1 (دەستکاری کراوە: serwanhh 2010-09-06 3:33:24 PM)

بابه‌ت: لە سواڵكردنیشدا سەلیقە پێویستە , رِوداوێكى رِاستەقینە

[size=16]دیارە خۆزگەى هەموو موسلمانێكە لەخزمەت ئەم دەشەوەى كۆتایى مانگى رِەمەزاندابێت وبەشداربێت لەكۆرِى ئەوانەى یادى خوا دەكەن وئەم شەوە بەرێزە بەرێز رِابگرن وبەهیواى ئەوەن بەر لێزمە بارانى ئەم رەحمەت وبەخششە خوایە بكەوەن كەدەبارێت بەسەر بەندەكانى دا سوپاس بۆ خوا دەرفەتى ئەم بەژدا بوونەمان پى برا هەستم بەدڵگەرمیەك وخۆشیەكى زۆر دەكرد كەوا دەم وچاوانێك دەبینم كە لەو پەرِى هەرەتى گەنجیەتیانە ئامادەى ئەم كوَرِەن گەر لەسەر شەقام بتبینیایە دەت ووت ئەمەو مزگەوت لەكویىَ ؟؟كەچى دەستەكانیان بەرەوئاسمان بەرزكردبووەوداوایان لەخواى خۆیان دەكرد كەوا لێیان ببورێت بەراستى ئەمەم لا جوانترین دیمەن بوو بەدیتنى زۆر دلخۆش وشادومان دەبوویت جێگاى خۆیبوو سەدجاران ئافەرین بكرین چونكە كەسانێك ئامادەبن لەم سەردەمەى ئەمرۆكەدا كە خراپە وەك هەور دەورمانى گرتووە وبەرەو سفرەى خۆى بانگیشتمان دەكات كەچى ئەوان پیشیان تیكردووەو بەرەومالى خوا هەنگاویان ناوە بەهەر حال ئەوشەومان تاكاتژمیر (3)شەوبەنویژو خواپەرستى بەرى كرد پاشانیش هەریەكەمان بلاوەمان لىَ كرد بۆمالەوە بۆ پاشێو كردن پاش ئەوەى نوێژى بەیانیم كرد ئینجا نۆرەى نوستن دیت خۆدەبێت چەند كاتژمێرێك بنویت بۆئەوەى بتوانیت بەیانیەكەى هەقى خەلك بدەیت ونانت حەلال كەیت ولەپشت مێزەكە خەونەتباتەوە كەچى شوكر بۆخوا كارەبا هەیە بەئومیدى ئەوەى ئەم چەند كاتژمێرەیە بتوانم بخەوم هەرئەوندە چاوم گەرم كردو كەوتمە خەو زەنگى درگاكەمان زۆربەتوندى لێ درا هەروەكو هە واڵێكى ناخۆشى هەلگرتبێت وشتێكى خراپ روویدابێت كەلەخەوەكە رِاپەریم بۆئەوەى بەدواى ئەو زەنگە ترسناكەدا رۆیشتم كەچى دەبینم سواڵكەریكەو هەروەكو قەرزى لات بێت ودوات خستتبێت ونەتدابێتەوە داواى خێرت لىَ دەكات من نازانم خەڵكى ئەم وولاَتە هەتا لەسواڵكردنیشدا سەدیقەوزەوقیان نیە توخوا بەم شێوەیە خانەوادەیەك ئەزیەت بدەى چاوەرِوانى ئەوەى لىَ دەكرێت خێرت پی بكات؟؟؟پاشان سەرم خستە سەر سەرین وبۆئەوەى بتوانم خۆم بنوینمەوە هەرئەوەندەم چاوم گەرم بوو گوێ بیستى هۆرینێكى زۆر ناخۆش و بىَ زاركەر بووم بەهەموو تاواناى بەكۆلاندا دەیبۆرِِاند بۆئەوەى خەڵك ئاگاداربكاتەوە غازى لىَ بكرن نازانم دەبایە ئەم برادەرە تۆسقالیك سەلیقەى بوایە كەوا رِەمەزانە وخەلك نووستوە بەهەرحال ئەویشمان بەرِێكرد ئەم جارەشیان ئومێدم خواست بتوانم بخەمەوە پاشان خەوتمەوە ئەوندەم زانى زەنگى دەرگاكەمان زۆربەتوندتر لىَ درادیاربوو لەوەى پیشووتر زۆر تورەتربوو ئەم جارەشیان بەپەلە چوم بۆئەوەى بزانم چى روویداوە بەم بەرە بەیانیە ئەوەندەم زانى هێرشى سواڵكەران بوون بەكۆلاندا پەرش بلاَوبوونەوە دەرگەى مالاَنیان دەكوتا دیاربوو زۆر تورە دیاربوون پێ نەدەچوو شتێكى ئەم تۆیان دەست كەوتبیت ئىَ خۆ دیارە هەر كەسیك بەم سەلیقەوە سواڵ بكات ئەمە بەرەنجامى دەبێت لەرِاستیدا خۆم لەكارەبا دەترسم كەنەهێلێت بخەوم كەچى كارەباش هەبوو بەلام نەیانهیشت بخەوم.[/size]

سايتى كورديو