بابهت: کەس وەک پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم) نەبووە و نابێ
[size=24]جارێك چەند کەسێك لە کافرەکان هەڵدەستن دەچنە مزگەوتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم )
قوربان ئێمە لە دوور هاتووین میوانی ئێوەین ، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) روودەکاتە ئەسحابەکانی و دەفەرموێ ، ئەی ئەسحابی من با ئەو میوانانە دابەش کەین هەریەکەو میوانێك بەرینەوە ، هەر یەکەو یەکێکی بردەوە ماڵ ، بەڵام لە ناو ئەو کەسانە یەکێکی قەڵەوە هەبوو کەس فەرمووی نەکرد و مایەوە
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) لەگەڵ خۆیدا بردیەوە بۆ مالێ ، لەو کاتەشدا ماڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) زۆر قەرەباڵغ بوو ، هەمووشیان چاویان بڕی بووە شیری ئەو 7 بزنانە کە بیان دۆشن و شیرەکەیان بخۆن .
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی : نان و شیری بێنن بۆ ئەوە میوانە . چەند نان و هەندێکیشیان شیر لە گوانی بزنی دۆشی هێناین لە بەردەم میوانیان داناو دەستی کرد بە نان و شیر خواردن .
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) نان و شیری دیکە بۆ بێنن ، خولاسەی کەلام شیری هەر حەوت بزنی دۆشی بۆیان هێنا بەنانەوە خواردی . ئەو خەڵکەی لە ماڵێ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) بوون هەموویان چاویان بڕیبووە شیری بزنەکان و بیخۆن ، بەڵام خەفەت خواردن نەبێ هیچ دەسەڵات نەبوو .
ئەوە بەسەر داهات و ژورێکیان نیشان میواندا تێدا بنوی کابرا چووە ژوورو نوست
خزمەتکاێك کەزۆری رق لێ بۆوە بەشە شیرەکەی خواردبوو چوو لە دەرەوەرا دەرگایەکی بە زنجیر داخست و قایمی کرد . کابرا لە نیوە شەودا تینی بۆ هات زۆر لە دەرگاکە نوساو پاڵی پێوەنا فایدەی نەبوو ، بە ئەمان و زەمانی خوا نەکرایەوە ، وەخت بوو لە داخ و خەفەتان بمڕێ ، زۆر هات و چۆی ژوورەکەی کرد هیچی نەدیتەوە ، بە هەرجۆرێ بوو خۆی لە خەو یەخست و نوست ، لەخەودا خەونی دی کە لەناو خانویەکی وێراندا فرێدراوەو کەوتووە لە ناکاو لە خەوەکە راپەڕی تەماشایی کرد پیسایی کردووە بەخۆی ، کە ئەوەی دیت دەست کرد بە هاوار و گریان دەیگوت : ئەی خەجاڵەت و ڕیسوا بۆ خۆم ، سەد بریا هەر نەنوستبایەم هەر بە خەبەر بوومایە ئەو شەوە هەتا بەیانی خەوی لێ نەکەت چاوەروان بوو یەکێ دەرگای لی بکاتەوە ڕاکا و کەس نیبینێ
بەیانی زوو پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) چوو بە بێدەنگی دەرگاکەی کردەوە خۆی پەنا دا تا کابرا نەیبینێ و بێتە دەرێ ، کابرا کەزانی یەکێك بەدزیەوە هات و دەرگاکەی کردەوە هەستا ئەویش بەدزی هاتە دەرێ ، لە پاشان یەکێ لە خزمەتکارەکان چووە ژوورێ بمالی و خاوێنی بکاتەوە ، تەماشای کرد هەموو حوجرە پیس بووە لێفەش پیس بووە ئەویش لە ڕقان لە داخی بەشە شیری خۆی لێفەی گرت و بردیە پێش پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) گوتی : بڕوانە ئەو میوانەت چۆن پیسی کردووە ، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) زەردەخەنیەکی گرت و فەرمووی : بیهێنە بۆ سرە ئەو سەرشۆکە بابەخۆم بیشۆم و خاوێنی کەمەوە ، بەژن و پیاوەو خۆیان قوربان کردوو گوتیان : ئەی روح و گیانمان بەقوربانت بین ئێمە دەیشۆین ، ئەو کارە لایەقی سانی جەنابت نیە و ئێمە بۆ ئەمر و خزمەت ئامادەین خزمەت کاری تۆین چۆن دەبی جەنابت کار بکەی ؟
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) راست دەکەن : بەڵام هەر دەبی خۆم بیشۆم چونکە ئەوە بێ حیکمەت نیە .
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) زۆر بە پەلە خەریکی شوشتنەوە لێفەکە بوو ، دەبزانن خوایی گەورە لە ژیر ئەو شوشتنە فەرمانێکی نهێنی دەرکردووە لەو لاشەوە کابرا کە چۆ دەرەوە دەستی لە گیرفانی ناو گوتی ؛ ئەها خۆ هەیکەلە یادگاریە بە نرخەکەم لە بیر چووە هەرچەند زۆر شەرمی کرد و خەجاڵەت بوو بەڵام تەماع هەڵی گرت هاتەوە ماڵێ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) ، کە دەرگایی کردەوە تەماشایی کرد ئەوە پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم ) بە دەستی موبارەکی خۆی لێفە پیسەکە دەشوا ، هەیکەلە یادگاریەکەی لە بیر چۆوە بە هەردوو دەستی لە خۆی دەدا تا خوێنی لە کەپوو هاتە دەرەوە ، خەڵکەکە لە دەوری کۆ بوونەوە دەیگوت : ئەی خەڵکینە ئاگاتان لە خۆ بێ دووبارە رووی کردە ئاسمان دەیگوت : جا بە چ روویەك تەماشایی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) بکەم ئارەقەی دەکر و لەرزی دەهات هاتا بێ هۆش بوو ، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) سەری لەسەر رانی موبارەکی دانا دەستی بەسەری داهێنا و دڵ خۆشی دایەوە هاتەوە سەرخۆی و پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) شەهادو ئیمانی پێهێنا موسڵمان بوو ، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی : ئەم شەو میوانی من بە
کابرا وتی : یا رەسول اللە تازە هەتا مردن هەر میوانی تۆم لە هەرجێگایەك بم ، ئەو شەو کابرا چووە ماڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) و نان و شیریان بۆ دانا ، کابرا بە هەموو هێزی خۆی نەیتوانی شیری بزنێك بخوا
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی : ئەوە بۆ ناخۆی ؟ گوتی : قوربان واللە ئەوە شەوکە شیری بزنەکەم تەواو نەخوارد لە شەوی دی تێرترم خەڵکەکە هەموویان لایان عەجایب بوو .
پەند و ئامۆژگاری
گەورەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) قبوڵی هەموو جۆرە زەحمەتیەکی کردووە ، بەڵام گەورەکانی ئێستا ئەگەر منداڵی خۆیان میز بەسەر شتێکدا بکا بێزی لی دەکەن ،
هەروەك و ئەو چیرۆکە دەڵێ باوەر و ئیمانی راستی ، پیاو تێر دەکا و هەروەك ئیمان قوەتی رووحە ، هەروەها هێزی گیانە .
[/size]
اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

