بابهت: یەكەم وێنەی دوانەكەی ئەنجیلینا جولی به بڕی 11 ملیۆن دۆلار

-----:)-----:)-----:)-----:)-----:)-----:)-----:)-----:)-----:)-----:)
ماوەیەك لەمەوبەر ئەنجلینا جولی بە نهێنی چوو بۆ نەخۆشخانەیەكی فەڕەنسی بەمەبەستی منداڵ بوون، هەر بە نهێنیش جولی لەگەڵ هەردوو مناڵە دووانەكەیدا لە نەخۆشخانەی فەرەنسی لە پاریس لە بەیانیەكی زۆر زوودا بە نهێنی نەخۆشخانەكەی بەجێهێشت.
دوای ئەوەی جولی و براد بیتی هاوسەری نەخۆشخانەكەیان بەجێهێشت بوو رۆژنامەوانەكان پرسیاریان لە دكتۆری ئەو نەخۆشخانەیە كردوە كە ئایا منداڵەكانی جولی تەندروستیان چۆن بووە لە وەڵامدا دكتۆرەكە رایگەیاندوە: هەردوو منداڵەكە و ئەنجلینا جولی تەندروستیان زۆر باش بووە.
هاوكات وێنەگری تەلەفیزیونی (ئەسوشیتد برس) چەند وێنەیەكی ئەنجلینا جولیان گرتووە لە كاتێكدا كە سواری ئۆتۆمبێلێكی رەشی بچووك بوون لە دەرگای پشتەوەی نەخۆشخانەكە لە بەیانیەكی زۆر زوودا كە هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر لەسەر شەقامەكە نەبووە كە نەخۆشخانەكەیان بەجێهێشتووە.
لەلایەكی ترەوە راگەیاندنەكان ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە ئەنجلینا جولی دوای چەند رۆژێك لەمنداڵبوونی سەردانی نەخۆشخانەی كردەوە كە هەردوو منداڵەكەی پێبووە و نەشتەرگەری بچووكی بۆ كردوون دوای 10 رۆژیش كێشی مناڵێكی كە ناوی ( نوكس لیون )ە بووە بە 5 كیلۆ.
هاوكات رۆژنامەوان (نیس ماتان) وتی: چاپەمەنیەكی ئەمەریكی كە ناوەكەی ناڵێم بڕی 11 ملیون دۆلارم دەداتێ، ئەگەر یەكەم رەسمی دووانەكەی ئەنجلینا جولی بگرم.
شایەنی باسە هەردوو ئەستێرەی سینەمای هۆلیوود ( ئەنجلینا جولی و براد بیت) خاوەنی 4 مناڵن كە ناویان ( مادوكس ) تەمەنی 6 ساڵە و ( باكس ) 4 ساڵە و ئەم دووانەیەی كە ئێستاش بوویانە.
منداڵبوونی ئەنجیلینا لە كەناڵەكانی راگەیاندنی جیهانەوە گرنگییەكی تایبەتی پێدرا بەتایبەتی راگەیاندنەكانی ئەمەریكا كە مانشێتی زۆرێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن بووە.