بابهت: ئیمام ئەحمەد وخادمی مزگەوتەكە
[center][size=24]ئیمام ئەحمەد وخادمی مزگەوتەكە[/size][/center]
[size=16]زۆرجار ئینسان كە نارەحەتیەكی بەسەرا دێت پەرۆش دەبێت،و دڵشكاوانە داوا لە پەروەردگار دەكات رازیم بە قەزات، و ئەگەر تۆم لێ نەرەنجابیت ئەم حاڵەتەم بەلاوە سانایە.. ئەوەبوو پێغەممەری خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم كاتێ تەشریفی بۆ تایف برد، و بەختەوەری و خۆشی و سەربەرزی هەردوو دنیای بەدیاری بۆ بردن و ئەوانیش لەجیاتی سوپاس و پێزانین، هەرزەو نەفامەكانیان هاندا تا لەئاوایی دەری بكەن و بەوەشەوە نەوەستن بەڵكو بەردبارانی بكەن و پلاریشی تێ بگرن..
زۆر سەختە راستگۆ بە درۆزن و چاك بە خراپ و بێتاوان بە خراپەكار و دلسۆز بە دوژمن لە قەلەم بدرێت.. ئەوەبوو هەرزەو نەفامەكانی تایف ئەوەند بەردیان تێگرت، تا خوێن بەلاقیا هاتە خوار و خۆی خستە ناو باخی یەكێ لە گەورە پیاوانی ئەو ئاواییەو باخەوانەكەی كە بەندەیەكی نەینەوایی و خوڵامی عوتبەی كوڕی رەبیعە بوو منداڵەكانی لێ دوور خستەوە، و ئەویش تەشریفی موبارەكی رۆیشتە بن درەختێك و دانیشت و ئالەم حاڵەتەدا كە بۆهیچ شتێكی تر نەرۆیشتووە جگە لەگەیاندنی پەیامی خوا بەو خەڵكە.. رووەو ئاسمان دەستی موبارەكی بەرز دەكاتەوەو لەپەروەردگاری باڵادەستی دەپاڕێتەوەو دەفەرموێ:
ئەی خودایە!.. سكاڵای لاوازی هێز و كەمی حیلە و بەكەم سەیركردنم لەلایەن خەڵكیەوە بۆلای تۆدێنم! لەلای تۆ شكات دەكەم.. بەردەوام دەبێ لەپاڕانەوەكەیا و پاشان دەفەرموێ: ئەگەرتۆم لێ نەرەنجا بیت قبولكردنی ئەم هەموو ئازارەم پێ ئاسانە!!
ئالەویاداكە خۆشەویسترین دروستكراو لەلای خوا ئەو ئازارەی دەدرێ خوا بۆ دڵدانەوەی حەزرەتی جبریل دەنێرێت بۆلای و فریشتەی بەرپرسی كەژ و كێوەكانی لەتەكدایە و عەرزی دەكات خوا سەلامت لێ دەكات و ئەگەر دەتەوێ كێوەكان دەڕمێنێ بەسەریاندا..
ئەو پێشەوا دڵفراوانە دلۆڤانە لەجیاتی تۆڵە داوادەكات خوا رێنوێنییان بكات و ببنە هەڵگری پەیامی ئیسلام.. ئەوەبوو لەپاش وەفاتی پێغەممەر صلى الله عليه وسلم هۆزو تایفە تازە موسولمانەكان هەڵگەڕانەوەو زەكاتیان نەدەدا.. بەڵام ئەوان كە موسوڵمان بوون لەسەر باوەڕەكەیان سەقام گیربوون و هەڵ نەگەڕانەوە..
لەوكات و ساتەدا ئەو خەڵكەی تایف موسولمان نەبوون و ئەو ئازارەی دا، ئەو ناخۆشییە ئەو بەرهەمە گەورەیەی هەبوو، كە بووەهۆی ئەو دوعاو نزایەیان بۆ بكات، ئەمە لەلایەكەوەو لەلایەكی ترەوە، عەدداس موسوڵمان ببێت..
ئیمام ئەحمەدی كوڕی حەنبەل بەو هەموو رێز و حورمەتەوە دەڕواتە مزگەوتێكەوە لەشارێك جگە لەشارەكەی خۆی كەسی تیا ناناسێ، لەبەر ئەوە جێگەی خۆی خۆش دەكات و دەیەوێ بخەوێ، و رادەكشێ..پاش چەند دەقیقەیەك حەرەسی مزگەوتەكە دێت و داوای لێدەكات لەمزگەوتەكەدا نەخەوێت، و پێیشی دەلَێت كە بڕواتە دەروە!! حەرەسەكەش ئیمام ئەحمەد ناناسێ.. ئیمام پێی دەلَێ برا ! پیاوی چاك بە دەرم مەكە، من لەم شارەدا جێیەكم نییە تیایا بخەوم.. پاش بێنەو بەرەیەكی زۆر كابرای حەرەس پەلی ئیمام دەگرێت و رای دەكێشێت بۆ دەرەوە.. ئیمامیش ئەم حالَەتەی زۆر پێ سەیر دەبێ و بەناچاری دێتە دەرەوە..
لەوكاتەدا كە حەرەسەكە ئیمام رادەكێشێ بۆ دەرەوەی مزگەوتەكەكابرایەك بەلایاندا تێدەپەڕێ، دەپرسێ: ئەرێ كاكە بۆچ ئەم حەرەسە پەلكێشت دەكات؟
ئیمامیش دەفەرموێ: جێگەیەكم نییە تیایا بخەوم و وا ئەم حەرەسەیش نایەلَێ لەمزگەوتكەدا بخەوم!! پیاوەكەش دەلَێ: وەرە لەگەلَما من دەتبەمەوە بۆ مالَ خۆمان، لەوێ بخەوە..
ئیمام لەتەكیا دەڕواتەوە، و دەبینێت ئەم پیاوە تەسبیحات{سوبحانەلَلآ} یەكی زۆر دەكات، پیاوەكە نانەوا دەبت.. هەویری ئامادە كردووەو لەمالَەكەی خۆیا كار دەكات.. ئەستەغفیرولَلآی زۆریشی دەكرد.. ئیمام هەستی كرد ئەم پیاوە مەرتەبەیەكی گەورەی هەیە. بەهۆی ئەو هەموو تەسبیحات و ئیستیغفارەیەوە.. ئیمام خەوت، بەیانی ئیمام لەنانەواكەی خانەخوێی پرسی: ئایا كاركردی ئەم تەسبیحاتەی خۆتت لە ذیانتا بینییوە؟ دەزانی چ شوێنەوارێكی هەبووە؟
نانەواكەش گوتی: براكەم! ئەوی راستی بێت تا ئێستا هەر دوعایەكم كردبێ خوا دوعاكەی گیرا كردووم تەنیا دوعایەك نەبێ..
ئیمامیش فەرمووی: ئەودوعایە چییە كە تا ئێستا گیرانەبووە؟
نانەواكە گوتی: زۆر لەخوا پاڕاومەتەوە ئەحمەدی كوڕی حەنبەل ببینم!! بەلآم تا ئێستا گیرانەبووە.
ئیمام دەفەرموێ: برام! ئەمە بۆیە من ئەم هەموو كەشمەكەش و راكێشانەم تووش بوو!! خوا ویستوویەتی ئەو دوعایەی تۆ گیرابكات.. بەقوربان! من ئەحمەدی كوڕی حەنبەلم..
كەوابوو با هەمومان ئەو داوای لێخۆشبوونە لە خوا بكەین تا خوای بالآدەستیش دوعاكانمان گیرا بكات. " أستغفر الله الذی لا إله إلا هوالحی القيوم وأتوب إليه" واته: داوای لێخۆشبوون لەوخوا هێژایە دەكەم كە هەمیشە زیندووەو سەرپەرشتی ئەم بوونەوەرە دەكات، و جگە لەخۆی خوایەكی تر نیە.. هەربۆلای ئەویش دەگەڕێمەوە..
كەوابوو هەموو كاتێ ئەوةي لەروالَەتا شەرو خراپەيە بزانە بێ خێر نييە..
لە ماڵپەڕی مامۆستا حسن پێنجوێنيەوە[/size]
