بابهت: بۆچی رقمان لەبیستنی دەنگی خۆمانە لەئامێرەكانی تۆماركردنەوە
زۆر جار [size=16]كەگوێمان لەدەنگی خۆمان دەبێت لەئامێرێكی تۆماركردنی دەنگ یان ڤیدۆوە یان لەمایكرۆفۆنەوە، توشی شۆك دەبین لەبەر ئەوەی دەنگەكە نامۆو جیاوازە لەو دەنگەی كەخۆمان لەباری ئاساییدا دەیبیستین..
هۆكاری ئەمە چیە؟!
هۆكاری ئەوە ئەوەیە كە لەكاتێكدا لەباری ئاساییدا قسەدەكەیت گەروو دەلەرێتەوەو ئەمەش دەبێتەهۆی لەرینەوەی بۆشاییەكانی دەم و پێست و جومجومە، ئەم لەرینەوەیەش دەگوازرێتەوە بۆ پەڕەی گوێ و لەوێ لەگەڵ شەپۆلەكانی دەنگەكەدا تێكەڵاو دەبن و بەهۆیەوە دەنگەكە زیاتر قوڵترو سەنگینتر دەبێت.
بەڵام لەكاتێكدا لەڕێگەی ئامێرێكی تۆماركردنەوە قسە دەكەیت، دەنگەكە تەنها لەڕێگەی هەواوە دەگوزارێتەوە، بەوپێیەش لەرەلەرەكانی كەمترە لەلەرینەوەكانی ئێسكەكان، ئەمەش سروشتێكی جیاواز دەبەخشێت بەدەنگەكەو ئەوە دەنگەی لەئامێرەكەوە دەیبیستیت ئەوەیە كەخەڵكی دەوروبەرت دەیبیستن.
سەبارەت بەوەی كەبۆچی توشی شۆك دەبیت لەكاتی بیستنی دەنگت هۆكارەكەی ئەوەیە كەعەقلًَت ئەوە رەتدەكاتەوە كە ئەو دەنگە دەنگی تۆ بێت هەربۆیە هەست بەسەرسوڕمان و شەرمەزاریی دەكەیت لەو دەنگە.[/size]
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

