بابهت: با لێبەربوونەوەی پیاوێک کە من ئاگام لێبوو، بزانە چی ڕوویدا؟
هاوڕێیان لەبەر ئەوەی من ئەم مەکۆیەم خۆشەوێت پێم خۆشە هاوڕێکانمان لەم مەکۆیە بهێنمە پێکەنین...
ئەم بەسەرهاتە لەکاتی منداڵیم روویدا ئینجا من بە مناڵی زۆر زیاد لە حەد بە جوڵەو پەنگ نەرەوە بووم فەرموون ئێوەو بەسەرهاتەکە...
رۆژێک لەگەڵ مامم چووم بۆ میوانی ماڵێکی دراوسێ کە تازە هاتبوونە گەڕەکەکەی ماڵی مامم و ماڵێکی زۆر ڕێک و پێکیش بوون وەڵا بەخێر هاتنیان کردین و ئاوو شەربەت و ئەم شتانەیان گێڕا دوای ئەوە کابرای خاوەن ماڵ و کۆمەڵێک میوانی تریان هەبوو ئەوانیش هاتن بۆلامان دانیشتن لە میوانخانەکە، هەموو قسەیان ئەکرد مەشخوڵ بوون بۆ نەگبەتی من لەلای کابرای خاوەن ماڵ و ماممەوە دانیشتم کاکە کابرای خاوەن ماڵ دەستی کرد بە کۆکین ئەوەنەم زانی لەگەڵ کۆکەکەیا دوو سێ بای لێبەربوو بەدەنگی بەرز، ئاگام لێبوو هەموویان هەستیان پێکرد بەڵام قسەیان نەکرد ئیتر بۆ ئەوەی تەریق نەبێتەوە ڕوویان وەرگێڕاو هەریەکە مەوزوعێکی هێنایە پێشەوە بۆ ئەوەی ئەو پێکەنینەی هەیانە نەمێنێت و مەوزوع بگۆڕێت، کاکە من دەستم کرد بەیەک پێکەنینێک زۆر بەدەنگی بەرز هەتا لە هێزما بوو پێئەکەنیم خۆم شین و مۆر کردبووەوە ئەموت " ئەرەوەڵا..... لێیا ئەرەوەڵا ...... لێیا":wall:
کابرای خاوەن ماڵ لە ڕووی نە ئەهات قسە بکات لەبەر مامم منیش هەر پێ ئەکەنیم و ئەموتەوە بەدەنگی بەرز وەڵا ئەوەنەم زانی یەک تەسبیح زۆر بەقایمی بەر سەرم کەوت سەیر ئەکەم ماممە ئەڵێت هەتیوو دانیشە حەیامان مەبە دوو سێ جار پیای کێشام ئیتر دەستم کردە گریان، دوای ئەوە مەوزوع گۆڕا منیش کە هاتمەوە سەرخۆم سەیری کابرای خاوەن ماڵم ئەکرد حەزی ئەکرد بمکوژێت:bgrin:ئیتر دوایی هاتینەوە بۆ ماڵەوە مامم ئەوەنە پێکەنی ئیتر ئاشتی کردمەوەو تۆزێکیش نەسیحەتی کردم وتی لە شتی وایا قسە مەکە کوڕم وتم باااش بەسەرچاو:k:
:D
هیوادارم بەدڵتان بووبێت...

هەموومان بۆ کوردستان، کوردستانيش بۆ ئێمە

