بابهت: هەستی بيستن لە قوڕئانی پيرۆزدا
[size=16]هەستی بيستن لە قوڕئانی پيرۆزدا
هەستەكان پێنجن(بيستن_بينين_بۆنكردن_تامكردن_دەستلێدان،هەست كردن)ئەوەی جێگای باس بێت،(هەستی بيستنە)،زانايان ناكۆكن لەسەر ئەوەی ئايا گوێ بەشێكە لە ڕوخسار يان بەشێكی سەربەخۆيە؟
پێشەكی:گوێ ئەندامێكە كەوا لەڕێگەيەوە دەبيسيتين،لئەندامە فرە گرنگەكانە؟
لەسوودەكانی بيستن :ئاگاداركردنەوەيە لە شتە بڤەكان_مەترسيدارەكان،وەكو دەنگی هۆرنەی ئۆتۆمبێل ودنگەكانی ئاگاداركردنەوەو دەنگی جەرەس و شەمەندەفەرو ئاگاداركردنەوە لەئاگرو وەڕينی سەگ هتد.......
هەرشتێك جوڵەی هەبێت دەنگ پەيدا دەكات ،دەنگيش لە لەرينەوەی بەشەكانی ئەوهەوايەی لە موجەكان دا دەگوازرێتەوە،دواتريش ئەم موجە دەچێتە ناو گوێچكەكان كە دەبنە چەند ئاماژەيەك وبۆ مێشك دەنێردرێن كەوئەويش بەكاری خۆی هەڵدەستێت بە وەڕگێرانی ئەم موجانە بۆ دەنگەكان.
گوێچكە كارێكی تريشی هەيە بێجگە لە بيستن كە بريتی يە له پاراستنی يەكسانی و تەوازنی سەر،هەموو زانياريەك دەداتە مێشك دەربارەی هەر گۆڕانكاريەك كەوا لە سەر دا ڕوو بدات،مێشكيش نامە بۆ هەموو دەمارەكان دەنێرێت كە سەرو لەش دەپارێزن هەروەك لە حاڵەتی ڕۆيشتن و ڕاوەستان و هەر حاڵەتێكی تر.
زۆر گێانلەبەر گوێچكەی هاوشێوەی مرۆڤيان هەيە،و هەندێكيان هەستی بيستنێكی زۆربەهێزيان هەيە
واتاي بيستن (السمع)لە قوڕئانی پيرۆزدا
لە زانستی ئەركی ئەندامەكانی لەش دا بيستن سێ پلە لەخۆ دەگرێت ،كە ئەويش لە قوڕئانی پيرۆز دا باس كراون:
1_هەست كردن بەدەنگ بێ تێگەيشتن لەواتاكان،وەك منداڵی شيرەخۆر كە هەست بەدەنگەكان دەكات بەڵام لێيان حاڵی نابێت،ياخود وەك ئەم گيانلەبەرەی كەخاوەنەكەی بەدەنگێك ڕێنمۆيی دەكات بەڵام گينلەبەرەكە مانای وشەكە نازانێت_وەك و هۆش بۆ كەر و كشە بۆ مريشك وهتد....._ئەمەش لەلەم ئايەتە خوداوەند باسی كردوە(وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ بِمَا لاَ يَسْمَعُ إِلاَّ دُعَاء وَنِدَاء [البقرة: 171] )
2_هەستكردن بەدەنگ لەگەڵ حاڵی بوون لێی.ئەمەش خوای گەورە باسی كردوە(وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِن بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ [البقرة: 75])
3_هەستكردن بەدەنگەكە لەگەڵ حاڵی بوون لەماناكان و گوێڕايەڵی بوون و باوەڕپێهێنانی ،ئەمە بەرزترين پلەكانی بيستنە كەوا بە باوەڕداران دەبەخشرێت،خودا دەفەرموێت(إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ..[الأنعام: 36])
ئەم سێ پلەيە لەگەڵ ئەوە يەكدەگرێتەوە كەوا كەوا ناسراوو ڕوونە لە زانستی ئەركی بەشەكانی لەش لە هەست ڕيزگرتنی بۆ باوەكردن بە بەدەنگ و جياكردنەوەو تێگەيشتن و ئەركە سەرەكيەكانی تری مێشك كەوا سۆزو ويست و هەڵس وكەوت لەخۆ دەگرێت.
بسيتن لەڕۆژی دوایي دا:
قوڕئانی پيرۆزباسی بيستنی كردوە لەڕۆژی دوایی دا كەوا لەنازو نيعمەتەكانی خودا وڕێزگرتنهی لە باوەڕداران هەژمار دەكرێت،لەبێ باوەڕەكانيش دەسێنێتەوه،وەكو سزايەكی ئامادەكراو.
كەلەدونيادا باوەڕدارسوودی لێ بينيوە ،لە قيامەتيش دا خوای گەورە بەشێوەيەكی باشتر پێی دەبەخشێتەوە،خودا دەفەرموێت(لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْواً وَلَا تَأْثِيماً * إِلَّا قِيلاً سَلَاماً سَلَاما)ً [الواقعة 25-26 ]
بێ باوەڕيش كاتێك لە دونێا گوێڕايەڵی فەرمايشتەكانی خواوپێغەمبەرەكەی نەبوو،لە دوا ڕۆژدا بستنی لێ دەسەندرێتەوە،خوا فەرموويەتی(لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَهُمْ فِيهَا لَا يَسْمَعُونَ) [الأنبياء: 100]
گرنگی بيستن.
بێ گومان بيستن لەگرنگترين ڕێگاكانی فێركردن هەست كردنە:خودا دەفەرموێت(وَاللّهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لاَ تَعْلَمُونَ شَيْئاً وَجَعَلَ لَكُمُ الْسَّمْعَ وَالأَبْصَارَ وَالأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) [النحل: 78]
لە سەمەرەكانی ئەم ئايەتەدا خودا فەرموويەتی(لاَ تَعْلَمُونَ شَيْئاً)
لەبەر ئەوە دەگوترێت:
چۆن لەزگی دايكيدا هاتۆتەدەرەوەو هيچيش نازانێ ولە هيچيش تێ ناگات،
لەوەڵامی ئەوەدا دەلێين:
كۆرپەلە لەزگی دايكيدا هەست دەكا بەڵام نازانێ،هەست كردنيش زانين نيە،خودای گەورە چاوو گوێ و دڵی پێداون پێش هاتنە دونيا،بەڵام دوای هاتنە دەرەوەيان زانستيان پێ دەبەخشێت.
وەئەگەر خوای گەورە بەشتێك دەست پێبكات و بەسەر شتێكی تردا پێشی بێخێت ،ئەوە ئەم شتە مانايەكی دەبێت ،(پێغەمبەريش د.خ)كاتێك بە(سەعی)كردن دەستی پێكردلەنێوان(صەفاو و مەروە)بە صەفاوە دەستی پێكرد و فرمووی(أبدأ بما بدأ الله به، فالبدء بما بدء الله به يدل على أهميته)واتە بەم شتەوە دەست پێ بكە كە خودا بەو دەستی پێ كردوە،دەستپێكردن بەوەی كە خودا دەستی پێ كردوە بەڵگەيە لەسەر گرنگيەكەی)كەواتە خودا كەيەكەم جار بە بيستن دەستی پێكردوە بەڵگەيە لەسەر گرنگی ئەم هەستە بەسەر هەستەكانی تر.
بەڵگە بزيشكيەكانيش ئەوەيان دەرخستوە كەوا(بيستن)لە(بينين)گرنگترە،ئەمەش لە چەند لايەنێكەوه ئەگەر بەراوردێك لە،نێوان بينين و بيستن بكەين دەبينين كەوا:
چاو و بينين:
1 _بينين پێويستی بەڕووناكی هەيە و ئێمەش لە تاريكيدا نابينين.
2_بينين هەستێكی شعوريە و ملكەچە بە ويستی خاوەنەكەی بەو واتايەی كە ئێمە دەتوانين ببينين بە شێوەی ويستی خۆمان و بشمانەوێت چاومان دادەخەين و نابينين،
3 _چاو دەخەوێت و دەحەسێتەوە،چونكە ئێمە بەتێك نابينين تەنها لە خەون و خەياڵ دا نەبێت.
گوێ و بيستن:
1_هەستی بيستن بەدەست خۆت نيە _لاشعوريە_واتا ئێمە دەبيستسن لە شەو ڕۆژيشدا ،لە بەئاگايی و خويشدا چونكە گوێ ناخەوێت.
2_بيستن وەكو چاو و بێنين نيە و لە تاريكی و ڕووناكيدا دەبێنێت واتا پێويستی بە ڕووناكی نيە.
الأذن تمكننا من السمع وحاسة السمع لا شعورية، أي أننا نسمع في الليل والنهار وفي النوم
پەيدبوون و دروستبوونی هەستی بيستن:
زانستی ئێستا دەڵێت ئالەتی بيستن لە سەرەتای هەفتەی دووەمی كۆرپەلە دەست بە دروست بوون دەكا ،كە هەر لەناو ڕەحمی دايكی دايە،ئەمەش لەم قۆناغەدا وەكو وەكو كونێك وان لە هەردووك لای سەردا،دواتر وەكو شارچە گۆشتێك لێدێت و دواتريش درێژ دەبێت،لەدوايشدا گوێچكەی ناوەكی درووست دەبێت و،دوایی هەستی بستنی بۆ دانەنرێت و بە دەماری بيست دەبەسترێتەوە،زانستەكان ئاشكرايان كردوە كەوا كۆرپەلە اە مانگی چوارەمی دا گوێبستی دەنگەكان دەبێت لەناو زگی دايكيدا.
گوێچكە يەكەم ئەندامی لەشە لە دروستكردن دا:
لەيەكێك لەموعجزەكانی قوڕئاندا ئەوەيە كەوا باسكراوە كە ئەركەكانی لەش بە گەشەكردنی تەمەن گەشە دەكەن خودا دەفەرموێت(وَمَنْ نُعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِي الْخَلْقِ أَفَلَا يَعْقِلُونَ)[يس: 68].
لە نزاكانی (پێغەمبەر د.خ)يش دا هاتوە كە فەرمووي(اللهم متعنا بأسماعنا وأبصارنا وقوتنا ما أحييتنا واجعله الوراث منا).
زانايان فەرموويتيان:مانای (اجعله الوارث منا)ئەوەيە(بەسەلامەتی بيانهيلەوە تاكو دەمرم).
هەروەها (حەزرەت د.خ)كاتێ كڕنۆشی دەبرد ئەيفەرموو(اللهم لك سجدتُ وبك آمنتُ ولك أسلمتُ)
سجد وجهي للذي خلقه وصوره وشقّ سمعه وبصره فتبارك الله أحسن الخالقين)سەيركەن وشەی بيستنی بەبِێش وشەی بينين دا خستوە،حەزرەت زانستی كۆرپەلەی ئاشكرا كدوە بە١وشە كە هيچ وشەيەك ودەڕبينێك لە دورستكردنی گوێچكەدا هێندەی ئەمە كورت و پڕ مانا نيە كە فەرمووی(شق سمعه وبصره)،كە گوێچكە لە سێ بەش پێك دێت(گوێی دەرەوە_ناوەڕاست_گوێی ناوەوە)
گوێچكەی ناوەوە ئەندامە سەرەكيەكەيە لە بيستن دا وئەويشە كە يەكەمجار دەست دەكا بە درووست بوون
هكاتێك گوێچكە بەتەوای دروست دەبێ پێ هاتنە دەرەوە،گوێچكەی ناوەوەش تەواو دەبێت لەلاەيەنی ئەندازەوه تاكو كۆرپەلە دەگاتە نزيكەی هەفتەی ٢٢ەوەمين و ناوەڕاستی ماوەی سكپری.
كاتێك كەگوێچكە ئەم هەستە تەواوبوەيە لەدوای لەدايكبوەنەوه،سوننەته لەبن گوێچكەكانی منداڵەكەدا بانگ بدرێت،هەروەلەم فەرمووجەيەدا هاتوە كەوا پێشەوا(ترميذ)دەيگێڕێتەوە( عن عبيد الله أبي رافع عن أبيه قال: " رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم أذّن في أُذُن الحسن بن علي حين ولدته فاطمة بالصلاة)واتا(عبدالله كوڕی ئەبی ڕافع لەباوكی خۆيەوە دەگێڕێتەوە كەوا وتويەتی بينيم كەوا (حەزرەت د.خ) لەكاتی لەدايك بوونی حەسەنی كوڕی عەلی دا بانگی نوێژی دا كاتێ فاتيمە هێنايە دونياوە).
گوێچكەی مرۆڤ و كەمو كوڕيەكانی:
دەنگ لە شەپۆڵەكان پێكدێت و بەنێو هەواو زەوی و بانەكان دا دەڕوا،دەنگەكان جياوازيان هەيە لە لايەنی تەڕەددود بەهێزی و لاوازيەوە،تەڕەددود ژمارە شەپۆڵەكانە كەوا هەموو چركەيەك دروست دەبێت و بە(هێرتز)ئەندازەی دەكرێت،هێرتزيەكسانە بە1شەپۆڵ لەهەر 1 چركەدا ،ئەم دەنگەی كە بەرزە شەپۆڵی بەرزتری هەيە ،لەبەرامبەريشدا دەنگە نزمەكان شەپۆڵی نزمتريان هەيە.
ئەندازەی بيستنی مرۆڤ بەشێوەيەكی ئاسايی بريتيیە لەنێوان20و20،000هێرتز،لەگەڵ گەورە بوونە مرۆڤ لەڕووی تەمەنەوە هێزی مرۆڤ بۆ بيستن نزم دەبێتەوە.بەڵام بەهێزی دەنگ لە چەنديێتی وزە دايە لە مۆجەی دەنگەكەدا كە بە(ديسيبل)پێوانە دەكرێت.
بەڵام گوێچكەی گيانلەبەرەكان هەروەك زانراوه بەژەند ئەوەندەی مرۆڤ هێزی هەيە،تاوەكو گوێچكەی شەمشەمەكوێرە و دۆلفينەكان دەتوانن لەهەر چريەك دا 120000شەپۆڵ ببيستن.
شەمشەمەكوێر توانای بيستنی دەنگە شەپۆڵەكانی هەيە كەزۆر بەرزن و زۆر زياتر لە مرۆڤ،ئەم گيانلەبەرێكە شەوانەيە لە ئەشكەوت و كونە ڕەش و تاريكيەكان دەژيت و لەتاريكی دا چاڵاكيەكانی خۆی ئەنجام دەدا،لەبەر ئەوەش بينين لای ئەو بەهايەكی ئەوتۆی نيە.
لەتاريكيدا متمانەی خۆی دەخاتە سەر بيستن ئمەش لە ڕێگای پشتەبستن بە شوێنی دەنگەكانەوە،هەست بە لێدانەكان و دەنگەكان دەكا لە ماوەيەكی زۆر دوور بە هەردووك گوێچكە گەورەكانی و دووری و دەنگەكەو نێچيرەكەی دەزانێت و بەشێوەكی زۆر باش شوێنی ديار دەكا،مرۆڤەكان لەم دياردەی شەمشەمەكوێرەيان كۆڵيتەوەو لاسای ئەويان كردۆتەوە لە ئاشكرا كردنی شوێنی دەنگەكان،بيری درووست كردنی ڕادار لەمەوەوە سەرچاوەی گرتوە بۆ ئاشكرا كردنی دەنگی فڕۆكەكان اە مەودايەكی زۆر دوورەوە(فسبحان رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى).
( وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ) [الأنعام: 38]
فەرمايشتەكانی (حەزرەت د.خ)بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە گوێچكەی مرۆڤ بەرامبەر هی گيانلەبەركان دا كەمو كوڕيان هەيە بەوواتايەی كە هی ئەوان بەهێز ترە ،لەفەرموودەيەك دا هاتوە(ما من يوم طلعت فيه الشمس إلا وبجنبتيها ملكان يناديان يسمعه خلقُ الله كلهم إلا الثقلين)،واتا(هيچ ڕۆژێك خۆر هەڵنايەت تەنها كاتێ كە هەڵيش دێت 2فريشتە لەملاو ئەملايەی دا بانگێك ڕادێرن كە بونەوەری خودا گوێبيستی دەبێت تەنها مرۆڤ و جنۆكە نەبێت).
لەم فەرموودەيەش دا باسی ئەمە دەكا كە مردوو بانگ دەكا بەڵام مرۆڤ نابيستێ
وعن أبي سَعيد الخدرِيِّ، رضي اللَّه عَنه، أَنَّ رسولَ اللَّه صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم قال: « إذا وُضِعتِ الجَنَازَةُ واحْتمَلَهَا النَّاسُ أَو الرِّجالُ عَلى أَعْنَاقِهمِ، فَإِنْ كانَتْ صالِحَةً قالَتْ: قَدِّمُوني قَدِّمُوني، وَإنْ كانَتْ غَير صالحةٍ، قالَتْ: يا ويْلَهَا، أَيْنَ تَذْهَبُونَ بَها ؟ يَسْمَعُ صَوتَها كُلُّ شيءٍ إلاَّ الإِنْسَانُ، وَلَوْ سَمِعَهُ لَصَعِقَ » رواه البخاري.
هەستی بيستن لە كاتی خەودا
لەپێش دا باسمان كردكە هەستەكان لەكاتی خەودا لەكار دەكەون تەنها بيستن نەبێت،لەم چەند ئايەتە پيرۆزانەدا خوداوەند بيستن و خەوی بەيەكەوە بەستۆوەتەوه:
1_ قُل أَرَأَيْتُمْ إِن جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَداً إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُم بِضِيَاء أَفَلَا تَسْمَعُونَ [القصص: 71]
شەوە بيستنی بەيەكەوە بەستۆوەتەوە،وشەی (سَرْمَداً) بەبەردەوامی.
2_فضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَداً [الكهف: 11]
واتا چەند ساڵێك وامان كرد كەبخەون و نەبيستن.
لێرەش دا موعجزەيەكی گەورە خۆی حەشارداوە:نەهێشتنی بيستن_المنع عن السمع_بەوە دەبێت كە دەماری بيستن ڕابگيرێت،ئەم دەمارەش دوو بەشی هەيە:يەكەم بەرپرسە لە بيستن،دووەميش لە ڕاگرتنی تەوازنی لەش لەناوەو دەرەوە دا ،بۆيە خودا نەيفەرمووە(فضربنا على سمعهم )بەڵكو فەرمووی(فَضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ)بۆ ئەوەی هەموو گوێچكە بگرێتەوە_سبحااااااااااان الله.
قوڕئانی پيرۆز باسی ئەوەی كردوە كە دەنگی بەرز بۆ گوێچكەو لەش زيانبەخشە،ئەوەی بۆ گوێچكەزيانە فەرموويەتی(فَإِذَا جَاءتِ الصَّاخَّةُ)[عبس: 33]
الصاخة ئەودەنگە يا ئەو قيژەيە كەوا گوێچكە كەڕ دەكا،لەبەر ئەوەشە كەناو لە قيامەت نراوە(الصاخة)
ئەمە يەكەم بەڵگەنامەی زانستیەكەوا ئاشكرای كردبێت دەنگی بەرز گوێچكە كەڕ دەكات.
بەڵام زيانەكانی بۆ لەش ئەمەيە:
سەيری ئيعجاز بكەن (دەنگی بەرز زيانی تەنها بۆ گوێچكە نيە بەڵكو بۆڕووبەری بيستن بەهەمان شێوە لەسەر تێكڕای بەشەكانی لەش)زيانی هەيە،خوای گەورە بەدەنگی بەرز چەند گەلێكە لەناو بردوە،هەروەك فەرموويەتی(إِن كَانَتْ إِلاَّ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ [يس: 29] وكما في قوله تعالى: فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُواْ فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ)[الأعراف: 78].
بێگومان دەنگ بريتیە لە بەشێك لە وزە بە شێوەيەك لە شێوەكان،كاتێك ئەم وزەيەش لە ئەندازەی دروستی خۆی
زيادی كرد زيان بۆگوێچكە دەبێت،ئەو كاتێش تێكڕاي بەشەكانی لەش زيانمەند دەبن چونكە مرۆڤ دوچاری دڵتەنگی و دەمار گرژی و نەمانی يەكسانی لەش دەبێت كە ڕاستەوخۆ كاردەكاته سەر دڵ و لێدانەكانی دڵ زياد دەبێت خوێن بەرز دەبێتەوە.ئەمەش زياتر ڕوون دەبێتەوە لەكا-ێ تەقينەوەی بۆمبێك كەدەبينين كەسانێك مردوون بێ ئەوەی شوێنێكيان بريندار بوبێت ،ئەمە كاريگەری دەنگەكەيە كە ئەوانی كوشتوە.كە كار دەكاتە سەر ڕاوەستانی دەمارەسەرەكيەكان_شادەمار_تەقينەوەی ڕيخەڵۆكەكان و ڕاوەستانی دڵ لەلێدان
ئەوەی دەمێنێتەوە ڕێزلێنانی گوێچكەيە كاتێك خوداوەند وەصفی حەزرەت دەكات بە(أذن الخير)كاتێك دووڕوەكان ويستسان ئازاری حەزرەت بدەن وتيان ئەو گوێبستی هەموو درۆوفێڵێك وناڕاستەيك دەبێت
خوای گەورە بە وتەی ئەوان وەڵامی دانەوە و فەرمووی(: وَمِنْهُمُ الَّذِينَ يُۆْذُونَ النَّبِيَّ وَيِقُولُونَ هُوَ أُذُنٌ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍ لَّكُمْ يُۆْمِنُ بِاللّهِ وَيُۆْمِنُ لِلْمُۆْمِنِينَ وَرَحْمَةٌ لِّلَّذِينَ آمَنُواْ مِنكُمْ وَالَّذِينَ يُۆْذُونَ رَسُولَ اللّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)[التوبة: 61]
بەڵێ(ئەوە ئەم پێغەمبەرە نەخوێندەوارە پێشەوايەيە كە گوێچكەی چاكەی مەردوومە گوێ لە سرووشی خودا دەگرێت و دواتريش بە خەڵك ڕادەگەينێت كە چاكەو بەرژەوەندی ئەوان لەوە دايە گوێڕايەڵ بن.
چيتر هەيە كەداوای ئەوەی دەربارەی قوڕئان فەرموويان
(قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَسْمَعُوا لِهَذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُون).
بەپێنووسی(عبدالقادر شحرور)
بەدەستكاری وەڕگێڕانی لە عەرەبيەوه _عبدالمجيد هەريری
س_arabseyes.com[/size]