بابهت: مەلەوانگە گشتیەكان و زیانەکانی مەلەکردن تیایاندا
[size=16]پزیشكان و لێکۆڵەرانی بواری تەندروستی ئەمەریكی ئاشكرایانکرد، مەلەكردن لەمەلەوانگە گشتیەكاندا زیانی زۆرترە وەك لە سود گەیاندن.
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەمەریکی کە سایتی (لایف ساینس) بڵاوی کردۆتەوە، ئاوی مەلەوانگە گشتیەكان جۆرە پێكهاتەیەك دروست دەكات وەكو ڤایرۆسێكی نادیار وایەو دەچێتە لەشی مرۆڤەوە، کە دوای ماوەیەك بەدروست بونی پەڵەی سپی لەسەر جەستەی کەسی توشبو نیشانەکانی دەردەکەوێت و بو بەم نەخۆشیەش دەوترێت: (فتریات).
هەندێك لەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشییە دەبن دەتوانرێت بەهۆی دەرمانی پزیشكییەوە چارەسەر بكرێت و هەندێكیشیان بەشێوەیەکی هەمیشیەیی جەستەی مرۆڤ دەكەن بە پەڵه، هەروەها ئەم نەخۆشیە زۆر بە خێرایی لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگوێزرێتەوە.
پزیشکانی ئەمەریکی جۆرە مادەیەكی كیمیاییان دروستكردوە هەر كەس لە مەلەوانگە گشتیەكاندا مەلە بكات و پاشەڕۆی پیسی تێ بكات، جۆرە كارلێكێك دروست دەبێت، كە 2 مەتر لەدەوری خۆیەوە رەنگی ئاوەكە سور دەبێت و ئاشكرادەبێت و لەو رێگەیەوە هاوڵاتیان لە پیسبونی ئاوەکە ئاگادار دەکاتەوە.
هاوكات پزیشكانی ئەمەریكا ئاشكرایانكرد مەلەكردن لەئاوە سروشتیەكاندا باشترە وەك لەمەلەوانگەكاندا، لەکاتێکدا مەلەكردن لەمەلەوانگە گشتیەكان بۆتە هۆكاری سەرەكی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە لەهاوڵاتیاندا بە گشتی و لە منداڵاندا بە تایبەتی.[/size]
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]



