بابهت: بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی سەختە؟
[size=24]لێكۆڵەرانی ئیسرائیل دەلێن، یەك لە هۆكارەكانی سەختی فێر بوونی خوێندنەوەی عەرەبیان دۆزیوەتەوە.
بە پێی هەواڵی (بی.بی.سی)، لێكۆڵەرانی زانكۆی (حەیفا) لە ئیسرائیل رایانگەیاندووە:" لەكاتی فێربوونی خوێندنەوەی زمانێك، مرۆڤ كەڵك لە هەر دوو نیوەی مێشك وەردەگرێت، بەڵام لەكاتی فێربوونی زمانی عەرەبی مرۆڤ تەنیا كەڵك لە نیوەی چەپی مێشكی وەردەگرێت و ئەوەش دەبێتە هۆی سەختی فێربوونی خوێندنەوەی ئەو زمانە."
پرۆفیسۆر (زەهار ئۆیاتار) سەرۆكی لێكۆڵینەوەكە دەلێت:" تایبەتمەندییەكانی زمانی عەرەبی وا دەكات كە نیوەی راستی مێشك زۆر تێوەنەدرێت، ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەو نیوەیە كاریگەرییەكی گرینگی لە فێربوونی زماندا هەیە."
پرۆفیسۆر ئۆیاتار گوتیشی:" نیوەی راستی مێشك لەكاتی خوێندنەوەدا زۆر ناچێتە ناو وردەكارییەكان، بەڵام نیوەی چەپ بەتەواوی دەچێتە ناو وردەكارییەكانی نووسراوەكە."
ئێستا لێكۆڵەران بەدوای رێگەیەكدان بۆ فێربوونی خوێندنەوەی زمانی عەرەبی لە منداڵاندا تا بتوانن پیتەكان فێربن.[/size]
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]
