۆي دا دەسوڕێتەوە ،ئەم ڕاستيەش تا ئەم دواييانە نەبێت نەزانرا،خوای گەورە دەفەرموێت(وكل في فلك يسبحون) [يس: 40واتا(هەريەكەيان لە خولگەى تايبەتى خۆياندا مەلە دەكەن‏ و بە ئاسانى دەسورِيَنەوه)‌.
سەردەمانێك ئەوروپا باوەڕی بە خودای باران و خودای ڕەشەباو خودای بروسك و هتد........هەبوو ،لەم كاتەدا قورئانی پيرۆز  بناغەيەكی زانستی  بۆ هەر يەك لەم دياردانە دانا كە تا ماوەيەك بەر ئێستا كەس نەيزانيبوو،گەر ويستتان ئەم ئايەتەبخوێننەوە(وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ)الحجر: 22 واتا (  (يەكيَك لە بەخششەكانى خوا ئەوەيە) ئێمە شنەبامان ناردووە كە پيتێنەرى رووەك‏ و دارو درەختە، هەروەها بارانمان لە ئاسمانەوە باراندووە و ئێوەى پىَ تێَراو دەكەين (سەرەرِاى كشتوكاڵَ‏ و زيندەوەران) بێ ئەوەى ئێوە ئەو ئاوانەتان زەخيرە كردبێَت (ئێمە لە ژێر زەويدا بۆمان دابين كردوون، بەهۆى كانى، ياخود بيرەوە دەستتان دەكەوێت)

ئايا تا قورئان باسی نەكرد ئێوە بە ئامێرەكانتان كاريگەري و ڕۆڵی شنەبايەكانتان لە پيتاندنی ڕوەك و باراندنی بارانتان زانی بوو؟؟!!.

ئەگەر بتانەوێت ئامێری ئەندازەيی بۆ دروست بوونی بروسكتان دەستكەوێت ،كە تا چەند ساڵێك لەمەوبەر نەزانراو بوو ئەوا فەرموون ئەم فەرمايشتەی سەروەرمان بخوێننەوە (ألم تروا إلى البرق كيف يمرُّ ويرجع في طرفة عين؟)رواه مسلم   واتا(ئايا بروسك نابينن كە لە چاوتروكانێك دەڕوات و دەگەڕێتەوە)ئايا بە كامێرا ژمارەييەكانتان وێنەی بروسكتان نەگرتوە نەتان بينيوە ئەم بروسكە چۆن دەڕوات و دەگەڕێتەوە ،تاكو ئێستا هەروازاندرابوو بروسك تەنها دەڕوات و ناگەڕێتەوە،بەڵام بەر لە 14سەدە  باسی كردوە.
بێ گومان(پێغەمبەر   د.خ)مان يەكەم مرۆڤ بووە لە مێژوودا كە لەڕێگای فەرمايشتەكانيەوە بانگەوازی لێكۆڵينەوەی پزيشكی كردوە كە بوەتە هۆكارێك بۆ بناغەی پزيشكی سەردەم، خۆشەويستمان دەفەرموێت(ما أنزل الله داء إلا أنزل له شفاءً) [رواه البخاري]. واتا خوای گەورە هيچ نەخۆشيێكی دانەبەزاندوە تاكو دەرمانەكەيشی  بۆداناوه.كەواتە ئەم فەرموودە هاندانێكی گەورەيە بۆ لێكۆڵينەوەی پزيشكی،مرۆڤەكان دڵنيا دەكاتەوە كەوا لە هەوڵدان سڵ نەكەنەوە بۆ دۆزينەوەی چارەسەری ئەم نەخۆشيانەی تاكو ئێستا بێ چارەسەری ماونەتەوە.
‌ئايا تا ئێستا  بەم مانايە ئەم فەرموودەيەت خوێندۆتەوە؟؟!!.‌
ئەم فەرمودە دوپاتی هەموو دەرمانێك دەكاتەوە واتا مرۆڤ ئەگەر بەدوای دەرمان دا بگەرێت  دەيدۆزێتەوە ،ئايا زاناكانتان لەلێكۆلينەوەكانيان ڕەچاوی ئەم فەرمايشتەيان نەكردوە؟ كاتێك ئێوە بڕواتان وابوو  زۆرێك نەخۆشی  چارەسەريان نيه.

(پێغەمبەرمان   د.خ)  يەكەم كەس بووە كەباسی تەونی بونەوەری كردوە cosmic web  بە ئايەتی(والسماء ذات الحُبُك) الذاريات: 7  واتا (  سويَند بە ئاسمانى خاوەن  تەون و ريَگەو ڕێك و پێك‏ و ڕازاوە.)
خۆشەويستمان(محمد  د.خ)
ئەگەر بمانەوێت بەسەدان بەڵكو هەزاران ڕاستی زانستی ڕوونكراوەی سەردەمی دەژمێرين،كەهەموويان لە قورئانی پيرۆزو فەرمايشتەكانی(پێغەمبەر  د.خ)بوونيان هەيە،ئايا بەر لەوەی بزانن ئەم پێغەمبەرە كێ يە دەتانەوێت شتێك لەم بارەوە بخوێننەوەوه ‌؟ئەو ئەوكەسەيە  كەوا خودای گەورە بە (رحمةللعالمين)باسی كردوە،بۆيە تكامان وايە لەهەموو كەسانەی گوێچكەكانيان لەهەمبەر ڕاستی دا كەڕە ڕەخنە لە دەنگە خۆشەكان نەگرن چونكە بەخۆيان كەڕن خۆشی ئەم دەنگە نازانن،وە ئەو كەسانەی لەبەرامبەر ڕاستيەكان دا كوێرايەتی لەچاويان داهەيە  هێرش نەكەنە سەر وێنە جوانەكان چونكە چاويان جوانيەكان نابينن،ئەوكەسانەش كەوا هەڵاماتەيان هەيە ڕەخنە لەبۆنەخۆشەكان مەگرن.
لەكوردەواري خۆمان بەيەكچواندنێكی يەكجار جوان هەيە بۆ ئەوكەسانەی لەهەمبەر ڕاستيەكان دا ناڕاستن كەبريتي يە لەوەی:
قالۆچەڕەشەكانی دەشتايی تەنها بەبۆنی پيسايی و پاشماوەی گيانلەبەران قەڵەو دەبن واتا هەموو هيوايەتيان بۆنی پيساييە،ئەگەر تۆ بچيت شوشە گوڵاوێك بەسەريان دابڕێژی يەكسەر بێ هۆش دەبن و ناتوانن بەڕێگادا بڕون،كەواتە بێ باوەڕەكانيش وەك قالۆچەوان بەشتی چاك و ڕێگای چاك بێ هۆش دەبن و لاساری دەكەن،بەڵام بە بێ باوەری و بڕوا نەبوون بەئيسلام قەڵەو دەبن

وێنەی (پێغەمبەر  د.خ)و كەسايەتيە بەرزەكەی هەرچەند بێ باوەڕان هەوڵی ناشرين كردنی بدەن ئەوا تاهەتايە وەكو ڕۆژی ڕۆشن بە‌درەوشا‌وەيی دەمێنێتەوە،فەرمايشتە پيرۆزەكانی(پێغەمبەر  د.خ)بە شيرينترين وتە دەمێننەوە ،هەرچەند بێ باوەڕان لەدژي دا هەوڵی ناپاكانەی خۆيان بدەن،هەروەها ئايەتە پيرۆزەكانی قورئانيش ‌نوری خودان وهەرچەند بێ باوەڕان بە فوی دەمە گڵاوەكانيان هەوڵی كوژاندنەوەی بدەن هەر بەگەشاوەيی دەمێننەوە ،خودای گەورە دەفەرمويت﴿يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ * هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ﴾التوبة: 32-33
واتا(ئەوانە بە‏و بير‏وباوەرِە پووچانەيانەوە) دەيانەوێت نوورو ئاينى خوا بەقالَەى دەميان بكوژێننەوە‏ و خامۆشى بكەن (بەلاَم خەيالَيان خاوە) خوا ناهێڵێت ئاواتيان بێتە دى و هيچ شتێكى ترى ناوێت جگە لەوە نەبێت ئاين و نوورى خۆى سەربخات و نوورى خۆى تەوا‏و بكات ‏و دەري بخات، هەرچەندە كافر‏و بێَ باوەرِان پێى سەغلَەت ‏و دڵَتەنگ بن،هەر ئەو زاتە بۆيە پێغەمبەرەكەى هاورِىَ لەگەڵَ هيدايەت‏ و ڕێنموويى‏ و ئايينى ڕاست‏ و دروستدا ڕەوانە كردووە تا سەرى بخات بەسەر هەموو بەرنامە‏ و ئاينەكانى تردا، هەرچەندە موشريك ‏و هاوەڵگەران پێى سەغلَەت ‏و دڵتەنگ بن)
خوايە گيان تۆ لەم جۆرە كەسانە ‌لەهەموويان بەهێزتری،هەروەها تۆ لەهەموويان باڵا دەست تری ئەگەر ڕێنمۆيی ئەوان چاكترە ڕێنمۆييان بكە بۆ ئايينی ئيسلام ،ئەگەر نا  ئوا بەدەستەڵاتە له ‌بن نەهاتوەكەت وەڵاميان بدەوە و لێپرسينەوەی خۆتيان لەگەڵ ئەوان و پشتوپەناكانيان دا بكە تۆ ئەو كەسەی لەقورئانی پيرۆزدا فەرمووتە(إِنَّ الَّذِينَ يُۆْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُهِينًا) [الأحزاب: 57].
واتا (  بێگومان ئەوانەى ئازارى خواو پێغەمبەرەكەى دەدەن (مەبەست ئازاردانى پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) يان ئەوانەى كە هاوەڵ بۆ خوا بڕيار دەدەن‏ و كوفر دەكەن‏ و جوێنى پێ دەدەن) خوا نەفرينى لێ كردون لە دنيا و قيامەتدا سزايەكى زۆر خەجاڵەت‏ ئاوەرو سەرشۆرِكەريشى بۆ ئامادەكردوون.)
هەروەك خودای گەورەفەرموويەتی ئێمەش بەهەمان شێوە پێيان دەڵێين(قُلِ اسْتَهْزِئُوا إِنَّ اللَّهَ مُخْرِجٌ مَا تَحْذَرُونَ....)واتا (پيَيان بڵێ: گالَتە بكەن! بێگومان ئەوەى لێى دەترسن خوا هەر ئاشكراى دەكات (بۆ خۆتان و بۆ خەڵَكيش).


وەڕگێڕانی لە عەرەبيەوە(عبدالمجيد هەريری)

بەپێنوسی ئەندازيار(عبد الدائم الكحيل)

س_مجلة الابتسامە[/size]

با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌دڵ دا بێت

2

وه‌ڵام: ئەمە (محمد)ه درووی خودای لەسەر بێت‌

دةست خوش ,خودا جەزای خێرت بداتەوه..‌

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .