بابهت: یانەی بەرشەلۆنە گۆڵبارانی یانەی هیبیرنیان دەكات

^^^^^^^^^^^^^^^^وەرزش^^^^^^^^^^^^^^^^^
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەیاریەكی دۆستانەدا شەش گۆڵ لەیانەی هیبیرنیان دەكات وئەو سەركەوتنەش دەبێتە یەكەم سەركەوتنی گواردوێلای راهێنەری نوێی یانەكە .
وەك ئامادەكاریەك بۆ یاریەكانی وەرزی داهاتووی خولی ئیسپانی و پاڵاوتنی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەیەكەم تاقی كردنەوی خۆیدا لەگەڵ گواردوێلای راهێنەری نوێی یانەكەدا دوێنێ یاریەكی دۆستانەی لەگەڵ یانەی هیبیرنیانی ئسكۆتلەندیدا سازدا .
لەو یاریەدا یانەی بەرشەلۆنە بەپێكهاتە نوێكەیەوە توانیان باشترین ئاست نیشان بدەن و بەئەنجامێكی قوورس و بەشەش گۆڵی بێوەڵام شكستیان بەیانە ئسكۆتلەندیەكە هێنا.
گۆڵەكانی بەرشە هەریەك لەیاریزانان (گۆدیۆنسۆن دوو گۆڵ و میسی و بیدریتۆو بۆیان و یەحیا تۆرێ ) لە دەقەكانی (5 و 15 و 17 و 27 و48 و 71 )دا تۆمار كران .
شایانی باسە میسی درێسی ژمارە 10 ی پۆشیبوو كەپێشتر لەلایەن رۆناڵدینهۆی بەرازیلیەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەبەری دەكرد